شارەزایان بە دیارونایان وت رژێمی ئێران دەستیکردووە بە سوودوەرگرتن لە جەنگی سوریا بۆ پەرەپێدانی قازانجە ئابوریوکانی خۆی لەو مه‌یدانه‌دا، ستراتیژێك کە بەڵگەکەی زنجیرەیەك رێکەوتنی ئەم دواییانەیە لە كه‌رتی وزەدا.
وەزیری کارەبای سوریا، محەمەد زوهەیر خەربوتی، 12 ئەیلول رێکەوتنێکی لێکتێگەشتنی لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەیدا، ستار مەحمودی، ئیمزاکرد لەسەر بەگەڕخستنەوەی خزمەتگوزاریەکانی کارەبا لە سوریا.
بەشێك لێی درووست‌کردنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با لە لازقیە و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وێستگه‌ی وزه‌ی گەرما له حەلەب و خستنه‌وه‌گه‌ڕی دوو وێستگه كه به گازی سروشتی كارده‌كه‌ن و کاراکردنەوەی وێستگه‌كانی كاره‌با لە حومس و دێرەزوور لەگەڵ بوژاندنەوە و چالاككردنه‌وه‌ی ناوەندی سه‌ره‌كیی کۆنتڕۆڵی تۆڕی کارەبای نیشتمانیی سوریا.
سامی غه‌یت، لێکۆڵەرەوە لە ناوەندی رۆژهەڵات بۆ خوێندنی هەرێمی و ستراتیژی، وتی: "لە یەکەم ساڵی جەنگەوە لە سوریا، ئێران ویستویەتی به‌قوڵی خۆی بخزێنێتە سوریاوە لە سەر ئاستی سەربازی، سیاسی، ئایینی و کۆمەڵایەتی."
غه‌یت بە دیارونای وت بۆ ئەو مەبەستەش ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی گرێدراون بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئه‌و هەلەیان قۆستۆته‌وه بۆ دەستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی دەوڵەتی سوریادا.
وتی کۆمپانیا پەیوەسته‌كان بە سوپای پاسدارانەوە توانیویانەرژێمی سوریا بە زنجیره‌یه‌ك گرێبەسته‌وه ببەستنەوەکە کەرەستەی پیشەسازی و خۆراك و بنیاتنانەوە و بوژاندنەوەی شەقامەکان و درووستکردنەوە و کاراکردنەوەی کارگەکان له‌خۆده‌گرن.
غه‌یت وتی: "ئەوە ئاشكرایه کە كه‌رته سەرەکیەکان جێگەی بایەخی گەورەن، هەروەها کۆمپانیای کارەبای سوری ئێستا بەتەواوەتی بەندە بە وێستگە ئێرانیەکانەوە، کە لەلایەن ئەندازیارە ئێرانیەکانەوە بەڕێوەدەچن."
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه پەیوەندی ئابووری رژێمی سوریا لەگەڵ ئێران نهێنی نیە، چونکە بەرپرسانی سوری لە رێگای میدیاوە چەندین گرێبەستیان راگەیاندووە.
وتیشی: "ئێران لە هەمانکاتدا دانی بۆ سوریا رۆکردووە بە به‌رزكردنه‌وه‌ی قەرزەکان بۆ زیاتر لە 10 ملیار دۆلار."
غه‌یت وتی لەناو سوریادا، یاساکان دەرکراون بۆ رێگەخۆشکردنی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات‌دا و بۆ ئەوەی رێگە بە ئێران بدرێت مافە تایبەتیەکانی بەدەستبهێنێت بۆئەوەی مادە خاوەکان بۆ سوریا بنێرێت و گرێبەستەکان بۆ بنیاتنانەوە مسۆگەر بکات.
كه‌رتی کارەبا لەدەست سوپای پاسداراندایە
پارێزەری سوری بەشیر بەسام بە دیارونای وت گرێبەستە نوێکانی كه‌رتی کارەبا لەنێوان رژێمەکانی سوریا و ئێران‌دا یه‌كه‌مجاری ئه‌م جۆره گرێبه‌ستانه نین.
