هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق گوندێك لە یەکێك لە دوایین بنکەکانی داعش دەگرن

ئاژانسی فرانس پرێس

هێزەکانی عێراق تۆپبارانێکی سەرەتاییانکرد لە ناوچەی سەکرەوە، لە ئامادەکاریدا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ دەرکردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە شارۆچکەیه‌كی ئەو نزیکانە، عەننە، لە پارێزگای ئەنبار، رۆژی 12 ئەیلول. [موعاز دولەیمی / ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی عێراق تۆپبارانێکی سەرەتاییانکرد لە ناوچەی سەکرەوە، لە ئامادەکاریدا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ دەرکردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە شارۆچکەیه‌كی ئەو نزیکانە، عەننە، لە پارێزگای ئەنبار، رۆژی 12 ئەیلول. [موعاز دولەیمی / ئاژانسی فرانس پرێس]

سێشەممە (19 ئەیلول) هێزە ئەمنیەکانی عێراق گوندێکیان گرت لە یەکێك لە دوایین ناوچەکانی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگای فراوانی خۆرئاوایی ئەنبار، لەسەر سنوری سوریا.

عەقیدێکی عێراقی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هێزەکانی عێراقمان تەواوی گوندی رەیحانەیان گرت، لە سێ لاوە هێرشیان دەکرد و حەوت تیرۆریستیان کوشت."

وتی هەندێك چەکدارانی داعش بەرەو شارۆچکەی عەننە هەڵاتن، "هەشت کیلۆمەتر به‌ره‌و خۆرئاوا، کە ئامانجی دواترمانە".

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە هەماهەنگیی شەڕی دژی داعش دەکات لە عێراق، رایگەیاند یەکەکانی پیادە و زرێپۆش بەیانیەکەی هێرشیانکرد بۆ سەر رەیحانە و شارۆچکەی عەننەی ئەو نزیکانە.

ژەنەراڵێك لە ناوچەکە کە بە مەرجی ناونەهێنانی قسەیکرد، وتی ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن کۆپتەرەکانی سوپای عێراق و فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانانەوە کە شەڕی داعش دەکەن لە عێراق و سوریا پاڵپشتی کرابوو.

سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی عەننە عەبدولکەریم عانی، پشتڕاستیکردەوە کە هێزەکانی عێراق کۆنترۆڵی رەیحانەیان کردووە و ئاڵای عێراقیان لەسەر بینا حکومییەکان بەرزکردۆتەوە.

عەقیدەکە وتی فڕۆکە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژکراویان تێکشکاند کە لەلایەن توندڕەوێکەوە لێدەخوڕدرا کە هەوڵیدەدا بگاتە هێزە ئەمنیەکان بۆ تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلەکە.

عەننە، 100 کیلۆمەتر خۆرهەڵاتی سنووری سوریا، یەکێکە لەو سێ شارۆچکەیەی پارێزگای ئەنبار کە هێشتا لەژێردەستی داعشدایە.

دوای گرتنەوەی شارۆچکەکە، پێشبینیدەکرێت هێزەکانی عێراق راوە بکەنە ئامانج لە باکوری خۆرئاوا و دواتریش قائیم، کە نزیکه‌ لە سنوری پارێزگای دێرەزوره‌وه‌ لە سوریا.

سێ ساڵ دوای ئەوەی داعش بەشێکی زۆری سوریا و عێراقی گرت، هێزەکانی عێراق هەوڵیاندا هەموو ئەو ناوچانە بگرنەوە کە لەلایەن گروپەکەوە گیرابوون، یەکێك لە گەورەترین سەرکەوتنەکان گرتنەوەی موسڵ بوو لە تەمموزدا.

عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ رێکخستنی هێرشێك دژی یەکێکی دیکە لە دوایین بنکەکانی گروپەکە، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکوك.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500