رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دووشەممە (21 ئاب) لاوێکی چالاکوانی بواری رۆژنامەوانیی كوشت لە شارۆچکەی مەیادینی سوریا لەسەر نوسینی نامیلکە کە تیایدا سەرکۆنەی گروپەکەی دهكرد، چالاکوانێك لە دێرەزوور بە دیارونای وت.
چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی ناسر مالح کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا لە ترسی سەلامەتی خۆی، وتی بۆ دووقاتکردنی نەهامەتیی خێزانی چالاکوانە کوژراوەکە، داعش دواتر گەیاندنی سەبوری قەدەغەکرد بۆ مەرگی.
مالح بە دیارونای وت ئەندامانی داعش لە مەیادین عەلی یوسف رازییان لە دوانیوەڕۆی دووشەممەدا كوشت، کە کاری دەکرد لەگەڵ پەیجی فەیسبوکی مەیادین ئهلیەوم.
وتی: "رازی فیشەك بەسەر و چەند بەشێکی دیکەی جەستەیەوە نرابوو."
مالح وتی خێزانەکەی پێیوترابوو کە هۆکاری كوشتنهكهی ئەوەبوو بە کاری "نایاسایی" رۆژنامەوانیەوە گیرابوو.
وتیشی سەرەڕای بەرگرتن لەوەی خێزانی رازی سەبوورییان پێبگات، داعش جەستەکەی پێنەدانەوە. وتیشی ئەوەی دەیزانێت ئەوەیە كه جەستەکە لە شوێنێکی نەزانراو لە دەوروبەری دێرەزوور نێژرابوو.
ههروهها وتی ئەمە "زۆر بۆی هەیە لە یەکێك لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا بێت کە گروپەکە لەو دۆخانەدا بەکاریدەهێنێت".
ترسی یاخیبوونی جەماوەری
مالح وتی سووربوونی گروپەکە لەسەر شاردنەوەی جەستەکە و قەدەغەکردنی پرسە بۆی بەئاشکرا ئەوەی لەپشتە كه رێ لە هەر گردبوونەوەیەك بگرێت کە دەکرێت ببێتە گردبوونەوەی ئاپۆرەی خەڵك و یاخیبوون لەدژی.
ئەمە بەتایبەتی نیگەرانیی لای داعش دروستکردبوو چونکە گەنجە کوژراوەکە لە ناوچەکەدا زۆر جەماوەریی بوو بەهۆی ئەو بڵاوکراوانەوه كه دەینوسین، کە زۆربەیان رەتکردنەوەی فەرمانڕەوایی گروپەکە و دەرخستنی کارەکانی بوو لەدژی دانیشتوانی ناوچەکە.
وتی پەیجی فەیسبوکی مەیادین ئهلیەوم کە رازی دامەزرێنەرێکی بوو بەمدواییانە زۆر چالاك بووە لە بڵاوکردنەوەی نەهامەتیهكانی خەڵکی ناوچەکە و دەرخستنی کارە نامرۆییەکانی داعش دژیان.
مالح وتیشی بەمدواییانە قوربانییەکە سەرکێشیی زۆری دەکرد و لهوهشدا وریانەبوو یان هۆشیار بهوهی داعش بەدوای چالاکوانە میدیاییەکاندا دەگەڕێت.
وتی: "لەکاتی هێرشە ئاسمانیەکاندا و یهكسهر دوای ئهنجامدانیان، ئەندامانی داعش تاڕادهیهك بەتەواوی لە شەقامەکاندا نەدهمان، لەگەڵ ئەو پاسەوانانەشی کە بە شاردا دەسوڕێنەوە."
بەڵام لە 20 ئابدا -- رۆژی دەستبەسەرکردنی -- رازی سوودی لەم ماوە ئارامە بینی بۆ چوونەناو و مانەوە لە کافێیەكدا کە ئینتەرنێتی هەبوو، گروپەکە رێیدابوو لە مەیادین بەردەوامبێت لە کارکردن.
مالح وتی بەدڵنیاییەوە لەژێر چاودێرییەکی توندا بوو، چونکە لەناو کافێکەدا دەستگیرکرا.
شایەتحاڵانی نزیك کافێکە وتیان ئەندامانی داعش خێرا دەستهكانیان گرت و دەستیشیانگرت بەسەر مۆبایلەکەیدا کە بەدڵنیاییەوە بەکاریهێنابوو بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر پەیجی فەیسبوکی مەیادین ئهلیەوم.
مالح وتی ئەو پەیجەی ناوی مەیادین ئهلیەوم بوو لەوکاتەوە داخراوە. وتیشی: "ئاشكرایه کە ئەوە داعش بوو دایخست."