هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

کۆمەك دەگاتە دوما و چالاکوانان داوای کۆتایهاتنی گەمارۆ دەکەن

وەلید ئەبو خەیر لە قاهیرە

کاروانێکی کۆمەکی مرۆیی دەگاتە دەروازەی شاری دوما لە ناوچەی خۆرهەڵاتی غۆتە لە دەرەوەی دیمەشق. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بەیك]

کاروانێکی کۆمەکی مرۆیی دەگاتە دەروازەی شاری دوما لە ناوچەی خۆرهەڵاتی غۆتە لە دەرەوەی دیمەشق. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بەیك]

ئەو کۆمەکە زۆرپێویستەی یەکشەممە (12 تشرینی دووەم) گەیەندرایە غۆتەی خۆرهەڵات، ناوچەیەك لە دەرەوەی دیمەشق کە لەژێر گەمارۆی رژێمی سوریادایە، تەنیا بەشی چەند رۆژێکی کەم دەکات، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

چالاکوانان وتیان گەیشتنی کۆمەکی مرۆیی هاوکاتە بە دەستپێکی هەڵمەتێکی میدیایی کە هەوڵدەدات کێشەی فراوانتر بخاتەڕوو بە داواکردنی کۆتاییهێنانی گەمارۆکە.

دکتۆر ئەنەس ئەبو یاسر کە لە نوسینگەیەکی تەندروستی مارج کاردەکات لە ناوچەی غۆتەی خۆرهەڵات وتی لەڕێی دانوستانەوە لەگەڵ رژێمی سوریا نەتەوە یەکگرتوەکان توانی هێنانە ژورەوەی کۆمەکی تەندروستی دابینبکات بۆ ناوچەکە.

ئەبو یاسر بە دیارونای وت کۆمەکی تەندروستی یەکشەممە گەیەنرا و پرۆسەی دابەشکردنی دووشەممە دەستیپێکرد.

شاندێکی مرۆیی کە بە کۆمەکەوە چووە ناو دوماوە یەکشەممە (12 تشرینی دووەم) لەگەڵ کارمەندانی کۆمەكبەخش کۆدەبێتەوە لە شارەکەدا. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بەیك]

شاندێکی مرۆیی کە بە کۆمەکەوە چووە ناو دوماوە یەکشەممە (12 تشرینی دووەم) لەگەڵ کارمەندانی کۆمەكبەخش کۆدەبێتەوە لە شارەکەدا. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بەیك]

نوێنەرانی خاچی سور و رێکخراوە مرۆییەکان چاویان بە منداڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەوێت. دایکو باوکی داوایانکرد لە ناوچەکە بگوازرێتەوە بەمەبەستی چارەسەر. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بەیك]

نوێنەرانی خاچی سور و رێکخراوە مرۆییەکان چاویان بە منداڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەوێت. دایکو باوکی داوایانکرد لە ناوچەکە بگوازرێتەوە بەمەبەستی چارەسەر. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بەیك]

وتی کاروانەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاوەری شاندێکی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مرۆیی و فریاگوزاریی و خاچی سوری سوریی بوو.

کۆمەکی کەم

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور رایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان 24 لۆری کەلوپەلی خۆراك و تەندروستی گواستۆتەوە بۆ شاری دوما.

لیژنەکە رایگەیاند گواستنەوەی کۆمەکەکە یەکەم [کاروان] بوو بۆ ناوچەکە لە نزیکەی سێ مانگدا.

ئەبو یاسر بە دیارونای وت هەرچەندە زۆر چاوەڕوانکراوبوو، کاروانەکە بووە هۆی نائومێدی، چونکە کۆمەکەکە بەپێی پێویست نەبوو بۆ دابینکردنی پێداویستی هەموو ئەوانەی پێویستیان پێیبوو و کۆمەکەکەش تەنیا چەند رۆژێكی کەم دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەکرد نزیکەی 27,000 خێزان تەنیا لە دوما هەیە و نزیکەی نیو ملیۆن کەسیش لە ناوچە گەمارۆدراوەکەن بەگشتی.

کۆمەکی خۆراك پێکدێت لە پاقلەمەنی، شەکر، برنج، رۆن و خوێ.

ئەبو یاسر وتی: "ئەنجومەنە ناوخۆیی، کە ئەرکی دابەشکردنی خراوەتە دەست، بوخچەی خۆراکەکان دابەشدەکاتەوە تا بتوانرێت کۆمەك بدرێت بە زۆرترین ژمارەی دانیشتوان بەپێی توانا."

