چوارشەممە (30 ئاب) لەگەڵ کردنەوەی خاڵی سنووری ترێبیل لەگەڵ ئهردهن هێزە عێراقیەکان ئامادەکارییان کرد بۆ کردنەوەی رێگا خێرا نێودەوڵەتیەکەی بەغدا دەبەستێتەوە بە ئهردهن و سوریاوە لە رێگای ئەنبارەوە.
رێگاکە داخرا دوای ئەوەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دهستیگرت بهسهر ناوچەکانی ئەنباردا و لەوێ مایەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 3 ساڵ.
ئەندامی ئەنجومەنی ئەنبار، ئەسال فەهداوی، بە دیارونای وت هێزە عێراقیەکان لەم دواییانەدا بهتوندی كۆنترۆڵی ئهو رێگا 400 کیلۆمەتریەیان كردووه.
وتی چەندین خاڵی پشکنینیان داناوە و ئۆپەراسیۆنی چاودێریکردنیان زیاترکردووە بە بەکارهێنانی کامێرا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەو ناوچە بیابانیەی دەوری ڕێگا خێراکە دەدات.
فەهداوی وتی: "هێزەکانی ئاسایش هەروەها دەستیانکردووە بە بەرزکردنەوەی خۆڵی تەنیشت رێگاکە لەو ناوچانەی کە هێشتا وەك مەترسی سەیردەکرێن."
ئەوەش ناوچەکانی کیلۆ-160 و سەقەر دەگرێتەوە لە رۆژئاوای رەمادی.
وتی: "رێکارە ئەمنیەکان کە تازە دانراون ئامانجیان "بوژاندنەوەی هێڵی ترافیکی نێودەوڵەتیە، کە یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین رێگا ستراتیژیەکانی عێراق." ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ڕێگا خێرا نێودەوڵەتیەکە یەکێکە لە شادەمارەکانی ئابووری عێراق.
فەهداوی وتی: "کاری زۆر ماوە ئەنجامبدرێت بۆ چاککردنەوەی رێگاکە لە روانگەیەکی ئەمنیەوە، چونکە بە چەندین ناوچەدا درێژدەبێتەوە کە لە حەشارگە و شوێنی خۆشاردنەوەی تیرۆریستان بێ بەری نین."
وتیشی پێشتر لە ناوجەرگەی بیابانەکەوە هێرش ئەنجامدهدرا.
دهروازهیهك بۆ چالاکیە بازرگانیەکان
رێگا خێرا نێودەوڵەتیەکە چەندین ساڵ وەك رێرەوی چالاکی بازرگانی خزمەتیکردووە، بەتایبەتی لەنێوان عێراق و ئهردهندا، لە رێی خاڵی سنووری ترێبیلهوه، کە بە فەرمی رۆژی چوارشەممە کرایەوە.
سەرۆکی دەسەڵاتی خاڵە سنوورییەکە، کازم عەقابی، وتی: "حکومەت هەوڵی زۆر دەدات بۆ پاراستنی رێگاکە."
عەقابی بە دیارونای وت حکومەتی عێراق بڕیارنادات لەسەر کردنەوەی رێگاکە تاكو لێکۆڵینەوەیەکی قوڵ لەسەر رەوشی ئەمنی و ئامادەکارییەکان بۆ گەشتەکانی ترافیك تەواودەبێت.
وتی: "رێکاری زۆر هەن و هێزیش هەیە بۆ پاراستنئی رارەوەکە." ئاماژەشی کرد به بوونی پۆلیسی سنوور و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار.
وتیشی: "20 ئاب، ئێمە لەگەڵ نوێنەرایەتی ئەمنی بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ قاسم ئهعرهجی چووین بۆ پشکنینی وردی خاڵی سنووری [ترێبیل]."
ههروهها وتی: "بینیمان و لە رەوشێکی باشدا بوو. دەکرێت لۆری بۆی بێت و نهفهر و شمەك بگوازرێنەوە، هەموو شتێك ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان."
دەسەڵاتی خاڵە سنوورییەکە بەشێوەیەکی کاتی خاڵە سنوورییەکەی کردەوە له 22 ئاب بۆ تاقیکردنەوەی رەوشەکەی و باری رێگا نێودەوڵەتیەکە.
وتیشی: "ئێمە قافڵەیەکی پێكهاتوو له 100 لۆریمان گواستەوە بۆ وەزارەتەکانی بازرگانی و گواستنەوە لە بەغداوە بۆ خاڵە سنوورییەکە." ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد کە تاقیکردنەوەکە بە سەرکەوتوویی بهڕێوهچوو.
ئەنبار سوودی ئابوری وەردەگرێت
عەقابی وتی عێراق بە گشتی و خەڵكی ئەنبار بەتایبەتی سوودی ئابوهیی گەورە وەردەگرن لە دەستپێکردنەوەی چالاکییە بازرگانیەکان.
وتیشی: "زۆربەی ئەو خەڵكە دەگەڕێنەوە سەر کاری هێنانوبردنی شمەك و بازرگانی کە لەدەستیانداوە بەهۆی تیرۆریزمەوە." ههروهها وتی: "زۆربەی ئهو شارانهی رێگاکە پیایاندا تێپەڕدەبێت ژیانیان بۆ دەگەڕێتەوە."
ئابوریناس مەجید سواری بە دیارونای وت: "چاوەڕواندەکرێت ئەنجامی زۆر گرنگ بەدەستبێت."
وتی: "ڕێگای خێرای نێودەوڵەتی ئەنبار لە کارکردندا بوو بەر لە داگیرکاری داعش و خاڵە سنوورییەکە قازانجی ههبوو بۆ عێراق و بهشداریی دهكرد له دابینكردنی پێویستیی وڵاتەکه به زۆر لە كاڵاكان."
سواری وتی بوژاندنەوەی رێگاکە دارایی زۆر بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە کە هاوکاری ئەنبار دەبێت بۆ دروستکردنەوەی ژێرخانەکەی.
وتیشی: "زۆر بواری کار بۆ خەڵكی پارێزگاکە دەڕەخسێنێت، ئەمەش کێشەی بێکاری کەمدەکاتەوە،" جگە لەوەی دەبێتە هاوپشتی بۆ گەشەپیدان و بازرگانی نێودەوڵەتی.