هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەزاران دەستده‌كه‌نه‌ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان لە نەینەوا

عەلا حسێن لە بەغدا

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پاسی بچکۆلە و لۆریی دابینکردووە بۆ گواستنەوەی ئاوارەکان و كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ ماڵەکانی پێشوویان، بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان. [خاوەندارێتی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران]

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پاسی بچکۆلە و لۆریی دابینکردووە بۆ گواستنەوەی ئاوارەکان و كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ ماڵەکانی پێشوویان، بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان. [خاوەندارێتی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران]

لەدوایین هەفتەکانی تشرینی یەکەمدا، دەیان هەزار ئاوارە گەڕانەوە ماڵەکانیان لە پارێزگای نەینەوا.

بەرپرسان وتیان گەڕانەوەکە رەنگدانەوەی سووربوونی بەرپرسانە له‌سه‌ر چارەسەرکردنی قەیرانی ئاوارەکان، سەرەڕای ئه‌و ته‌حه‌دا گەورانەی پارێزگاکە رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌ دوای ئازادکردنی لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

لەوكاته‌وه‌ی داعش لە حوزەیرانی 2014 دەستی بەسەر پارێزگاکەدا گرت، نەینەوا چەندین شەپۆلی ئاوارەیی بەخۆیەوە بینیوە، گەورەترینیان شەپۆلێکی فراوانی ئاوارەیی بوو لەکاتی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا بۆ ئازادکردنی پارێزگاکە.

بەڕێوبەری رۆژنامەوانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، سەیف سەباح، بە دیارونای وت لە کۆتایی تشرینی یەکەمدا زیاد لە 37,000 ئاوارە گەڕانەوە ماڵەکانیان لە پارێزگاکە، بە دوو كۆمه‌ڵه‌ی پێكهاتوو له‌ 15,277 و 21,743.

لە کۆتایی تشرینی یەکەمدا، زیاد لە 37,000 ئاوارە گەڕانەوە ماڵەکانیان لە پارێزگای نەینەوا، بەگوێرەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران. [خاوەندارێتی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران]

لە کۆتایی تشرینی یەکەمدا، زیاد لە 37,000 ئاوارە گەڕانەوە ماڵەکانیان لە پارێزگای نەینەوا، بەگوێرەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران. [خاوەندارێتی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران]

سەباح وتی ئاواره‌كان گەڕانەوە لە کەمپەکانی خازر و حەسەن شامه‌وه‌ لە خۆرهەڵاتی نەینەوا و کەمپەکانی جەدعە، مەدرەج، حاج علی و حەمام عەلیل لە باشوری پارێزگاکە، لەگەڵ کەمپی نەرکزلیە لە پارێزگای دهۆك.

گەڕاوەکان نیشتەجێبوون لە گەڕەکەکانی موسڵ، وەك زەنجیلی، وەحدە، ئینتیسار، یەرموك، گەڕەکی پیشەسازی و 17ی تەمموز، لەگەڵ ناوچەکانی دەرەوەی شارەکە وەك بەعشیقە، زومار، رەبیعە، گەیارە، تەلەعفەر، مەحلەبیە، کەسەك، حەمام عەلیل و بادوش.

وتیشی وەزارەتەکە پاسی بچوك و لۆریی دابینکرد بۆ گواستنەوەی ئاوارەکان و كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ ماڵەکانی پێشوویان، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سه‌به‌ته‌ خۆراكی بەخشییە گەڕاوەکان.

ویستێكی بەهێز بۆ گەڕانەوە

پەرەمانتاری نەینەوا، ساجیدە محەمەد، بە دیارونای وت خەڵکەکە ویستێکی بەهێزیان هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان لە پارێزگاکە، سه‌ره‌ڕای بەربەستەکان.

وتی: "زۆریان پێیان باشترە لە داروپەردووی ماڵەکانیاندا نیشتەجێبن نەك لە کەمپەکانی ئاوارەیی دەرەوەی موسڵدا بمێننەوە."

وتیشی گەڕاوەکان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و حکومەتی ناوخۆیی کاردەکەن تا گەڕەکەکانیان بۆ ژیان شیاوبکەن.

هه‌روه‌ها وتی: "بەربەستی گەورە لەبەردەم گەڕانەوەی خێزانە ماوەکاندا بڕی داڕووخانە، بەتایبەت لە بەشی خۆرئاوای شارەکە، کە زۆر بە سەختی زیانی لێکەوتبوو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆ دەرکردنی داعش."

وتیشی ناوچەکانی دیکە، کە زۆر زیانیان بەرنەکەوتبوو، ئامادەن گەڕاوەكان لەخۆبگرن هەرکە رێکارە ئەمنیەکان تەواوبوون.

محەمەد داوای لە بەرپرسانی ئەمنی کرد کە دەرکردنی مۆڵەتی ئەمنی خێراتربکەن بۆ ئەو ئاوارانەی دیکە کە ماون تا بتوانن بەخێرایی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

بەڵام جەختیشیکردەوە لە پێویستی به‌ پشکنینی ورد بۆ زانیارییه‌ پەیوەسته‌كان بە ئەمنیەتەوە بۆ هەر ئاوارەیەك تا رێگربێت لە هەوڵی دزەکردنی چەکدارانی داعش لەنێو گەڕاوەکاندا.

بەربەسته‌كان

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا داود جوندی نیگەرانی دەربڕی دەربارەی ئەو بەربەستانەی دێنەبەردەم کە دەکرێت رێگربن لە چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەی ئاوارەکان لە چەند مانگی داهاتوودا، بەتایبەتی نەبوونی خزمەتگوزاری لە زۆر لە ناوچە رزگارکراوەکاندا.

وتی ئەمە دەکرێت خێزانەکان پەشیمانبکاتەوە لە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان و ئاماژەی بەوەشکرد کە گەیشتنی زستان دۆخی سەختی کەمپەکان خراپتر دەکات، کە کەشوهەوا ساردە و خزمەتگوزاری زۆر کەمە.

وتیشی بەربەستەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بنیاتنانەوەی ناوچە ئازادکراوەکان و ژێرخانە و روونیکردەوە کە ئاوارەکان ناگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لەکاتێکدا کارەبا و ئاو نەبێت.

هه‌روه‌ها وتی: "کێشەی ئەمنیش بەربەستێکە، لەبەرئەوەی زۆر کەس گومانیان لێدەکرێت سەر بە داعش بن و دزەیانکردبێته‌ نێو ئاوارەکان و لەنێویاندا بژین لە کەمپەکاندا.

وتی زانیارییە کەسیەکانیان پێویستە پشتڕاستبکرێنەوە پێش ئەوەی رێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە و ئەمەش گەڕانەوەی زۆر خێزانی ئاوارە دوادەخات.

وتیشی بەرپرسانی ئەمنی رێگە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەگرن تا ناوچەکانیان پاکدەکرێتەوە لە بۆمبی دەستکرد و پاشماوەی شه‌ڕ و داروپەردوو، بەتایبەتی لەو ناوچانەی زیانی توندیان بەرکەوتووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500