هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

بە دەستلەکارکێشانەوەی سەرکردەکەیان جیابوونەوەی نوێ دەکەوێتە نێو تەحریر شامەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی کەتیبەکانی ئیبن تەیمیە لە شارۆچکەی دار عیززە لە خۆرئاوای حەلەب هەفتەی پێشوو لەگەڵ تەحریر شام پێکیانداداوە. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

ئەندامانی کەتیبەکانی ئیبن تەیمیە لە شارۆچکەی دار عیززە لە خۆرئاوای حەلەب هەفتەی پێشوو لەگەڵ تەحریر شام پێکیانداداوە. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

چالاکوانان بە دیارونایان وت جیابوونەوەی نوێ دەرکەوتووە لە ریزەکانی هاوپەیمانێتی تەحریر شامدا، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە کۆنترۆڵکراوە لە دەوروبەری خۆرئاوای پارێزگای حەلەب.

وتیان جیابوونەوەکان لە ناکۆکی گەورەوە رەگیان داکوتاوە لەنێوان سەرکردایەتی گروپەکە و ئەندامانی کەتیبەکانی ئیبن تەیمیەدا لە شارۆچکەی دار عیززە و هاوکاتن بە خۆپیشاندانی جەماوەری دژی تەحریر شام و دەستلەکارکێشانەوەی سەرکردەکانیان.

چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی له‌ حەلەب، فەیسەڵ ئەحمەد، بە دیارونای وت کەتیبەکانی ئیبن تەیمیە کە لە تەمموزدا پەیوەندییان بە تەحریر شامەوە کردبوو، یەکشەممە (1 تشرینی یەکەم) رایگەیاند کە بەتەواوی لە هاوپەیمانێتیەکە جیابۆتەوە.

وتی کەتیبەکان ناوچەیەکی گرنگیان لە دەوروبەری خۆرئاوای حەلەب کۆنترۆڵکردووە، بەتایبەتی شاری دار عیززە.

خەڵکی دار عیززە لە دەوروبەری خۆرئاوای حەلەب خۆپیشاندان دەکەن دژی بوونی تەحریر شام لە ناوچەکانیاندا لە 1ی تشرینی یەکەم. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

خەڵکی دار عیززە لە دەوروبەری خۆرئاوای حەلەب خۆپیشاندان دەکەن دژی بوونی تەحریر شام لە ناوچەکانیاندا لە 1ی تشرینی یەکەم. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

دووشەممە، تەحریر شام دار عیززەی گرت دوای ئەوەی گەمارۆی شارۆچکەکەی دا و کەتیبەکانی ناچارکرد پێگەکانی خۆیان بەدەستەوە بدەن.

پێکدادانی چەکداری لەنێوان دوو لایەنەکەدا دروستبوو هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی ئەندامانی تەحریر شام جێگیربوون لەو ناوچانەی لەژێردەستی کەتیبەکاندا بوون و هەوڵیاندا یەکێك لە بەرپرسەکانیان، عەباد فەندو، دەستگیربکەن.

بەرپرسێکی کارگێڕی لە کەتیبەکانی ئیبن تەیمیە، ئەحمەد، وتی: "دۆخەکە بەزوویی پەرەیسەند دوای ئەوەی پاسەوانە ئەمنیەکانی تەحریر شام ئوسامە شەناقیان دەستگیرکرد."

وتیشی: "دەستگیرکردنەكه‌ سەریکێشا بۆ پێکدادانی لێرە و لەوێ و خۆپیشاندان کە تەواوی شاری دار عیززەی گرتەوە و داوایان دەکرد ئەندامانی تەحریر شام بۆ هەمیشە ناوچەکە بەجێبهێڵن."

جیابوونەوە و گۆڕانکاری دەبێتە پەتای تەحریر شام

کەتیبەکانی ئیبن تەیمیە سێیەمین لایەنن کە جیابوونەوەی خۆیان لە هاوپەیمانێتیەکە راگەیاندووە لەوەتەی لە 28 کانونی دووەمه‌وه‌ دروستکراوە، دوای نورەدین زەنگی و ئەحرار شام.

چەندین پیاوی ئاینیی بەناوبانگیش دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە هواپەیمانێتیەکە راگەیاندووە،لەنێویاندا پیاوی ئاینی رادیکاڵی سعودی عەبدوڵا موحەیسنی، کە ئەندامی دامەزرێنەری تەحریر شام بوو، لەگەڵ موسلیح عەلیانی.

هەروه‌ها یەکشەممە، تەحریر شام رایگەیاند کە سەرکردەکەیان، ئەبو جابر شێخ، دەستی لەکارکێشاوەتەوە لە پێگەکەی خۆی.

ئەبو جابر شێخ کە سەرکردەی پێشووی ئەحرار شام بوو، خۆی بە فەرماندەی تەحریر شام دیاریکردبوودوای ئەوەی لە کانونی دووەمدا پێکهێنرا. ئێستا سەرکردەی ئەنجومەنی شورای هاوپەیمانێتیەکەیە، گروپەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.

بەیاننامەکە رایگەیاند ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرکردەی بەرەی نوسرە و فەرماندەی سەربازیی باڵای تەحریر شام، لەئێستادا سەرکردایەتی هاوپەیمانێتیەکە دەگرێتەدەست.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500