ئاساییش

عێراق چەکدارانی خێڵەکی ئەنبار تێکەڵی پۆلیس دەکات

عەلا حسێن لە بەغدا

image

هێزەکانی عێراق لە 4 تشرینی دووەم لە پێگەیەك جێگیربوون نزیك بە سنوری سوریا دوای ئەوەی رۆژێك پێشتر شارۆچکەی سنوریی قائیمیان له‌ عێراق لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) سەندەوە. [ئەحمەد روبەیعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

حکومەتی عێراق بەمدواییانە قایلبووە بە هەنگاوێك بۆ رێگەدان بەو چەکدارە سونییانەی بەشێكن لە حەشدی خێڵەکی لە ئەنبار تا پەیوەندیبکەن بە هێزی پۆلیسی پارێزگاکەوە، بەرپرسانی خۆجێی بە دیارونایان وت.

وتیان ئەم هەنگاوە هێزە ئەمنیە یاساییەکان بەهێزدەکات لە پارێزگاکە و بڵاوبوونەوەی چەکیش سنووردار دەکات.

سەره‌کوەزیران حەیدەر عەبادی ئەم هەنگاوەی کرد بە فەرمان دوای کۆبوونەوەیەك لەگەڵ پارێزگاری ئەنبار محەمەد حەلبوسی و سەرکردە ناوخۆیی و خێڵەکیەکان.

بڕیارەکە دامەزراندنەوەی ئەو ئەندامانەی پۆلیسی خۆجێیش دەگرێتەوە کە دەرکران دوای ئەوەی پێگەکانی خۆیان جێهێشت پاش ئەوەی سێ ساڵ لەمەوبەر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستی بەسەر پارێزگاکەدا گرت.

سەرکردەی هێزەکانی حەشدی خێڵەکی لە خۆرئاوای ئەنبار، فەلاح قەرەغولی، وتی: "ژمارەی ئەندامانی ئەو هێزە خێڵەکیانەی کە پەیوەندییان كردووه‌ بە یەکەی کتوپڕی پۆلیسی ناوخۆییەوە گەیشتۆتە 430 چەکدار."

قەرەغولی بە دیارونای وت ئەمەش 30 بۆ 40 چەکدار لەخۆدەگرێت لە هەر یەکەیەکی حەشدی خێڵەکی کە لە تەواوی پارێزگاکە جێگیرکراون.

وتی: "ئەو ئەندامانەی هێزە خێڵەکیەکان کە دەچنە ناو هێزەکانی پۆلیسەوە دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە باشتردەکەن." ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزەکانی حەشدی خێڵەکی شانبەشانی پۆلیسی عێراق و سوپا شەڕدەکەن بۆ رزگارکردنی شاری راوە.

وتیشی: "ئەمە نیشانی دەدات کە چەکدارانی سەر بە هەموو لایەنەکان شانبەشان دەوەستن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا."

قەرەغولی وتی ئێستا نزیکەی 10,000 ئەندامی حەشدی خێڵەكی لە پارێزگاکەدا هەن، کە ئەرکی سەرەکییان پاراستنی ناوچە رزگارکراوەکانە.

ستایشی رۆڵی ئەوان و هێزە عێراقیەکانیشی كرد لە دوورخستنەوەی هێرشێكی داعش بۆسەر رەمادی لە ئەیلولدا.

لە 27 ئەیلول، دزەکردوانی داعش بەشێوەیەکی کورت سێ ناوچەی نزیك رەمادییان گرتلە هەوڵێکی ئاشکرای سەرقاڵکردندا چونکە لە شوێنی دیکەوە هێرشکرابووە سەر گروپەکە لە پارێزگاکەدا. بەڵام دوای چەند کاتژمێرێك له‌ شەڕی سەخت کە كوژراوی له‌ هەردوولا لێكه‌وته‌وه‌، هەموو ناوچەکان گیرانەوە.

دامەزراندنەوەی ئەندامە دەرکراوەکانی پۆلیس

زیاد لە3,000 پۆلیس بەمزوانە دادەمەزرێنرێنەوە لە کارەکانیانلەلایەن فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبارەوە دوای ئەوەی لە 2015 دەرکران، 4,000ی دیکەشی بەدوادا دێت.

بە هەزاران پۆلیس دەرکران لە کارەکانیان کاتێك ئامادەنەبوون بۆ ئەرکەکانیان دوای ئەوەی داعش هاتەنێو چەندین شاری پارێزگاکەوه‌ ساڵی 2015.

فەرماندەی فەوجی کتوپڕی پۆلیسی ئەنبار، عەمید خالید جەیجه‌ر، بە دیارونای وت پۆلیسە گەڕاوەکان بەسەر پێنج فەوجدا دابەشدەکرێن، نزیکەی 425 پۆلیس بۆ هەر فەوجێك.

وتی لەبەرئەوەی ئەم ئەفسەرانە ئەزموندارن، چوار فەوج دەستبەجێ دەگەڕێنەوە سه‌ر ئەرکی خۆیان لە خۆرئاوای ئەنبار بۆ رزگارکردنی راوە بە سەرکردایەتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادیە.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار نەعیم كه‌عود داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد کە موچەی تەواو بدات بە ئەندامانی هێزەکانی حەشدی خێڵەکی لە پارێزگاکە و موچەی کارمەندە نوێیەکانی پۆلیسی ناوخۆیی دابەشبکات.

كه‌عود بە دیارونای وت: "سەدان ئەندامی هێزە خێڵەکیەکان لە 2015وە هیچ موچەیەکیان پێنەگەیشتووە، هەرچەندە شەڕی تیرۆریزم دەکەن و پارێزگاکەیان دژی هێرشەکانی داعش دەپارێزن."

كه‌عود داوای زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی پۆلیسیشی کرد، چونكه‌ "ئێستا تەنیا 17,000 ئەندام هەیە لە پارێزگاکە، لەکاتێکدا 27,000 هەبوو پێش ئەوەی داعش داگیری بکات".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)