سوپای عێراق رێگایەکی دورودرێژی بڕیوە لە 2014وە کاتێك رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هاتەناو عێراق و چەند روبەرێکی وڵاتەکەی داگیرکرد، بەرپرسانی سەربازی بە دیارونایان وت.
سەربازانی سوپاكه مەشقی باشتریان پێکراوە و پڕچەککراون، ورەیان بەرزبۆتەوە کە سەرکەوتن بەدەستدێنن و ئێستا ئەزمونی چەند ساڵەی سەختیان هەیە کە بەدەستیانهێناوە لە شەڕکردن لهگهڵ گروپەکە لە شاران و ناوچه سەخته گوندنشینهكاندا.
هەرکە بارهەڵگره گولـلەنەبڕهكان چوون بەرەو شاری حەویجەی پارێزگای کەرکوك لە 21 ئابدا بۆ شهڕكردن دژی داعش لە یەکێك لە دواین پێگە بەهێزەکانیدا لە عێراق، یەکەکانی تر دەچوون بۆ بیابانەکە بۆ ئازادکردنیشاری عەنە لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
زنجیرەیەك سەرکەوتن لە هەردوو ئۆپەراسیۆنەکاندا -- لەنێویاندا گرتنی عەکاشات لە بیابانی ئەنبار و شەرگات لە سەڵاحەدین -- توانای سوپا دەردەخات بۆ بەڕێوەبردنی شەڕی هاوکات لە زیاتر لە بەرەیەکەوە.
بهرفراوانکردنی تواناکانی شهڕ
شیکاری سیاسی، جاسم حەنون، بە دیارونای وت ئەو بەرزکردنەوەی توانای شەڕ و جێبەجێکردنە دەتوانرێت بۆ چەند راستییەك بگەڕێتەوە.
سەرەکیترین لەنێویاندا جهختكردنی زیاتره له "شهڕی نەوەی چوارەم" کە هەوڵدەدات بۆ بنبڕکردنی شهڕكهرانی نادەوڵەتی وەك گروپه تێرۆریستیهكان.
هەروەها وتی هێزەکانی عێراق کاریانکردووە بۆ لابردنی خاڵی پشکنینی گەڕۆك کە لەلایەن داعشەوە دانراون و رێگرتن لە هێرشی خۆکوژی کە لەلایەن شەڕکەرانیەوە ئەنجامدراوە بەپیادە یان بارهەڵگر.
ئەوان چەند مەڵبەندێکی هاوسۆزانی داعشیان دۆزیوەتەوە و حەشارگە ئارامەکانی گروپەکەیان تێکشکاندووە -- ئەو شوێنانەی شەڕکەران خۆیانی تێدا حەشاردەدەن و خۆیان رێکدەخەنەوە پێش ئەنجامدانی هێرشی داهاتوو.
حەنون وتی: "هێزەکانی عێراق ئەمڕۆ زۆرباش ئاگاداری خاڵە بەهێز و لاوازەکانی داعشن کە شێوازەکانی گروپەکە ئاشکرابوون لە رووی گرتنی زەوی و کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوەکانەوە."
وتیشی لەدەستدانی زەوی لەلایەن گروپەکەوە دوای سەرکەوتنەکانی عێراق توانای شەڕی کەمکردۆتەوە و ئاماژەشی دا بەوەی داعش سەرچاوەی دروستکردنی بۆمب و ناوەندی پەیوەندیکردن و بارەگای فەرماندەییەکانی لەدەستداوە.
هەروەها وتی: "ئەوان بەشێکی گەورەی سەرچاوەی مرۆییشیان لەدەستداوە، لەنێویاندا فەرماندە مەیدانیەکان و تیرۆریست و خۆکوژان."
شارەزایی و مەشقی قووڵ
پەرلەمانتاری عێراق، محەمەد کەربولی، کە ئەندامی لیژنەی ئەمنی پەرلەمانە وتی سوپای عێراق توانای رووبەڕووبوونەوەی فراوانکردووە لە ئەنجامی راستەوخۆی شەڕکردنیدا لهگهڵ داعش لەماوەی ساڵانی رابردوودا.
وتیشی فەرماندە سەربازیەکان ئەزمونی قووڵیان لەو شەڕانە وەرگرتووە کە بووەتە هۆی ژمارەیەکی زۆری سەرکەوتنی مەیدانی.
کەربولی وتی لەكاتی لاوازبوونیهوه لە 2014، سوپای عێراق بەهێزتربووە و ئێستا ئامادەییەکی بەهێزی هەیە کە لهوهدا دهركهوت توانیی لە سێ بەرەوە شهڕبكات -- شەرگات و حەویجە و عەنە.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، نەعیم كهعود، وتی بەڵام سەرەڕای ورەی بەرز و توانای پێشکەوتوو، سوپای عێراق پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە لە رووی پڕچەککردن و مەشقکردنەوە.
كهعود بە دیارونای وت ئەو پشتیوانیە دەبێت بەردەوام بێت تەنانەت دوای تێکشکاندنی داعش.
وتیشی: "سوپای عێراق پێویستی بە پشتیوانی لۆجیستی هەیە لەگەڵ پشتیوانی هەواڵگری و ئامێری پێشکەوتوی هەواڵگری، کامێرای چاودێری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە تەنیا دەتوانرێت لە سەرچاوە سەربازیە جیهانیەکانەوە یان هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بەدەستبێت.
هەروەها جەختی كردهوه لە پێویستیی کردنەوەی ئەکادیمیای سەربازی لە عێراق کە هەردوو سەربازی نوێ و خاوهن ئهزمونیش بتوانن هاوشانی پێشکەوتنەکانی زانستە سەربازییەکان بهرهوپێشهوه بچن.