هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

عێراق دەستی هاوکاری درێژدەکات بۆ قوربانیانی بازرگانیکردن بەمرۆڤه‌وه‌

خالید تائی

ژن و منداڵی ئێزیدی چاوەڕوانی وەرگرتنی خۆراکن لە وێنەیەکدا کە 29 ئایاری 2016 بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی دەزگای شەنگال بۆ هاوکاری بێسەرپەرشتان]

ژن و منداڵی ئێزیدی چاوەڕوانی وەرگرتنی خۆراکن لە وێنەیەکدا کە 29 ئایاری 2016 بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی دەزگای شەنگال بۆ هاوکاری بێسەرپەرشتان]

حکومەتی عێراق کاریکردووە بۆ دابینکردنی چاودێری و هاوکاری بۆ قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤه‌وه‌، لەنێویاندا ئەو ژن و منداڵە ئێزیدیانەی رفێنران، بەکۆیلەکران و فرۆشران لە لایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌.

حکومەت لە 6 ئەیلول پڕۆژەیەکی پەسەندکرد بۆ چاودێریکردنی خەڵك بەگوێرەی یاسای ژمارە 28ی 2012 کە داوای رێکاری نوێ دەکات بۆ باسکردنی تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و چاودێریکردنی قوربانیەکانی.

لیژنەیەکی هاوبەشی حکومەت کە لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی کار و ناوخۆ و تەندروستی و دەستەی باڵای مافی مرۆڤ پێکهاتووە، راسپێردراوە بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

سەرۆکی دەزگای کاروباری گوزەرانی ژن و منداڵان لە وەزارەتی کار، عابیر جەلەبی، وتی: "هه‌ر دەزگایه‌كی [حکومی] دەبێت خزمەتگوزاری دابینبکات بۆ پاراستن و چاودێریکردنی ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤه‌وه‌."

جەلەبی بە دیارونای وت دەزگاکە بەرپرسە لە "دابینکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بۆ خەڵکی زوڵملێکراو و گرنگترین شت درروستکردنی شوێنێکی ئارامە بۆیان و پێشکەشکردنی چاودێرییەکی باش."

په‌ناگا لە بەغدا دەکرێتەوە

جەلەبی وتی وەزارەتی کار پلانی هەیە بۆ کردنەوەی یەکەم په‌ناگا (شێڵته‌ر) لە عێراق بۆ قوربانیانی بازرگانیکردن به‌مرۆڤه‌وه‌ کە هیچ کەسوکاریان نیە بۆ گرتنەخۆیان.

وتیشی: "په‌ناگاكه‌ بەمزوانە دەکرێتەوە لە بەغدا. ئەمە یەکەم هەنگاوە بەرەو کردنەوەی په‌ناگای هاوشێوە لەهەموو پارێزگاکان کە دانیشتوان ژینگەیەکی ئارام و پشتیوانی و چاودێری حکومەتیان پێدەدرێت."

هیچ ئامارێکی فه‌رمی نیە لەسەر ژماەی قوربانیانی بازگانیکردن بە مرۆڤه‌وه‌.

جەلەبی وتی بەڵام هێزە ئەمنیەکان "ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵیان لە موسڵ دۆزیەوە دوای رزگارکرنی کە پشتڕاستیانکردەوە چەکدارانی داعش بازرگانییان پێوەکردوون" و ئاماژەشی دا بەوەی "زۆری تریان هێشتا بێسەروشوێنن".

جەلەبی وتی: "ئێمە چەند کەیسێکی بازرگانیکردنمان تۆمارکردووە لەلایەن ئەو چەتانەوه‌ كه‌ شارەزان لە ئەنجامدانی ئەوجۆرە تاوانانەدا."

وتیشی "کێشەکە جدییە" و داواشی لە هەموو دەزگا حکومی و ناحکومیەکان کرد بۆ راگرتنی کێشەکە و دابینکردنی هاوکاری بۆ قوربانیان.

چارەسەری کاریگەرتر پێویستن

ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، ئەشواق جاف، جەختی لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر کرد بۆ کێشەکە کە بە یەکێك لە گەورەترین کێشەكان ناویبرد کە رووبەڕووی حکومەت دەبێتەوە لە قۆناغی داهاتوودا.

داواشیکرد پێداچونەوە بە یاسای ژمارە 28ی 2012دا بکرێت بۆ ئەوەی زیاتر کاریگەربێت لە رووبەڕوبوونەوەی بازرگانیکردندا بە مرۆڤه‌وه‌.

هەروەها داوایکرد هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ دۆزینەوە و سزادانی ئەوانەی تێوەگلاون لە بازرگانیکردن بە مرۆڤه‌وه‌ بۆ ئەوەی رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

وتیشی هەر هەوڵێك بدرێت دەبێت قەرەبووی مافی قوربانیانی بازرگانیکردن بەمرۆڤه‌وه‌ بکاتەوە و یارمەتییان بدات زاڵبن بەسەر ئەزمونه‌كانیاندا و ژیانێکی نوێ دەستپێبکەنه‌وه‌.

ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، غەزوان حەمید، وتی داعش چەندین تاوانی دژی ژنان و منداڵانی ئێزیدی ئەنجامداوە، له‌وانه‌ کڕین و فرۆشتنیان.

حەمید بە دیارونای وت زۆربەی بەندکراوان ئێستا ئازادکراون و ئاماژەشی دا بەوەی "چەند شوێن و کەمپ لە شاری موسڵ و شارۆچکەی شێخان هەن کە پێشوازی لەو قوربانیانە دەکەن و لەخۆیاندەگرن."

وتیشی قوبانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤه‌وه‌ لەلایەن وەزارەتەکانی کار و کۆچبەرانەوە چاودێری دەکرێن بەڵام هێشتا پێویستیان بە پشتیوانی زیاترە بۆ باشتركردنی باری ژیانیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500