هێزەکانی عێراق دووشەممە (28 ئاب) لە شەڕێکی سەختەوە گلان نزیك تەلەعفەر لەگەڵ دوایین پاشماوەکانی چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگای نەینەوا له باكور.
رۆژنامەنوسێکی ئاژانسی فرانس پرێس پێکدادانی توندی بینی لهلایهن هێزەکانی حکومەتی عێراقهوه دژی چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی عەیازییە، 15 کیلۆمەتر باکوری تەلەعفەر.
هێزەکانی عێراق و پۆلیس و هێزە تایبەتەکان کۆنترۆڵی هەموو گەڕەکەکانی نێو تەلەعفەریان کرد، یەکشەممە، هەفتەیەك دوای دەستپێكردنی دوا هێرش دژی ئەو قەڵایەی داعش.
ئۆپەراسیۆنهكانی پاککردنەوە بەردەوامبوون و سەرهکوەزیران حەیدەر عەبادی چاوەڕواندەکرێت زوو بگاتە شارەکە و "رزگاركردنی" لەدەست داعش رابگەیەنێت.
هەندێك لەوانەی نێو تەلەعفەر وابڕوادەکرێت هەڵاتبن بۆ عەیازیە، لەسەر رێگەی نێوان شارەکە و سنووری سوریا، کە لەوێ دەرکەوتنەوە تا دوایین بەرەنگاریی نائومێدانە بکەن.
توندڕەوان بەیانی سێشەممە سێ هێرشیان بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو کردەسەر هێزە عێراقییەکان و دووکەڵ دەبینرا بەسەر شارۆچکەکەوه بەرزدەبووهوە بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانییانەوە کە بۆ پاڵپشتی هێزە زەمینییەکان دەکران.
وتەبێژی فەرماندەیی هاوبەش عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق ئەرکی خۆیان بەجێهێناوە لە رزگارکردنی تەلەعفەردا."
وتی ئەوان ئێستا ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە لە گەڕەکەکان و بینا بازرگانییەکان و ناوچە پیشەسازییەکاندا ئەنجامدەدەن لە گەڕانیاندا بەدوای ئەو ئەندامانەی داعشدا کە خۆیان شاردۆتەوە.
وتی مینی زەمینیش لادەبەن و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو پوچەڵدەکەنەوە.
ههروهها وتی: "لەئێستادا سوپا لەگەڵ دوایین پاشماوەکانی داعش شەڕدەکات [نزیك تەلەعفەر] پێش راگەیاندنی ئەوەی پارێزگای نەینەوا بەتەواوی رزگارکراوە."