حکومەتی عێراق نەوتی ناردووە بۆ هەموو ئەو ناوچانەی لەدەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رزگارکراون، بەرپرسێکی عێراقی هەینی (3 تشرینی دووەم) بە دیارونای وت.
هەنگاوەکە وەك بەشێكە لە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی پێداویستی سوتەمەنی بۆ خەڵکە ئاوارەکە و ئەو خەڵکەی گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان، پێش ئەوەی کەشی سارد دەستپێبکات.
وتەبێژی وەزارەت، عاسم جیهاد، وتی وەزارەتی نەوت "هیچ کەمتەرخەمی نهكردوە لە دەستبەجێ بنیاتنانەوەی دەزگاکانی وزە لهگهڵ رزگاركردنی ههر شارێك لەدەست تیرۆریستان".
وتی دەزگاکانی نەوت دووبارە کاردەکەن، دواترینیان پاڵاوگەی نەوتی گەیارە بوو لە باشوری موسڵ، دوای ئەوەی یەکە زیانپێکەوتوەکانی بەرهەمهێنان بونیاتنرانهوه.
وتیشی چەندین کۆگا کە پێکهاتەکانی نەوتیان تێدابوو لەگەڵ هێڵی نەوت بنیاتنراونەتەوە.
ههروهها وتی ئەم هەوڵانەی بنیاتنانەوە بە هەنگاوی خێرا جێبەجێکران بەمەبەستی گواستنەوەی بهروبوومه نەوتیهكان بۆ خەڵکی ناوچەکە و دابینکردنی پێداویستی کارەبا پێش ئەوەی زستان بێت.
پلانی دەستبەجێ دهرهنجامی دهبێت
ئهمبارهكانی نەوت لە پارێزگای نەینەوا بڕی زۆریان له بهروبوومه نەوتیهكان تێكراوه، لەوانه 2,950 مەتر سێجا بەنزین، 5,200 مەتر سێجا نەوتی سپی و 7,940 مەتر سێجا دیزڵ.
جیهاد وتی: "رێککەوتن هەیە لەگەڵ پاڵاوگەی وەبەرهێنەرێك بۆ دابینکردنی رۆژانە 40,000 بەرمیل نەوتی پاڵێوراو بۆ نەینەوا و تەواوی ناوچە رزگارکراوەکان."
وتیشی: "دابینکردنی سوتەمەنیمان تەواوکردووە و یەدەگی ستراتیژی پێویستمان هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکان."
ههروهها وتی: "دۆخەکە بەشێوەیەکی رێژەیی سەقامگیرە. هیچ کێشە و کورتهێنانێکمان نیە." ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەمە ئەنجامی پلان و کاری دەستبەجێمانە".
لە کۆتایی ئەیلولدا، وەزارەتی نەوت سەرکەوتوو بوو لە چالاککردنەوەی پاڵاوگەی حەدیسە لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتهێنانی سوتەمەنی لە ئەنجامی هەڵپەساردنی بەردەوامی بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەی بێجیدا.
لەئێستادا تیمە هونەرییەکان خەریکی چاککردنەوەی پاڵاوگەی بێجین لە باکوری پارێزگای سەلاحەدین، کە پێشتر لە ساڵێکدا 15 ملیۆن تەن لە بهروبوومه نەوتیهكانی بەرهەمدەهێنا.