تێرۆریزم

ژیان بێهیوا و کورتە بۆ ئەندامە گەنجەکانی داعش

خالید تائی

image

منداڵە شەڕکەرەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) کە بە "بەچکەکانی خەلافەت" ناسراون لە وێنەیەکدا دەبینرێن کە بە فراوانی بڵاوکرایەوە لەسەر پێگە کۆمەڵایەتیەکانی توندڕەوان.

بۆ زیاتر لە دوو ساڵ ئەبو وەلید هیچ هەواڵێکی ئەحمەدی کوڕی نەبیست کە پەیوەندی بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ کرد لە تەمەنی 15 ساڵیدا.

ئەبو وەلید کە داوایکرد نازناوی بۆ بەکاربهێنرێت زۆر بە دوودڵییەوە باسی کوڕەکەی کرد و وتی خۆی لێبێبەری کردووە دوای بڕیارەکە کە وەك شۆکێکی گەورەی ناوبرد بۆ هەموو خێزانەکە.

وەلید بە دیارونای وت کوڕەکەی "وەك هەر خوێندکارێکی ئاسایی قوتابخانە بوو بەڵام دوای مانگێك یان دوو مانگ کە داعش رەمادی گرت "ئەو لە ماڵ رایکرد."

وتیشی: "دوای پرسیارکردن لە دەوروبەر، زانیویەتی پەیوەندی بە ریزەکانی داعشەوە کردووە و لەوکاتەوە هیچ شتێکمان لەبارەیەوە نەبیستووە."

"من ئێستا گوێ بە چارەنوسی نادەم. ئەو لای من مردووە، تەنانەت ئەگەر هێشتا لە ژیاندابێت. هەتا ئەو رێگای تیرۆریزم هەڵبژێرێت، من بێبەریی دەکەم."

ئەبو وەلید داعشی تۆمەتبارکرد بە شۆردنەوەی مێشکی کوڕەکەی بە دروشمی ناڕاست و هزری توندڕەوی ئایینی لەگەڵ زۆربەی گەنجانی تر.

وتیشی: "ئەو ئێستا کوڕی من نیە. ئەو کەسێکی ترە. ئەو تیرۆرستە."

شێوازی زۆری ناونوسکردن

داعش شێوازی زۆری بەکارهێناوە بۆ راكێشان و ناونوسکردنی شەڕکەران بۆ ریزەکانی، بەتایبەتی منداڵ و مێردمنداڵان کە بە "بەچکەشێران" یان "سەربازانی" خەلافەت ناسراون.

وتەبێژی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی، عەلی بەیاتی، بە دیارونای وت گروپەکە لەسەرەتادا خەڵکی هەڵخەڵەتاند بۆ پەیوەندیکردن پێیانەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەو دروشمانەی داوای هەوڵدانی بۆ دروستکردنی "تاکە دەوڵەتیكی دامەزراو لەسەر شەریعە" دەکرد.

وتیشی: "زۆربەیان، بەتایبەتی خەڵکی گەنج، ئامادە بوون ئەو درۆیانە قبوڵبکەن و وەك راستی مامەڵەیان لەگەڵ بکەن. بیرۆکەکە لە مێشکیاندا رەگیداکوتابوو کە ئەرکێکیان هەبوو بۆ به‌شداریكردن له‌ دامەزراندنی ئەو دوڵەتەدا و بەرگریلێکردنی هەتا مردن."

وتی: "داعش هەروەها رایگەیاند كه‌ هاتووە تا پشتگیری خەڵکی سوننە بکات و بیانپارێزێت لە عێراق دژی ئەوەی ناویبرد بە چەوساندنەوە لەسەر دەستی شیعە،" ئەوەشی تەنیا وەك پڕوپاگەندە ناوبرد کە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ئەژمارکرا.

