هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش و تەحریر شام رووبەڕووی یەک دەبنەوە لە دەوروبەری حەما

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی تەحریر شام خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ بۆردومانی هاوەن كه‌ لە پارێزگای حەماوە دەهاویشترێت. هاوپەیمانێتیەکە توشی پێکدادان هاتووە لەگەڵ رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [خاوەنی وێنە: موعتەز عومران]

ئەندامانی تەحریر شام خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ بۆردومانی هاوەن كه‌ لە پارێزگای حەماوە دەهاویشترێت. هاوپەیمانێتیەکە توشی پێکدادان هاتووە لەگەڵ رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [خاوەنی وێنە: موعتەز عومران]

پێکدادانی توندوتیژ دووشەممە (9 تشرینی یەکەم) روویدا لە چەندین بەشی پارێزگای حەمای سوریا لەنێوان رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و هاوپەیمانی توندڕەوەی تەحریر شامدا، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

راپۆرتە سەرەتاییەکان دەریانخست کە داعش و تەحریر شام، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە دەستی بەسەرداگیراوە، هەردووکیان زیانی گیانییان هەبوو.

چالاکوان موعتەز عومران لە شارۆچکەی حەلفایای پارێزگای حەما وتی بەیانی دووشەممە داعش هێرشیکی ئەنجامدا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای حەما کە لەلایەن تەحریر شامەوە کۆنتڕۆڵکراون.

عومران بە دیارونای وت گروپەکە دەستیگرت بەسەر ژمارەیەکی زۆری گوند و شارۆچکەی ناوچەکەدا.

ئەندامانی تەحریر شام پاسەوانیی شوێنێك دەکەن لە پارێزگای حەمای سوریا. ئەو هاوپەیمانیە توندڕەوە توشی پێکدادان هاتووە لەگەڵ رێکخراوی بەرهەڵستی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [خاوەنی وێنە: موعتەز عومران]

ئەندامانی تەحریر شام پاسەوانیی شوێنێك دەکەن لە پارێزگای حەمای سوریا. ئەو هاوپەیمانیە توندڕەوە توشی پێکدادان هاتووە لەگەڵ رێکخراوی بەرهەڵستی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [خاوەنی وێنە: موعتەز عومران]

لەنێویاندا رەهجان، سەرحا، سەرحای باکور، ئوم کەهف، حەسرات، رەسم ئەحمەر، موستەریحە، ئوم غەور، وادی زروب، جوب تەبه‌قلیە، ئەبو لەفە، نەفیلە، مره‌یجەب، جوملان و شاکوسیە.

ئەم شارۆچکە و گوندانە زنجیرەیەك پێکدەهێنن کە درێژدەبێتەوە بۆ قوڵایی ناوچەکانی ژێردەستی تەحریر شام بە دریژایی بەرەی پێشەوە لەگەڵ رژێمی سوریا.

دووەم هێرش بۆ سەر گوندەکانی حەما

عومران وتی داعش دواتر هێرشێکی تری ئەنجامدا و گوندەکانی ئیبن وەردان، مەسلوخیە، سوماقییە، توفاحە و بویوزی گرت.

ئەو گوندانە لەسەر هێڵێکی هاوتەریبی گوندەکانی گروپی یەکەم هەڵکەوتوون.

عومران وتی: "زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە زیاتر لە 30 کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆری تریش بریندار بوون."

وتیشی زانیاری هەیە له‌ سەرچاوەکانی تەحریر شامەوە کە حەوت شەڕکەری هاوپەیمانێتیەکە لەلایەن داعشەوە گیراون.

عومران وتی توڕەبوونێکی قوڵ سەرهەڵدەدات لەنێوان مەدەنییاندا لەو ناوچانەی کەوتونەتە بەر رووبەڕووبوونەوەکە و ئاماژەشی دا بەوەی پێگەکانی سوپای رژێم دوورنین و مەودای بەرەکانی شەڕ لەدژی نزیکن لێیانەوە.

هاوکات تەحریر شام هێرشی کردەسەر پێگەکانی ئەحرار شام و فەیلەق شام لە شارۆچکەی ئارمەناز و گردەکانی دەوروبەری و بەتەواوی دەستیگرت بەسەر ناوچەکەدا.

تەحریر شام هەروەها توانی گوندەکانی ئیبن وەردان، مەسلوخیە، سوپاقییە، توفاحە و بویوز بگرێتەوە و داعشیان لێوەدەرنێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500