هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە هاوپەیمانێتییهكی شەرڤانانی کورد و عەرەبە، ئێستا کۆنتڕۆڵی زیاتر لە دوو لەسەر سێی رەققەیان کردووە، کە پێشتر قەڵای "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بوو، بە پێی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە 14 ئەیلول.
هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرەتای حوزەیران چوونە ناو رەققەوە، دوای چەندین مانگ شەڕ بۆ گەمارۆدانی شارەکە بە یارمەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "کۆنتڕۆڵی لە سەدا 70 رەقەیان کردووە دوای ئەوەی گەڕەکی سەکەنەیان لە ناوهندی شارەکە کۆنتڕۆڵکرد."
ناوبراو بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "پێشڕەویەکان دوای شەڕی سهخت و هێرشی ئاسمانی سهختی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بهدهستهاتن."
وتیشی: "دەتوانین بڵێین شەڕی رەققە لە قۆناغی کۆتاییدایە."
روانگەکە وتی شەڕە قورسەکان پاڵی ناوە بە هاوڵاتیانەوە هەڵبێن لە بەرەکانی جەنگ بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشدان لە باکوری شارەکە.
دەیان هەزار هاوڵاتی لەو شەڕە هەڵهاتوون لەو کاتەوهی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیان بە هێرشەکە کرد.
نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت نزیکەی 25,000 هاوڵاتی دەکرێت گیریان خواردبێت لەناو شارەکەدا، هەرچەندە روانگەکە دەڵێت ژمارەکە ئێستا لە 10,000 کەمترە.
روانگەکە وتی "چەند سەد" چەکدارێکی داعش لەناو شارەکەدا ماونەتەوە و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە لەدەستدانی ئەندامەکانیان بەوەی داعش مین و نیشانگر بەکاردەهێنێت بۆ هێرشبردنە سەر هێزەکە.