چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەو مەدەنیانە دهڕوتێننهوه کە دەیانەوێت لە ناوچەکانی ژێردەستی گروپەکە لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا هەڵبێن، لە بەرامبەر رێپێدانیان بە هەڵاتن، دانیشتوویەکی ناوچەکە بە دیارونای وت.
خێزانەکانی دەوروبەری دێرەزوور لە ناوچەکە هەڵدێن بە یارمەتی قاچاخچییەکانبۆ کەمپێك لە شارۆچکەی عەین عیسای دەوروبەری رەققە کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتهوه کۆنترۆڵکراوە.
جوتیارێكی دێرەزوور، محەمەد عەساف عوبێدە، وتی ئەمیرەکانی داعش لە پارێزگاکە لەئیستادا بەئاشکرا داوا لە مەدەنیەکان دەکەن بڕێکی زۆر پارە بدەن تا رێیان پێبدرێت بڕۆن.
عوبێده بە دیارونای وت ئەوان رێدەگرن لەوەی دانیشتوان كهلوپهلهكانیان یان خواردن لەگەڵ خۆیان ببەن.
عوبێدە وتی 500,000 لیرەی سوری (970 دۆلار) داوه بە داعش تا رێ بە خۆی و خێزانەکەی بدرێت -- ژنەکەی، دایکی و دوو منداڵی بچوك -- دێرەزوور بهجێبهێڵن بەرەو عەین عیسا.
وتی ئەندامانی گروپەکە دەستیانگرت بەسەر چەند پارچەیەك ئاڵتوندا کە دایکی هەیبوو دوای هەڕەشەکردن لێی بەوەی لەلایەن یەکە مێینەکانی گەڕانی داعشەوە دەیپشکنن.
وتیشی: "دەستیانگرت بە سەر چەند بڕە خۆراکێك و شیری منداڵیشدا."
داعش نائومێدە
عوبێدە وتی: "ئەمە بۆتە شتێکی باو لە ناوچەی دێرەزوور." وتیشی کردەی تاڵانکردنی دانیشتوان لە رابردوودا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیڕەودەکرا لەڕێگەی ئەو قاچاخچیانەوه کە بڕێکی زۆر لەو پارەیەی بۆ هەڵاتن کۆیانکردبۆوە دەیاندا بە ئەمیر و ئەندامانی گروپەکە.
وتیشی: "بەڵام ئێستا، هەڵاتوان ناچاردەکرێن پارە بدەنە گروپەکە و ئەو قاچاخچیانەش کە دەیانگوازنەوە بۆ ناوچەی سەلامەت."
وتی مامەڵەکردن لەگەڵ قاچاخچیەکان پێویستیە، تا خۆبەدووربگریت لە رێگە و ناوچەی مەترسیدار کە مینی تێدابێت.
عوبێده وتی بڕی تا 150,000 لیرەی سوری (290 دۆلار) دهدرێت بە قاچاخچیەکان بۆ سهرجهمی خێزانێك.
وتیشی ئەندامانی داعش لەئێستادا وا ههڵسوكهوتدهكهن وەك ئەوەی کۆتاییان لە دێرەزوور نزیکبووبێتەوە.
ههروهها وتی گروپەکە هەوڵدەدات "چەندێك بکرێت پارەی دەستبکەوێت و بەهەر رێگایهك بێت، پێش ئەوەی [ئەندامانی] بکوژرێن یان بۆ ناوچەیەکی دیکە هەڵبێن".