هێزەکانی عێراق گردەکانی حەمرینیان ئهمینکردووە لە پارێزگای دیالە، کە بهباشی رێدهگرێت لەو چەکدارانهی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) كه ههڵدێن لهشەڕی حەویجەتا پەناببنە بەر ناوچەکە، بەرپرسانی سەربازی بە دیارونایان وت.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه هاوکات، هێزەکانی عێراق چوارشەممە (4 تشرینی یەکەم) چوونەناو حەویجەوە، هێرشەکانیان برەویسەند بۆ یەکێك لەدوایین ناوچە دابڕاوەکانی داعش لە وڵاتەکەدا.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەویجە فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا وتی سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و هێزی ئامادە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە کرد "بۆ رزگارکردنی ناوەندی حەویجە و گەڕەکەکانی شارۆچکەی ریاز".
بەرپرسی پۆلیسی فیدراڵ رائید شاکر جەودەت وتی یەکە تایبەتەکان چوونەتە شارەکەوە لە باکوری خۆرئاواوە لەنێو تۆپباران و موشەكبارانی پێگەکانی داعشدا.
وتی: "پێشڕەویی دەکەن و ئامانج گرتنی حەوت گەڕەك لە حەویجە و 12 ئامانجی تری گرنگن،" بەبێ روونکردنەوەی زیاتر.
شوێن بۆ هەڵاتن نیە
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە فەریق موزهیر عەزاوی بە دیارونای وت زنجیرە گردەکانی حەمرین فراوانن، لەڕووی جوگرافیەوە ناوچەیەکی ئاڵۆزە و لە باکوری پارێزگای کوتەوە درێژدەبێتەوە تا باشوری موسڵ.
وتی: "لەو بەشەی زنجیرەکە کە بەرپرسیارێتی فەرماندەییەکەمانە لە پارێزگای دیالە، هێزەکانمان کۆنترۆڵی تەواویان هەیە و تەواو ئهمینكراوه."
عەزاوی وتی: "پێگەی ئەمنیمان داناوە و سەربازی زۆرمان جێگیرکردووە و ئۆپەراسیۆنەکانمان بە هاوبەشی تەواوی دەزگاکانی دیکەی سوپا و ئاسایش و خێڵەکان بەردەوامە بۆ بەدواکەوتنی ئەندامانی داعش و بنەبڕکردنیان."
وتیشی: "زۆربەی بنکەکانیانمان تێكشکاند، كه دواترینیان چەند رۆژێك لەمەوبەر بوو، کاتێك 15 تیرۆریستمان کوشت کە لەنێو کەمپێکی نهێنی نێوان شاری خانەقین و ناوچەی نەفتخانەدا بوون (لە لە گردەکانی حەمرین)."
وتی ئهو ئۆتۆمبیل، ماتۆڕ، چەك و تهقهمهنیانهی لە دەستی چەکدارانی داعشدا بوون لە نێو کەمپەکەدا، سوتێندران.
عەزاوی وتی ئۆپەراسیۆنە دەستپێشخەرییەکانی وەك ئەمە رۆڵی سەرەکییان هەبووە لە تێكشكاندنی هێرشەکانی داعشدا لە شارەکانی دیالە.
وتیشی: "ئەمڕۆ دیالە ئارامە و جوڵەی خەڵك و کشتوکاڵ و چالاکی بازرگانی ئاسایین و هێزەکانمان هەر ئەندامێكی داعش تێکدەشکێنن کە هەوڵبدات ئەم دۆخی سەقامگیرییە تێکبدات."
شوێن بۆ خۆشاردنەوە نیە
عەزاوی وتی هەندێك شانەی نوستووی داعش ماونەتەوە و "بەدوایاندەکەوین و بەردەوام ئەندامەکانیان دەستگیردەکەین".
وتیشی: "مەترسییان نامێنێت هەرکات شاری حەویجە گیرایەوە و سەرچاوەی رێنماییان تێکشکێنرا."
ههروهها وتی داعش زۆر ناوچەی له گردەکانی حەمرین لەدەستدا، لەنێویاندا مەکحول، فڕۆکەخانەی فەتحە (مالح) و کێڵگە نەوتیەکانی عهلاس و عەجیل و جەختیکردەوە لەوەی شەڕی ئازادکردنی حەویجە "بەتەواوەتی بوونی تیرۆریستان ناهێڵێت".
وتی پلانە ئەمنیەکان ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو تەحەدا خەمڵێنراوەکان و "هەموو سەرچاوەیەکی هەڕەشە بنەبڕدەکەن".
عەزاوی وتی هێزە ئەمنیەکان "رێگە بە تیرۆریستانی هەڵاتوو [لە حەویجە] نادەن بپەڕنەوە بۆ حەمرین و شارەکانی دیالە. ئامادەین بۆ شەڕکردن دژی هەر دزەکردنێك و لەدۆخی چاودێریکردندا دهبین".