هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق حەویجەی قەڵای داعش دەگرن

ئاژانسی فرانس پرێس

هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن بەرەو حەویجەی پێگەی بەهێزی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە 4 تشرینی یەکەم، رۆژیك پێشئەوەی سەرکەوتن لە گرتنەوەی شارۆچکەکەدا. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن بەرەو حەویجەی پێگەی بەهێزی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە 4 تشرینی یەکەم، رۆژیك پێشئەوەی سەرکەوتن لە گرتنەوەی شارۆچکەکەدا. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکای عێراق شاری حەویجەی پارێزگای کەرکوکیان گرتەوە لە دەست ڕێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پێنجشەممە (5 تشرینی یەکەم)، دوای هێرشێکی دوو هەفتەیی.

شارەکە یەکێکە لە دوایین دوو مەڵبەندی داعش لە عێراقدا.

"ئازادکردنی شاری حەویجەتان پێڕادەگەیەنم،" سەرەکوەزیران حەیدەر عەبادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پاریس رایگەیاند. "هەموو ئەوەی ماوە هێڵێكه‌ لەسەر سنوری سوریا."

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکە، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاره‌ڵا، پێشتر گرتنەوەی ناوەندی شارەکەی راگەیاند.

حەویجە، 230 کیلۆمەتر لە باکوری بەغدا، لە ناوەڕاستی چەند شارۆچکەیەكدا بوو کە یەکێك بوون لە دوایین ناوچەكانی ئه‌و سنورەی لەلایەن داعشەوە دەستیبەسەردا گیرا لە 2014.

هێزەکانی عێراق وازیان لێهێنا لە پێشڕەوییاندا لە باکورەوە بەرەو موسڵ ساڵی رابردوو کە بووە هۆی شکستی گروپەکە لەو شارەی پارێزگای نەینەوا لە تەمموزدا.

'سەرکەوتن بۆ هەموو جیهان'

حەویجە دەکەوێتە نێوان دوو رێگای سەرەکیه‌وه‌ لە باکوری بەغدا -- بۆ موسڵ و بۆ شاری کەرکوك و هەرێمی کوردستان -- گرتنەوەشی هەم سیمبۆڵە و هەم سەرکەوتنێکی ستراتیژیشە بۆ حکومەت.

عەبادی دوای وتوێژی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێڵ ماکرۆن، وتی: "ئەمە سەرکەوتنێکە نەك تەنیا بۆ عێراقیەکان بەڵکو بۆ هەموو جیهان."

فەرەنسا بەشێکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پاڵپشتیی كه‌ هەڵمەتی دژی داعش کردووە.

هیچ قسەیەکی راسته‌وخۆ لەسەر چارەنوسی خەڵکی مەدەنی نەبوو لە حەویجە.

نەتەوە یەکگتووەکان ئەم هەفتەیە رایگەیاند مەزەندە دەکرێت 12,500 کەس هەڵهاتبن لە دەستپێکی هێرشەکەوە بۆ گرتنەوەی شارۆچکەکە و ناوچەکانی دەوروبەری له‌ مانگی رابردوودا.

نوسینگەی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند كه‌ پێدەچێت زیاتر لە 78,000 کەس لە حەویجە بن. راشیگەیاند رێکخراوە مرۆییەکان خاڵی پشکنین و کەمپ و شوێنی فریاگوزارییان داناوە کە بتوانن پێشوازی لە زیاتر لە 70,000 کەس بکەن.

رێکخراوی ئەنجومەنی ئاوارەکانی نەرویج (NRC) رایگەیاند كه‌ زۆربەی ئەوانەی گەیشتوونەته‌ کەمپەکان جگه‌ له‌ جلوبه‌رگه‌كانیان تەنیا شتێكی كه‌میان به‌كۆڵه‌وه‌بوو.

بەڕێوەبەری رێکخراوەکە بە وەکالەت لە ناوچەکەدا، سیلڤیا بێکاچیچی، وتی: "سەرەڕای ئەو تیرۆرەی ئەزمونیانکردووە بۆ چەند ساڵێك لەژێردەستی داعشدا، زۆربەی خێزانەکان توشی بەدخۆراکی بوون."

پوکانەوەی 'خەلافەت'

وتەبێژی هاوپەیمانان، رایان دیلۆن، ستایشی پێشڕەویی ئەمدواییەی کرد لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، راشیگەیاند هێزەکانی عێراق بەردەوامبوون "بۆ تێکشکاندنی داعش لە ناوچەی حەویجە."

وتیشی بەڵێنی عەبادی بۆ "ئازادکردنی هەموو خاكی عێراق و پاککردنەوەی لە تیرۆریستان" لە بەدیهاتن "نزیك" بوو.

داعش لە زۆربەی ئەو ناوچانە وەدەرنراوه‌ کە لە عێراق و سوریا دەستیبەسەرداگرتن لە هاوینی 2014.

هەفتەی رابردوو لە عەنە وەدەرنرا کە یەکێك بوو لەو سێ شارۆچکەیەی هێشتا لەژێردەستی دابوون لە دۆڵی فورات و هێزەکانی عێراقیش لەسەرەوە ئامادەکاری دەکەن بەرەو هەردوو ناوچەكه‌ی تر، راوە و قائیم.

بەرپرسی بەرگری شارستانی لە پارێزگاکە، فەریقی یەکەم فەوزی یاسین، وتی هەڵگرتنەوەی نزیکەی 1,000 مین و بۆمبی تەوقیتکراو تا پێنجشەممەی خایاند کە گروپەکە لە عەنە و دەوروبەری چاندبوونی.

سەرۆکی ئەنجومەنی عەنە، عەبدولکەریم عەنی، وتی: "ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە بەردەوامە بۆ رێگەدان بە ئاوارەکان تا بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500