هه‌واڵه‌كانی عێراق
لاوان

لاوانی ئیدلیب کەمپینی دژە-توندڕەوی دەستپێدەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دروشمی بنەڕەتیی کەمپینی 'سورییەکان دژی توندڕەوی'، کە لەلایەن چەند لاوێکی چالاکوانی پارێزگای ئیدلیبەوە بەڕێوەدەبرێت لەسەر دیواری خانویەکی سەراقیب کێشراوە. [خاوەندارێتی وێنە: سورییەکان دژی توندڕەوی]

دروشمی بنەڕەتیی کەمپینی 'سورییەکان دژی توندڕەوی'، کە لەلایەن چەند لاوێکی چالاکوانی پارێزگای ئیدلیبەوە بەڕێوەدەبرێت لەسەر دیواری خانویەکی سەراقیب کێشراوە. [خاوەندارێتی وێنە: سورییەکان دژی توندڕەوی]

لاوانی سوریا لە چەند بەشێکی ئیدلیبەوە لەژێردەستی تەحریر شامدا کەمپینێکی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان دەستپێکردووە بۆ وریاکردنەوەی مەدەنیەکان لە مەترسیەکانی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی، چالاکوانێکی ناوخۆیی بە دیارونای وت.

لەڕێی کەمپینەکەوە، کە بە سەرچاوەی کەم کراوە، چالاکوانە لاوەکان هۆشداریی دەدەن بە دانیشتوان کە هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکە، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە، هەوڵدەدات ئایدۆلۆژیای قاعیدە بڵاوبکاتەوە.

ئەم چالاکوانانە لە مەترسی بەردەوامدان لەکاتی بڵاوکردنەوەی پەیامەکانیان لەڕێی کەمپینی "سورییەکان دژی توندڕەوی" و دەستبەسەردەکرێن و سزای توندیان بەسەردا دەسەپێنرێت لەڕێی چەکدارانی تەحریر شامەوە.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا لە ترسی تۆڵەلێکردنەوە وتی کەمپینەکە چەند رۆژێك لەمەوبەر دەستیپێکرد لە دەوروبەری ئیدلیب بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی مەترسیەکانی ئایدۆلۆژیای هاوپەیمانێتیەکە کە هەوڵدەدات بڵاویبکاتەوە.

ئەو پۆستەرانەی لەلایەن لاوە چالاکوانەکانی ئیدلیبەوە دانراون هۆشداری بە مەدەنیەکان دەدەن دژی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی و لەسەر دیواری نزیك بە ئەنجومەنی خۆجێیی سەراقیب دەبینرێن. [خاوەندارێتی وێنە: سورییەکان دژی توندڕەوی]

دروشمێکی بە بۆیە نوسراو كه‌ ده‌ڵێت 'توندڕەوی تەنیا وێرانکاریی بەدواوەیە'، دەبینرێت لەسەر دیوارێکی شاری ئەتاریب. [خاوەندارێتی وێنە: سورییەکان دژی توندڕەوی]

دروشمێکی بە بۆیە نوسراو كه‌ ده‌ڵێت 'توندڕەوی تەنیا وێرانکاریی بەدواوەیە'، دەبینرێت لەسەر دیوارێکی شاری ئەتاریب. [خاوەندارێتی وێنە: سورییەکان دژی توندڕەوی]

پۆستەرەکانی کەمپینی سورییەکان دژی توندڕەوی هەڵواسراون لە دەرەوازەی خوێندنگەیەکی کەفر نەبل. [خاوەندارێتی وێنە: سورییەکان دژی توندڕەوی]

پۆستەرەکانی کەمپینی سورییەکان دژی توندڕەوی هەڵواسراون لە دەرەوازەی خوێندنگەیەکی کەفر نەبل. [خاوەندارێتی وێنە: سورییەکان دژی توندڕەوی]

ئیدلیبی بە دیارونای وت نەوەی نوێ بەتایبەتی لەبەردەم مەترسیی مێشك شۆردنەوەدایە.

دەرخستنی راستی

وتی کەمپینەکە وەك وەڵامێکە بۆهەوڵەکانی بەرەی نوسرە بۆ شاردنەوەی شوناسی راستەقینەی خۆی بە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی تەحریر شام و وێناکردنی ئەوەی گوایە خۆی لە قاعیدە دووردەخاتەوە.

وتیشی ناو و شێوازی خۆی گۆڕی تا بوونی لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە دوای ئەوەی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی لەقەڵەمدرا، وەك هەوڵێکی ئاشکرا بۆئەوەی خۆی لە بوونە ئامانجی هاوپەیمانان لابدات.

ئیدلیبی وتی کەمپینەکە پشتیوانی دارایی خۆی دەکات و پشت دەبەستێت بە هەوڵی ئەندامانی. پەیامەکەی لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و وێنەکێشانی سەر دیوار و پۆستەر دەگوازێتەوە لە ناوچە قەرەباڵغەکاندا، وەك دەروازەی مزگەوت و قوتابخانە.

وتی چالاکوانە لاوەکان کاریان کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامیان لەو ناوچانە، لەنێویاندا ئیدلیب، کەفر نەبل، سارمین، ئەتاریب، مەعارەت نوعمان و سەراقیب.

لەڕێی وێنەی کێشراوی سەر دیوارەوە لەم ناوچانە، بانگەواز بۆ خەڵك دەکەن میانڕەو بن، خۆیان لە توندڕەوی لابدەن و زانیاری بەدەستبێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی.

ئیدلیبی وتی ئەوەش بیری خەڵك دەهێننەوە کە میانڕەوی سەرکەوتن دەهێنێت بۆ خەڵکی سوریا و ئاماژەی بەوەشکرد کە کەمپینەکە باش پێشوازی لێکراوە و بۆتە بابەتی گفتوگۆی ئێستا و بوژاندنەوەی گفتوگۆ و دیبه‌یت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500