https://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2017/11/13/feature-04

×
×
خۆپیشاندان |

تەحریر شام دەیەوێت بچێتەناو دەوروبەری ئیدلیب و حەمماوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

image

کاروانێکی ئۆتۆمبیلەکانی تەحریر شام بەرەو ناوچەی شەڕ دەچن لە دەوروبەری خۆرئاوای حەلەب. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

شەڕی سەخت روودەدات لەنێوان تەحریر شام، کە هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوە و بەرەی نوسرەی پێشوو تیایدا زاڵە، لەگەڵ گروپی نورەدین زەنکی، لە دەوروبەری پارێزگاکانی ئیدلیب و حەمما، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

وتیان زیان بەر هەردوولا کەوتووە و ژمارەیەك مەدەنی کوژراون و برینداربوون لە ئەنجامی تۆپبارانی هەڕەمەکی ناوچە مەدەنیەکاندا لەلایەن تەحریر شامەوە و ئاماژەیان بەوەشکرد كه‌ ماڵ و دوکانەکان زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە.

چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی له‌ حەلەب، فەیسەڵ ئەحمەد، بە دیارونای وت هەفتەی رابردوو شەڕی سەخت دەستیپێکرد لەنێوان تەحریر شام و نورەدین زەنکیدا لە دەوروبەری خۆرئاوای پارێزگای حەلەب.

وتی ئەم پێکدادانانە بوونە هۆی ژمارەیەکی زۆر لە قوربانی مەدەنی و ئاماژەی بەوەشکرد کە 12 کوژراون و زیاد لە 40 برینداربوون تا ئێوارەی یەکشەممە (12 تشرینی دووەم) لەنێویاندا ژمارەیەك منداڵ و ژن.

image

ئەم موشەکانە هی گروپی نورەدین زەنکین، کە لە شەڕێکی سەختدایە لەگەڵ هاوپەیمانێتی توندڕەوی تەحریر شام. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

وتیشی: "ترس و تۆقین بڵاوبووه‌وە لەنێو مەدەنیەکانی ناوچەکەدا کاتێك تەحریر شام دەستیکرد بە تۆپبارانی هەڕەمەکی ناوچەکانیان و نیشانگریشی جێگیرکرد."

مەدەنی لە پێکدادانەکاندا کوژراون

ئەحمەد وتی لەنێو ئەو مەدەنیانەدا كه‌ یەکشەممە کوژراون، عەبدولقادر محەمەد عەبدولڕەحمان هەبوو، کە لاو بوو، لەگەڵ دووانی دیکە کە کاریان دەکرد بۆ چاککردنەوەی تۆڕی کارەبا کە زیانی بەرکەوتبوو بەهۆی شەڕی بەردەوامەوە.

وتیشی ژمارەیەك مەدەنیش له‌لایه‌ن ئەندامانی تەحریر شامەوە برینداركران چونکە هەوڵیاندا خۆپیشاندان بکەن دژیان لە شارۆچکەی ئورەم کوبرا.

ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد کە تەحریر شام هێرشیکردە سەر زۆر گوند و شارۆچکە کە لەژیردەستی بزووتنەوەی ئیسلامیی نورەدین زەنکیدا بوون.

وتیشی بە بەئامانجکردنی ئەم ناوچانە، تەحریر شام نیازیەتی ناوچەكانی ژێردەستی فراوانبکات و خۆی لەهەر لایەنێك رزگاربکات کە رکابەری بوونی بێت لە ناوچەکەدا.

هاوپەیمانێتیەکە مەبەستێتی دواتر ناوچە گیراوەکان بداته‌ دەست "حکومەتی رزگاری" تازە پێكهێنراو، کە وەك رووپۆشێك دروستکراوە بۆ خۆلادان لە هێرشەکانی هاوپەیمانان.

تەحریر شام وەك گروپێکی تیرۆریستی لەقەڵەمدراوە وەك بەرەی نوسرە، کە گروپێکی بە تیرۆریست لەقەڵەمدراوەو بەشێکە لە تۆڕی سوریای قاعیدە، لە کرۆکیدا.

'هیچ ئاماژەیەکی هێوربوونەوە نیە'

ئەحمەد وتی ژمارەی مردووان لە هەردوولاوە زۆر بەرزبووە و دەوترێت تا یەکشەممە زیاتر لە 120 چەکدار كوژراون و زیاد لە 200 کەس برینداربوون و دەیانی دیکە لە هەردوولا گیراون.

وتی ناوچەکانی شەڕ پێکهاتوون لە رەیتان لە باکوری حەلەب، دێر حەسان، ناوچەکانی دانا و ئەتما لە باکوری ئیدلیب، کەفرنها و شارۆچکەکانی تەقاد، خان عەسەل، دار عەززە، ئەبزەمو و بنکەی سەربازیی شێخ سلێمان لە خۆرئاوای حەلەب.

وتیشی شەڕ بەردەوامە لەم ناوچەیه‌ کە لەنێوان هەردوولادا دەستاودەست دەکات.

بەگوێرەی ئەحمەد، هیچ "ئاماژەیەکی هێوربوونەوە لە ناوچەکەدا نیە".

وتی بەپێچەوانەوە، نورەدین زەنکی یەکشەممە لەگەڵ ئەحرار شام و هێزەکانی سوریای دیموکرات گفتوگۆیانکرد دەربارەی پێکەوەبوون دژی تەحریر شام و رێگرتنیان لە گرتنی ناوچەی زیاتر.

وتیشی دانیشتوانی ناوچەکە هەندێك شارۆچکەیان بەڕووی تەحریر شامدا داخست، بەتایبەتی عینجارە، قیبتان و جەبەل ئەتاریب، بە گرتنی ئەو رێگایانە لێیان بە ساتری خۆڵ و ئاگرکردنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
2
نەخێر
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha