هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

داعشە یاخیه‌كانی رەققە ده‌توانن 'خۆیان بەدەستەوەبدەن یان بمرن'

ئاژانسی فرانس پرێس

شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات نیشانەی سەرکەوتن لێدەدەن لە گەڕەکێکی شاری رەققە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات نیشانەی سەرکەوتن لێدەدەن لە گەڕەکێکی شاری رەققە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات دووشەممە (16 تشرینی یەکەم) رایانگەیاند دوایین قۆناغی شەڕی ئازادکردنەوەی رەققە لە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەبێتە یەکێك لە "سەختترینه‌كان تائێستا".

له‌كاتێكدا هێزە مەیدانیە عەرەبی و کوردییه‌كان پێشرەوی ده‌كه‌ن لەبەرانبەر دوایین پێگەکانی گروپەکه‌ لە شارەکەدا بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جیهان شێخ ئەحمەد، وتی: "هێزەکانی سوریای دیموکرات بەمدواییانە قورسترین شەڕ ده‌كه‌ن تائێستا."

وتیشی لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشە، شەڕکەرانی داعش "ده‌توانن لەنێوان خۆبەدەستەوەدان یان مردن یەکێك هەڵبژێرن."

هەروەها وتی نزیکەی 300 شەڕکەری داعش -- بەزۆری شەڕکەری بیانی -- دەورەدراون لە بەشی ناوەڕاستی شارەکەدا بەڵام چاوەڕواندەکرێت دواهه‌مین بەرگریی سەختیان بکەن.

شەڕکەرێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات له‌ سه‌نگه‌رێكی پێشه‌وه‌دا رووبەڕووی ئەو ناوچەیەی ئەندامانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعس) خۆیان تیادا حەشارداوە لە شاری رەققە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

شەڕکەرێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات له‌ سه‌نگه‌رێكی پێشه‌وه‌دا رووبەڕووی ئەو ناوچەیەی ئەندامانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعس) خۆیان تیادا حەشارداوە لە شاری رەققە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

پزیشکان مەدەنییەك لە رەققە چارەسەردەکەن دوایئەوەی ئازادکرا لە رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لەلایەن هێزە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

پزیشکان مەدەنییەك لە رەققە چارەسەردەکەن دوایئەوەی ئازادکرا لە رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لەلایەن هێزە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

وتیشی: "ئەندامانی داعش کە هێشتا لەوێن بەرگری دەکەن." ئاماژەشی دا بەوەی ئەو گەڕەکەکانەی شەڕیان تێدایە "ناوچەی قایمکراو و بەچڕی مینڕێژکراون."

هاویشتنی تۆپ لێرەولەوێ و ستونی ئەستوری دوکەڵ لە شارەکە به‌رزده‌بووه‌وه‌ دووشەممە کە هێزە رزگارکەرەکان شه‌ڕیانده‌كرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی لە سەدا 10ی شارەکە دوای رێککەوتنێکی کۆتایی هەفتە بۆ گواستنەوەی مەدەنیه‌كان.

ئەحمەد وتی شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەشەودا گەڕەکی بەریدیان لە باکوری شارەکە گرت و سەرنجی هەوڵەکانیان خستەسەر چەندین گەڕەکی تەنیشتی.

لەناو شارەکەدا وێراکارییەکی زۆر هەبوو لەدەوروبەری نەخۆشخانەی میللی کە ناوچەیەکی گرنگی مانەوەی داعش بوو هەرچەندە تاوەری چاودێریکردنی بیناکە هێشتا ماوەتەوە.

دوایین قۆناغی شەڕ

شەڕکەری هێزەکانی سوریای دیموکرات، شۆڕش حەلەب، وتی: "هێزەکانمان ناوچەکە پاکدەکەنەوە، ئێمە جارێ نەچوینەتە ناو نەخۆشخانەکەوە. لەمکاتەدا هیچ ئۆپەراسیۆنێكی هێرشبه‌رانه‌ دژی ئێمە لەئارادا نیە."

وتیشی: "دوای گواستنەوەی مەدەنیه‌كان ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ئێمە ئاسانتر بووە. داعش مەدەنیانی دەگرت و لە پێشەوە دایدەنان بۆ ئەوەی فڕۆکەکان لێیان نەدەن."

هێزەکانی سوریای دیموکرات یەکشەممە "دوایین قۆناغی" شەڕی شارەکەیان راگەیاند لەگەڵ دەستپێکردنەوەی شەڕ دوای وچانێك بۆ دانوستان له‌سه‌ر دەرچونی مەدەنیان بە سەلامەتی و خۆبەدەستەوەدانی هەندێك شەرکەری داعش.

لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند دوایین قۆناغی شەڕەکە "کۆتایی بە بوونی بەکرێگیراوە تیرۆریستەکان دێنێت لەناو شارەکەدا".

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، تەلال سەلۆ، یەکشەممە وتی شارەکە بەتەواوی چۆڵ بوو لە مەدەنییان دوایئەوەی 3,000 مەدەنی شەممە شارەکەیان بەجێهێشت وەك بەشێك لە رێککەوتنێك لەنێوان بەرپرسانی نێوخۆیی و شەڕکەرە سوریەکانی داعشدا.

وتیشی: "تەنیا 250 بۆ 300 تیرۆریستی بیانی رێککەوتنەکەیان رەتکردەوە و بڕیاریاندا بمێننەوە و شەڕبکەن تا دوایین هەناسە لە شارەکەدا و کەسوکاری هەندێك ئەندامیش لەگەڵیانن."

بەپێی رێککەوتنەکە 275 شەڕکەری داعشی سوری و کەسوکاریان خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد هەرچەندە دیارنەبوو کە لەشوێنی تریش راڕەوی سەلامەتیان پێدەدرێت.

شەڕی 'قورس' ماوە

دەنگۆی ئەوە هەبوو بۆ چەند رۆژێك سەبارەت بە رێککەوتنێك کە رێگە بە هێزەکانی سوریای دیموکرات بدات دوایین بەشی شارەکە بگرێت لەکاتێکدا رێبگرێت لە زیانی گیانیی مەدەنییان لەوە زیاتر.

بەڵام راپۆتی پێچەوانە هەبوو سەبارەت بە رێککەوتنەکە کە رێگە بە شەڕکەرانی بیانی داعش بدات ئەوێ بەجێبهێڵێن و ئه‌مه‌ش به‌توندی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە رەتکراوەتەوە.

وتەبێژیکی هاوپەیمانان دووشەممە وتی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان لەکاتی وتوێژەکاندا سه‌باره‌ت به‌ رێککەوتنەکە وەستاون بەڵام ئێستا دەستپێدەکەنەوە.

وتەبیژی هاوپەیمانان، کۆڵۆنیڵ رایان دیلۆن، وتی: "ئێستا کە رێکخستنەکە تەواوبووە و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەست بە هێرشەکەیان دەکەنەوە بەرەو ناو شارەکە، بەدڵنیاییەوە پێشبینی زیادکردنی هێرشی ئاسمانی دەکەم."

بەڵام رەتیکردەوە پێشبینیی ئەوە بكات بە چ خێراییەك شارەکە دەکەوێت.

وتیشی: "ئێمە هێشتا پێشبینیدەکەین کە شەڕەکە لەم بەشی کۆتاییەدا قورس بێت. ئێمە هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ ئەمە دانانێین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

زۆرباشە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