شارەزایان بە دیارونایان وت راپۆرتێکی تەلەفزیۆنی، کە یەکینەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران پیشاندەدات شەڕدەکەن لە پارێزگای حومس لە سوریا، بەڵگەی تەواوە لەسەر بەشداریی راستەوخۆی سەربازیی ئێران لە جەنگی سوریادا.
دەڵێن ئەمە بهدرۆخستنهوهی بانگهشهكانی ئێرانە کە دهڵێت رۆڵی تەنیا سنووردارە بۆ دابینکردنی ئامۆژگاریی سەربازی بۆ رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی. دهشڵێن كه دهشێت گرته ڤیدیۆییهكه ببێتههۆی سزای نێودهوڵهتی زیاتر بۆ سەر ئێران.
رۆژنامەوانی سوری، محەمەد عەبدوڵلا، بە دیارونای وت دیمەنەکەی کەناڵی سەتەلایتی مەیادین ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی سوپای پاسداران پیشاندەدات لە ناوچە دەشتاییەکانی پارێزگای حومسی سوریا.
وتی: "ئەمە یەکەم دیمەنی لەوشێوەیەیە کە بەشداری راستەوخۆی سوپای پاسداران لە جەنگی سوریادا پیشاندەدات لەگەڵ چەند چەکدارێك کە پهیوهندییان تەنیا به ئێرانهوه ههیه."
وتی پێدهچێت راپۆرتەکە هەوڵێک بێت بۆ دامرکاندنەوەی شەقامی ئێرانی، لەبەرئەوەی یەکینەیەکی سوپای پاسداران پیشاندەدات ئۆپەراسیۆنێك ئەنجامدەدەن لە ناوچەی حەمیمە بۆ تۆڵەکردنەوەی کوشتنی چەکدارێکی سوپای پاسداران لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه.
دەستگیرکردن و دواتر کوشتنی چهكدارێكی سوپای پاسداران، موحسین حاجی، لەلایەن داعشەوە دەنگی داوەتەوە لە ئێران و لەناو ئهو میلیشیایانهدا کە سوپای پاسداران پاڵپشتیان دەکات.
داعش حاجیی لە 7 ئاب گرت لە کاتی شەڕدا نزیك تەناف کە خاڵی سنووری عێراقە و بەبەرچاوی کامێراوە گهشێكی پێکرد و دوو رۆژ دواتر کوشتیان.
میدیای ئێرانی دووشەممە (14 ئاب) کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسدارانی راگەیاند لە سوریا، ناویشی وەك جان محەمەد عەلیپور هێنا كه خەڵكی شاری ئەندیمەشكه لە پارێزگای خوزستانی باشووری ئێران.
عەلیپور لهقهڵهمدرا به "فەرماندەیەکی سەربازی كه خزمەتگوزاریی ئامۆژگاریكردنی پێشكهشدهكرد لە سوریا".
'بەڵگەی بەشداریی راستەخۆ'
فەتحی سەید، توێژەر له ناوهندی شەرق بۆ خوێندنی ستراتیژی و هەرێمی، کە لە بابەتەکانی ئێراندا شارەزایە، وتی: "دیمەنە نوێکە بەڵگەی بەشداریكردنی راستەوخۆی سوپای پاسدارانە لە جەنگی سوریادا."
سهید بە دیارونای وت ئەمە بە پێچەوانەی پیداگریهكانی پێشووتری ئێرانەوهیه.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بەڵگەی بەشداریی راستەوخۆی ئێران "ئابڵوقەی زیاتر بۆ ئێران دەهێنێت بەوەی کە رێككهوتنه نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە". وتیشی ئەمە دەکرێت ئەوە روونبكاتهوه كه بۆچی سوپای پاسداران زۆر خێرا رەتیکردوە بەشداریی راستەوخۆی هەبێت.
ڤیدیۆکە لەسەر ماڵپەری کەناڵە سەتەلایتەکەش لابراوە.
وتەبێژی سوپای پاسداران، عەمید رەمەزان شەریف، رەتیکردەوە کە سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی زەمینیی ئەنجام دابێت بۆ تۆڵەکردنەوەی کوشتنی موحسن حاجی.
لە بەیاننامەیەکدا کە چەندین ئاژانسی هەواڵ بڵاویانکردەوە، شەریف وتی: "ئێمە پشتگیریی پەخشی ئەو ڤیدیۆیە ناکەین لەلایەن کەناڵهكهوه (مەیادین)، بەڵام وەڵامدانەوەمان دەبێت بۆ داعش."
سەید وتی سەختە ڤیدیۆکە رەتبکرێتەوە، کە لەلایەن کەناڵێکی سەتەلایتەوە پەخشکراوە کە ناسراوە بەوەی پشتگیریی ئێران دەکات، هەروەها راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ بەیاننامەیەکی سوپای پاسداران کردوە کە دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکە بۆ تۆڵەکردنەوەی مردنی حاجی ئەنجامدراوە.
هەموو هەواڵهكان له سەرانسەری جیهاندا
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت