نزار عەبدوڵا ئهو شەوهی لە گەڕان بەنێو داروپەردووی خانویەکی دوونهۆمیی هاوسێیدا بەسەربرد لە شاری چیایی دەربەندیخانی هەرێمی کوردستانی عێراق، دوای ئەوەی بومەلەرزەیەکی کوشندە لە ناوچەکەی دا.
عەبدوڵا کە کوردێکی عێراقیە، دووشەممە (13 تشرینی دووەم) لهدهرهوهی پاشماوەی کۆنکرێتی و داروپەردووهكهی ئهو خانووە، وتی: "هەشت کەسی لەناودا بوو."
ئەم پیاوە 34 ساڵە وتی هەندێك لە ئەندامانی خێزانەکە توانییان هەڵبێن، بەڵام "دراوسێکان و کارمەندانی فریاکەوتن دایك و منداڵێکیان بە مردوویی لەژێر داروپەردووهكهدا دەرهێنا".
شەوی یەکشەممە بومەلەرزەیەك بەپێوەری 7.3 لە ناوچەیهكی سنوری نێوان عێراق و ئێرانی دا شەوی یەکشەممە و سەدان کەسی کوشت و بەهەزارانی دیکەی بریندارکرد.
بەرپرسانی هەردوو وڵات رایانگەیاند ئێران پشکی شێری بەرکەوت، بەوەی لانیکەم 336 کەس کوژران و 3,950 برینداربوون، لەکاتێکدا بومەلەرزەکە لەعێراق تەنیا هەشت کەسی کوشت و 535ی بریندارکرد.
رێکخراوێکی ئاماری جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند بومەلەرزەکە لە ناوچەیهكی سەر سنوری دا، 30 کیلۆمەتر باشوری خۆرئاوای هەڵەبجە لە هەرێمە کوردییەکە، کاتژمێر 9:20 شەو.
کاتێك بومەلەرزەکە روویدا زۆربەی خەڵك لەماڵەوە بوون.
لوقمان حسێن وتی: "لەپڕێکدا کارەبا بڕا و هەستم بە لەرزینێکی بەهێز کرد."
وتیشی: "دەستبەجێ رامکردە دەرەوە لە ماڵەوە لەگەڵ خێزانەکەمدا."
ئەکرەم وەلی 50 ساڵ وتی خێزانەکان لە دەربەندیخان پەنایان بردە بەر خزمەکانیان لە دەرەوەی شارەکە.
ئهوان هەڵاتن، لهكاتێكدا بەرپرسانی ناوچەکە داوایان لە خەڵکی بەشی باشوری شارەکە کرد ماڵەکانیان جێبهێڵن، لەترسی تەقینەوەی بەنداوی دەربەندیخان.
هەموو چاوەکان لەسەر بەنداوەکەن
بەنداوەکە، کە لەسەر روباری دیالەیە، کەوتۆتە پارێزگای سلێمانیەوە، لەوێ حەوت کەس مردن، لەنێویاندا چوار لە دەربەندیخان و یەکێك لە پارێزگای دیالە.
بەرپرسانی ناوچەی دەربەندیخان، کە شوێنی 40,000 کەسە، وتیان بەنداوەکە بەرگەی سەختیی بومەلەرزەکەی گرتووە و هیچ درزێکی گەورەی تێنەبووە.
تەها محەمەد، 65 ساڵ، گوێی بەداواکاریی جێهێشتنی دەربەندیخان نەدا، تەنانەت کاتێك بومەلەرزەکە ماڵەکەی بەتەواوی رووخاند.
ئەو پیاوە کە جلێکی نەریتی شەرواڵی فشی کوردەکانی عێراقی لەبەردابوو، سەرەڕای کارەساتەکە سوپاسگوزاریی دەردەبڕی و وتی: "رامانکردە دەرەوە و کەس بریندارنەبوو."
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەیف نادر وتی بومەلەرزەکە 321 کەسی بریندارکرد لە هەرێمە کوردییەکە و 170ی دیکەش لە پارێزگای دیالە و 44 لە کەرکوك.
لە راگەیەندراوێکدا وتی زۆربەیان چارەسەری دژە شۆکیان بۆكرا.
بومەلەرزەکەی یەکشەممە لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیاش هەستیپێکرا.
وتەبێژێکی حکومەتی تورکیا وتی ئەنکەرە کۆمەکی مرۆیی ناردووە بۆ عێراق، لهوانه خێمە و لێفە، لەگەڵ تیمێکی تەندروستی.