وتی: "رێکكەوتنیکی گەورە کرا لە کۆتایی 2013، كه تێیدا حکومەتی سوریا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانیەکانی سونیر و مەبنا ئیمزاکرد، كه ئەو کاتە دەرئەنجامی دەگەیشتە 16 ملیار دۆلار."
وتیشی ئەمە هاوردەکردنی پارچە زیادەکانی کێڵگەکانی وزەی لەخۆگرتبوو لەگەڵ چاککردن و خستنه‌وه‌گه‌ڕی وێستگەکانی كاره‌با و ئه‌و تۆڕانه‌ی بەهۆی شه‌ڕه‌وه لەکار زیانیان پێگه‌یشتبوو."
خەربوتی 10 ئەیلول رایگەیاند پلانی هەیە بۆ ئەوەی سەردانی ئێران بکات بۆ ئیمزاکردنی چەند گرێبەستێك بۆ هاوردەکردنی مۆلیدەی کارەبا و دامەزراندنیان لە وێستگەی مۆلیدەی حەلەب."
به‌گوێره‌ی راپۆرتەکانی میدیای سوری، ئەو گرێبەستانە نرخیان 159 ملیۆن دۆلار بووە.
بەسام وتی: "ئەوەی مایەی نیگەرانیە تەنیا هاوردەکردنی پارچە یه‌ده‌كه‌كان نیە كه پێویستن بۆ و خستنەگه‌ڕ و چاککردن وێستگه‌كانی كاره‌با، به‌ڵكو ئەوەیە کە ئیدامه‌دان و خستنه‌وه‌گه‌ڕیان بەشێکن لە گرێبەستەکان."
وتی ئەمە لە بنەڕەتدا كه‌رتی کارەبا دەخاتەدەست سوپای پاسدارانەوە.
وتیشی: "ئه‌و رێكکەوتنانه‌ی به‌شێكن له گرێبەستەکان چەندین ساڵ ده‌خایه‌نن و بۆ کرێکاری سوری زیانبه‌خشن، له‌كاتێكدا سوریەکان شارەزایی پـێویستیان هەیە بۆ بەڕێوەبردن و خستنەگەڕ و چاککردنەوەی پرۆژە کارەباییەکان."
پەیوەستبوون بە گرێبەستی درێژخایەنەوە
ئابوریناس و مامۆستا لە زانکۆی عەین شەمس، شاهیر عەبدوڵلا، بە دیارونای وت: "ئێران، سەرباری هەموو ئەو پاڵپشتیە ئاشكرایه‌ی لە رژێمی سوریا دەیکات و سوره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی، ئەو رێکارانەشی گرتۆتەبەر بۆ كاتێك ئەگەر روخا و ئه‌و گروپانه ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست کە دڵسۆزی ئه‌و نین."
وتی کۆمپانیا ئێرانیەکان دەستیان گرتووە بەسەر سەرچاوە ئابوریەکانی سوریادا لە رێگای پەیوەستکردنی دەزگاکانی حکومتی سوریا بە گرێبەستی درێژخایەنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه رژێمی سوریا ئێستا پابەندە بەو گرێبەستانەوە، چونکە کۆتایهێنان پێیان سزای توندی بەدوادادێت وەك كه‌وتنه ئه‌ستۆری نرخی مادە خاوەکان و وێستگه‌كانی كاره‌با و دەرهێنانی نەوت و پاڵاوتنیان.
وتیشی: "ئەو گرێبەستانە مانای وەبەرهێنانی درێژخایەنن بۆ سوپای پاسداران، کە دەیەوێت خۆی بخزێنێتە ناو وڵاتانی ناوچەکەوە لە رووی سەربازی و ئابورییەوە بۆ مسۆگەرکردنی سەرچاوە داراییەکانی خۆی."
هێزه‌كانی سوریا دیموكرات توانای وزه‌به‌خشی به‌نداوه هایدرۆ ئه‌له‌كتریكییه‌كانیان بونیادناوه‌ته‌وه. تۆڕی كاره‌بای ره‌ققه و ناوچه گوندنشینه‌كان خراونه‌ته‌وه گه‌ڕ. هه‌مووی له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریا دیموكراتدان. هیچ ئێرانییه‌كی لێ نییه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت