وەك هەوڵێك بۆ داپۆشینی دەستبەسەرداگرتنی ئیدلیب، هاوپەیمانێتی تەحریر شام کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووهوه دەستیبەسەرداگیراوە، دەڵێت ئیدارەی خزمەتگوزاریەکان لە پارێزگاکەدا دەداتە "حکومەتێکی رزگاری"، چالاکوانێکی نێوخۆ بە دیارونای وت.
حکومەتە نوێكهی رزگاری نیشتیمانی کە لە 2 تشرینی دووەم دامهزرێنرا لەلایەن زۆرێكهوه وەك روكهشێك بۆ تەحریر شام دادەنرێت.
موسعەب عەساف، کە لە ئیدلیبە و داوایکرد نازناوی بۆ بەكاربهێنرێت لەبەر هۆکاری ئەمنی، وتی ئەم گۆڕانكارییه گرەوێکی نوێیە لەلایەن تەحریر شامەوە بۆ پاراستن و خۆحەشاردانی بۆ کردەوە تیرۆرستیەکانی.
عەساف بە دیارونای وت: "تەحریر شام سێشەممە (7 تشرینی دووەم) دەستیکرد بە گواستنەوەی دەزگاکانی ئیدارەی خزمەتگوزاری مەدەنی بۆ حکومەتە رزگارییەکە."
وتیشی لەنێویاندا فەرمانگەکانی ئاو، کارەبا، گواستنەوە و خاڵە سنورییەکان هەن.
ئیدارەی خزمەتگوزاری مەدەنی دەزگایەکە کە تەحریر شام دەڵێت لە مەدەنیانی سوری پێكدێت کە ئیدارەی ناوچەکانی ژێردەستیان دەکەن.
عەساف وتی: "لەراستیدا ئەوان ئەو کەسانەن کە هیچ دەسەڵاتێکی راستەقینەیان نیە لە مەیداندا و هەموو دامودەزگاکان تا ئێستا لەلایەن گروپەکە و ئەمیرەکانیەوە کۆنتڕۆڵکراون." وتیشی سهرانی لیژنه فهرعییهكان و ئهنجومهنه نوێكان راستهوخۆ لهلایهن گروپهكهوه دهستنیشاندهكرێن.
ترس لەنێو مەدەنیاندا سەرهەڵدەدات
عەساف وتی مەدەنیهكان لە ناوچەکەدا بەتەواوی "حکومەتی رزگاری" رەتدەکەنەوە.
وتیشی هەروەها حکومەتەکە کە لە 11 وەزارەت پێکدێت "سوپایەکیشی تێدایە کە سەربازەکانی هیچ نین جگە لە ئەندامانی تەحریر شام".
ههروهها وتی: "هیچ هێزێکی سەربازی لە ناوچەکەدا نیه جگە لە تەحریر شام لەوکاتەوەی تەحریر شام هەموو ئەو گروپە چەکدارانەی دوورخستهوه کە ماوهیهك لهمهوبهر دژی وەستانهوه."
وتی جگه لهوهش هاوپەیمانێتیەکە دەستیكردووه بە ئامادەکاری بۆ پرۆسەی "رادهستكردنی سەربازی."
وتیشی: "هەندێك بارهەڵگر کە ئێستا دروشمی حکومەتی رزگارییان پێوە هەڵواسراوە لە راستیدا هی گروپەکەن و لەلایەن ئەندامانی تەحریر شامەوە چاودێری دەکرێن."
عەساف وتی دانیشتوانی شاری ئدلیب ترسیان لە بەسەربازگرتنی زۆرەملێیی ههیه کە گروپەکە ئێستا لە ناوچەکەدا بڵاویدەکاتەوە.
تەحریر شام دەستیکردووە بە ئامادەكردنی کەمپی نوێ بۆ بهسهربازاگیراوان و ئهو ئاگادارییانهی کە دەدرێن بەو پیاوە گەنجانهی دهبنه ئامانجی سهربازگیرییهكان.