هێزەکانی سوریای دیموکرات هەینی (20 تشرینی یەکەم) ستایشی "سەرکەوتنێكی مێژوویی"ان راگهیاند بەسەر "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە شاری رەققە و بەڵێنیاندا دەسەڵات رادەستی ئیدارەیەکی مەدەنی بکهن.
هاوپەیمانییە کوردی و عەرەبیە ئۆپۆزسیۆنەکە بۆنەیەکی فەرمی لە یاریگای شارەکە سازكرد سێ رۆژ دوای ئەوەی بە تەواوەتی کۆنترۆڵی هەموو شوێنێکیان کرد لە رەققە، ناوجهرگهی "خەلافەتەکەی" داعش.
بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات دەسەڵاتیان نەداوهته دەست ئەنجومەنی مەدەنی رەققە و دەڵێن لەبەرئەوەی تەقەمەنییەکی زۆر لە شارەکەدا هەیە کە دەبێت لاببرێن بەر لەوەی شارەکە بدرێتهوه دەست مەدەنیەکان.
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، تەڵاڵ سیلۆ، لە لێدوانێکیدا لەبەردەم شەڕڤانەکان و ئەندامانی ئەنجومەنەکەدا، وتی سەرکەوتنەکەی ئەم هەفتەیە دژی داعش پێشکەشکرا بە "هەموو مرۆڤایەتی".
لە رێوڕەسمەکەدا، کە لەناو ئەو یاریگایەدا بوو سێشەممە چەکدارانی داعش دوا هەوڵیان تیادا دا لە شارەکە، سیلۆ بەڵێنیدا هێزەکانی سوریای دیموکرات بەم نزیکانە دەسەڵات بگوازنەوە.
وتی: "دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە... ئێمە شارەکە دەدینەدەست ئەنجومەنی مەدەنی رەققە."
خاپوربوونێكی بێئهندازه
سیلۆ باسی لەوە کرد هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکەدا دەمێننەوە.
وتەبێژی سەربازی فەرەنسی پاتریك ستایگەر وتی: "گەڕانەوەی مەدەنیەکان بۆ رەققە بەشێوەیەکی بهرفراوان روونادات بۆ چەندین هەفتە، چونكه ژمارەی ئەو تەقەمەنیانەی داعش دوای خۆی بەجێی هێشتوون هێنده زۆره."
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رهیگهیاند كه رەققە زۆر بەخراپی زیانی پێگهیشتووه لەکاتی شەڕەکەدا كه زیاتر لە 3,200 کوژراوی لێکەوتەوە و 1,130 لەوانه مەدەنی بوون.
ئەحمەد عەلی، لهلیژنهی بنیاتنانەوەی سهربه ئەنجومەنی مەدەنی رەققە، لە بۆنەکەدا وتی ئاستی وێرانیی شارەکە توشی شۆكی کردووە.
وتی: "ئەمڕۆ یەکەمجارە هاتووم بۆ ئەم شارە لە دوای رزگاربوونیەوە."
بە گریانەوە بەر لەوەی بڕوا وتی: "نەمتوانی بگەمە ماڵەکەم لە شەقامی قیتار."
یەکێك لە هاوکارەکانی، مەحمود محەمەد، دانینا بەوەدا کە بۆچوونی ئەو بۆ قهوارهی ئاوهدانكردنهوه گۆڕا ههر كه هاتهناو رەققەوه.
وتی: "کاتێك هاتینهناو شارەکەوه، پلانەکە بەتەواوەتی گۆڕدرا." وتیشی رەوشی شارەکە "زۆر خراپترە" لەوەی ئەو مهزهنهی کردبوو.