هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

تەحریر شام لە دەرەوەی دیمەشق لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێکداده‌ن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی فەیلەق رەحمان، لێرەدا لە غۆتەی خۆرهەڵات وێنەیان گیراوە لە دەوروبەری دیمەشق، لە یەکشەممە (17 ئەیلول)ەوە ده‌ستیانكردووه‌ به‌ پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی تەحریر شام تا نەهێڵن بێنە ناوچەکەوە. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بەیك]

چەکدارانی فەیلەق رەحمان، لێرەدا لە غۆتەی خۆرهەڵات وێنەیان گیراوە لە دەوروبەری دیمەشق، لە یەکشەممە (17 ئەیلول)ەوە ده‌ستیانكردووه‌ به‌ پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی تەحریر شام تا نەهێڵن بێنە ناوچەکەوە. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بەیك]

شەڕی قورس یەکشەممە (17 ئەیلول) دەستیپێکرد لەنێوان گروپە چەکدارەکاندا لە کەفر بەتنا، شارۆچکەیەك لە ناوچەی غۆتەی خۆرهەڵاتی دیمەشق، کە ژمارەیەك مەدەنی تێدا کوژرا و برینداربوو، چالاکوانێك بە دیارونای وت.

دانیشتوان نیگەرانن لەوەی ئەم شەڕانە، کە لەلایەن تەحریر شامەوە هەڵگیرسێنراون -- كه‌ هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوه‌ لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە -- دژی لایەنی ئۆپۆزسیۆنی فەیلەق رەحمان، رەنگە سەربکێشێت بۆ پێکدادان لە ناوچەکەدا و ببێتە هۆی تێكدانی ئەو ئاگربەستەی لەگەڵ هێزەکانی رژێم هەیە.

محەمەد بەیك لە لیژنەی هەماهەنگیی غۆتەی خۆرهەڵات وتی بەیانی یەکشەممە ئەندامانی تەحریر شام ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ژمارەیەك خانوودا لە دەوروبەری شارەکە.

به‌یك بە دیارونای وت ویستیان ئەو ماڵانە بکەن بە بنکە بۆ لایەنێکی نوێی سەر بە تەحریر شام، کە ناسراوە بە رابیتەت ئەهل ئه‌لمەرج وەلقیتاع ئه‌لجنوبی (كۆمكاری خەڵکانی مێرگ و كه‌رتی باشور).

وتی "خەڵکەکە ویستیان رێبگرن لەوەی چەکداران دەست بەسەر ماڵەکاندا بگرن" كه‌ سەریکێشا بۆ شەڕەتەقە و چەندین کەسی تێدا برینداربوون.

وتی دواتر فەیلەق رەحمان هاتەناوەوە و پێکدادان دروستبوو لەگەڵ تەحریر شام، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێکدادانەکان بڵاوبوونەوە و بەردەوامبوون تا دەمەوبەیان.

رێککەوتنێك لەنێوان دوو لایەنەکەدا کرا کە داوای لە چەکدارانی تەحریر شام کرد پاشەکشە بکەن لە ناوچەکە تا ململانێکە ئارامببێتەوە.

بەیك وتی: "بەڵام، گروپەکە پێشێلی رێککەوتنەکەی کرد و پێکدادانەکان بەیانی زیاتربوون بەوەی نیشانگرەکانی گروپەکە تەقەیان لە خانووی مەدەنیەکان و بنکەکانی فەیلەق رەحمان کرد."

شەڕکردن بۆ مانەوە

ئێوارەی یەکشەممە، چوار مەدەنی کوژرابوون و 10ی دیکە بریندار بوون بەهۆی چەکدارانی تەحریر شامەوە، دوو چەکداری فەیلەق رەحمانیشیان کوشت.

سێ چەکداری تەحریر شامیش لە شەڕەکەدا کوژران و ژمارەیەكی دیکە بریندار بوون، ژمارەیەك ئەندامیش لەهەردوولا گیران.

وتی: "تەحریر شام هەوڵدەدات بە هەر جۆرێك بێت لە ناوچەکە بمێنێتەوە، له‌كاتێكدا باس له‌ هێرشێكی پێشبینیکراو ده‌كرێت له‌دژی تا کۆتایی بە بوونی بێنێت لە ناوچەکەدا."

بەیك وتی: "گروپەکە هەوڵیدا دەست بەسەر ماڵی خەڵکەکەدا بگرێت و بیانکات بە بنکە بۆ لایەنێکی نوێ کە زۆرینەی لە چەکدارانی خۆی پێکهاتووە، لە هەوڵێکدا تا وا پیشانبدات چەکدارانی ناوچەکەیان جێهێشتووە تا خۆی بپارێزێت لە ئەگەری هێرشی ئاسمانی."

وتی: "دانیشتوانی ناوچەکە نیگەرانن لەوەی ئەم پێکدادانانە، کە لەلایەن تەحریر شامەوە هەڵگیرسێنراون، رەنگە سەربکێشن بۆ داڕمانی ئاگربەست" لەگەڵ رژێمی سوریادا.

چەند ساڵێك لە ئابڵۆقە و پێکدادان کۆتایی هات بە راگەیاندنی ئاگربەست و لەقەڵەمدانی کەفر بەتنا بە ناوچەی هێورکردنەوە.

هێورکردنەوە لە باشوری سوریا بەشێکە لە پلانێکی گەورەتر بۆ پێكهێنانی چوار "ناوچەی هێورکردنەوە" لە بەشەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەدا.

روسیا و ئێران، هاوپەیمانی سەرەکی حکومەتی سوریا و تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن، رێککەوتن لە ئایاردا لەسەر دروستکردنی ئەو چوار ناوچەیە لە رێککەوتنێکدا کە مەبەستی فەراهەمکردنی ئاگربەستێکی بەردەوامه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500