هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: داعش لەسەدا 95 'خەلافەتەکەی' لەدەستداوە

ئاژانسی فرانس پرێس

هێزەکانی عێراق شایی دەکەن لە 4 تشرینی دووەم لە نزیك سنوری سوریا دوای گرتنەوەی شارۆچکەی قائیمی سەر سنور لە خۆرئاوای ئەنبار لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) رۆژێك پێشتر. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی عێراق شایی دەکەن لە 4 تشرینی دووەم لە نزیك سنوری سوریا دوای گرتنەوەی شارۆچکەی قائیمی سەر سنور لە خۆرئاوای ئەنبار لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) رۆژێك پێشتر. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سەدا 95 "خەلافەت"ه‌كه‌ی هه‌ردوو دیوی سنوری لەدەستداوە کە سێ ساڵ لەمەوبەر رایگەیاند لە عێراق و سوریا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە شەڕی داعش دەکات، رایگەیاند.

نێردەی واشنتۆن له‌ هاوپەیمانێتیەکە، برێت مەکگورك، درەنگانی چوارشەممە (15 تشرینی دووەم) لەدوای کۆبوونەوەیەك لە ئەردەن رایگەیاند: "لەوکاتەوەی هاوپەیمانێتیەکەمان دامەزرا لە 2014، داعش لەسەدا 95 ئەو سنورەی لەدەستداوە کە جاران کۆنتڕۆڵیکردبوو لە عێراق و سوریا."

گروپە تیرۆرستیەکە هێرشی کردە سەر سوریا و عێراق لەهەمان ساڵدا، "خەلافەتێکی" لە هه‌ردوو دیوی سنورەكه‌ راگەیاند قه‌باره‌ی نزیکەی بەریتانیا و بە هەزاران شەڕکەری بیانیشی بەلایخۆیدا راکێشا.

بەڵام چەندین هێرشی سەربازی، لەنێویاندا ئەوانەی لەلایەن هاوپەیمانێتیەکەوە پاڵپشتی کران، لەوکاتەوە بوونه‌هۆی لەدەستدانی زۆربەی ئەو ناوچانە کە جاران له‌ژێرده‌ستیدا بوون.

مەکگورك لە بەیاننامەیەکدا وتی: "زیاتر لە 7.5 ملیۆن کەس ئێستا ئازادکراون لەدەست داعش." ئاماژەشیدا دا بەوەی دارایی گروپەکە ئێستا "لە نزمترین ئاستدایە تا ئەم بەروارە."

لەگەڵ تێکشکانی خەونی گروپەکە بۆ دەوڵەتداری دوای شکستەکانی لە بەرەکانی شه‌ڕدا، سەرنجی رۆژئاوا بەزۆری به‌ره‌و هەوڵدان ده‌چێت بۆ رێگرتن لە شەڕکەرانی بیانی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئەنجامدانی هێرش.

مەکگورك پێداگریی له‌وه‌ كرد کە ته‌وژمی شەڕکەرانی بیانی داعش بۆ سوریا "نزیکە لە کۆتایی" و ئەندامە تیرۆریستەکان بەزۆری دەستگیرکراون کە لە سنورەکان دەپەڕنەوە.

وتیشی: "ئێمە هاوکاری و ئاسایشی سنور زیاددەکەین لەگەڵ ئاسایشی ئاسمانی، جێبەجێکردنی یاسا، گەمارۆ داراییەکان، رووبەڕووبوونەوەی پڕوپاگەندە و گوڕینه‌وه‌ی هەواڵگری بۆ رێگرتن لە داعش لە ئەنجامدانی هێرش لە وڵاته‌كانماندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500