هۆشداریێی دا لە کارەساتێکی مرۆیی پێشبینیکراو، بەتایبەت بۆ منداڵان، چونکە رێژەی مردن لەنێویاندا بەرزبۆتەوە.

وتی دوایین مەرگ دووشەممە تۆمارکرا لە شاری سەبقە، لەکاتێکدا نەبونی دەرمانی نەخۆشی دڵ و چارەسەر بەشداربووە لە چارەنووسی وەلید عوبێدی 13 ساڵ.

هاوکات ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند دەوترێت مەدەنیەك لە خۆرهەڵاتی غۆتە یەکشەممە مردووە بەهۆی وەستانی گورچیلەوە و نەخۆشەکانی دیکە لە ناوچەك گیانیان لەدەستداوە بەهۆی سنوردارکردنی کۆمەکەوە.

داوای لابردنی گەمارۆ

چالاکوان محەمەد بەیك لە لیژنەی هەماهەنگی خۆرهەڵاتی غۆتە وتی چالاکوانانی سوریی دووشەممە هەڵمەتێکی میدیاییان دەستپێکرد بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی خۆرهەڵاتی غۆتە کە لەلایەن رژێم و هاوپەیمانانیەوە لە 2014وە سەپێنراوە.

بەیك بە دیارونای وت هەڵمەتەکە، کە لەلایەن چالاکوانانی دەرەوەی ناوچەکەوە کراوە، تەرکیز دەخاتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سوود لە بەکارهێنانی هاشتاگی #BreakGhoutaSiege دەبینێت.

وتیشی: "هەڵمەتەکە هەوڵێکە بۆ بەدەستهێنانی لایەنگری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ فشارخستنە سەر رژێمی سوریا بۆ لابردنی گەمارۆی سەپێنراو بەسەر ناوچەکەدا بەیەکجاری و بۆ هەتاهەتایە."

بەیك وتی: "دانیشتوانی خۆرهەڵاتی غۆتە ئەم کۆمەکە کەمەیان ناوێت، بەڵام دەیانەوێت گەمارۆکە لاببرێت تا بتوانن کارەکانی خۆیان بەئاسایی بەڕێوەبەرن."

وتیشی نرخی خۆراك و کاڵاکانی تر زۆر بەرزبوونەتەوەلە ئەنجامی گەمارۆکە، بەجۆرێك کاڵای سەرەتایی خۆراك بەقاچاخ دەهێنرێتە ناوچەکە و دەفرۆشرێت بە نرخی 10 قات بەرزتر لە نرخی ئاسایی.

هەروەها وتی سەرەڕای نرخی بەرز و کورتهێنانی خۆراك، تەندروستی خەڵك گەیشتۆتە ئاستێکی هەستیار بەهۆی کەمبونەوەی ئێستای کاڵاوە و بەهەزاران پێویستیان بە گواستنەوەیە بۆ دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری تەندروستی.

'چەقی مەینەتی'

بەڕێوەبەری لیژنەی کۆمەکی مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا، یان ئیگلاند، یەکشەممە خۆرهەڵاتی گۆتەی بە "چەقی مەینەتی" ناوبرد لە وڵاتەکەدا.

وتیشی "نزیکەی 400 پیاو، ژن، منداڵ... ئێستا پێویستیان بە گواستنەوەیە،" ئاماژەشی دا بەوەی 29 کەسیان، لەنێویاندا 18 منداڵ، "دەمرن ئەگەر نەگوازرێنەوە".

رێکخراوی تەندروستی جیهانی یەکشەممە رایگەیاند پلانێکی ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی خەڵك لە خۆرهەڵاتی غۆتە.

رێکخراوەکە رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەشدا لەم قۆناغەدا، هیچ رەزامەندییەکی فەرمی بۆ گواستنەوەیان لە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتەوە بەدەستنەگەیشتووە."

نوێنەری رێکخراوەکە، ئەلیزابێس هۆف، دۆخەکەی بە "دڵتەزێن" ناوبرد و وتی: "ئێستا گەیشتونەتە خاڵێکی هەستیار، کە ژیانی سەدان کەس، لەنێویاندا چەندین منداڵ، لە مەترسی دایە."

خاچی سور و نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە دیمەشق هەردوکیان رایانگەیاند هیچ گواستنەوەیەك بەنیازی چارەسەر ئەنجامنەدراوە وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی کۆمەکەکەی یەکشەممە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500