بەیاتی وتی دوایئەوەی عێراقیەکان لەمە هۆشیاربونەوە بەتایبەتی کە گروپەکە هێرشی دەکردە سەر سوننە و شیعە و کەمە نەتەوایەتیەکانی تر وەكویەك، داعش تاکتیکەکانی گۆڕی و دەستیکرد بە ترساندنی خێزانەکان تا منداڵەکانیان رادەستبکەن.

وتیشی زۆربەی ئەندامانی داعش، کە خۆشیان زۆربەیان هه‌رزه‌كار بوون، خۆیان رادەستی هێزەکانی عێراق کرد لەماوەی شەڕەکانی ئه‌م دواییه‌دا و هەندێکیان رایانگەیاند كه‌ گروپەکە ناچاریکردوون پەیوەندییان پێوەبکەن به‌ هه‌ڕه‌شی کوشتنیان.

بەیاتی ئاماژەی دا بەوەی کردنەسەرباز بە زۆرەملێ دڕندەیی زیاتری گروپەکە و فەرامۆشکردنی چارەنوسی خەڵکەکە دەسەلمێنێ.

ناچارکردنی گەنجان بۆ شەڕکردن

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، نەعیم کەعود، بە دیارونای وت داعش "منداڵێك یان گەنجێکی لەهەر ماڵێك بەهێزی چەك دەبرد. ئەو سەرۆك خێزانەی ئەو فه‌رمانەی رەتکردبایه‌وە خۆی و خێزانەکەی دەخستە مەترسی مردنەوە."

گروپەکە کردنەسەربازی زۆرەملێییسەپاندووە لەو ناوچە کەمانەی لەژێردەستیدا ماونەته‌وە لە عێراق بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانە قورسەکانی لە بەرەکانی شەڕ و هەڵهاتنی زۆربەی شەڕکەرانی بۆ شوینی نادیار.

کەعود وتی بڕوای وایە گروپەکە سەرکەوتووبووە لە هەڵخەڵەتاندن و بەلاڕێدابردنی زۆربەی گەنجان و کردنیان بە دڕندەی کێوی کە هاوسۆزی داعش بن هەتا دوا هەناسە.

وتیشی ئەوانەی بە ئایدۆلۆژی گروپەکە پەروەردەکراون سەرچاوەی سەرەکی هێزن و زۆر لەوانە مەترسیدارترن کە چەکیان هەڵگرتووە بە زۆرەملێ یان بە ئارەزوی خۆیان.

شێخ محەمەد حەماد دولەیمی لە لیوای هۆزەکانی فوراتی سەروو وتی هەندێک ئەندامی کەمی هه‌رزه‌كاری داعش خۆشییان دەربڕی دوای دەستگیرکردنیان کە شەڕیاندەکرد بۆ مانەوەیان لە سنوری ژێردەستی داعشدا لە ناوچەی فوراتی سەروو.

وتیشی ئەوان رایانگەیاند لەلایەن داعشەوە فێڵیان لێکراوە و بەلاڕێدا براون "بەڵام ئەوان ئێستا لە بارودۆخێکدان کە پەشیمانبوونەوە سودی نیە. دادگا رێچکەی خۆی وەردەگرێت لەگەڵیان و بڕیار لە چارەنوسیان دەدات."

دولەیمی وتی زۆربەی خەڵك لە رۆژئاوای ئەنبار رەتیانکردەوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی داعش بن، ئاماژەشی دا بەوەی سەرەڕای ئەو هه‌ڕه‌شابه‌ی لەوێ ده‌یكرد، گروپەکە شکستی هێنا لە ناونوسکردنی پیاوانی گەنج بەزۆرەملێ.

هەروەها وتی ئەو دانیشتوانەی لەوێ گیریانخواردبوو بەتەواوی ئاگاداری سروشتی راستەقینەی داعش بوون کە تەنیا کوشتن و وێرانکردن و چەوساندنەوەی بۆ هێنابوون.

وتیشی: "داعش لە قۆناغی مردندایە و مردنەکەشی زۆری پێناجێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
6
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)