رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) توشی دابەشبوونی نێوخۆیی هاتووه لهگهڵ نزیكبوونهوهی دەستپێکردنی شەڕی ئازادکردنی شارەکە، کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای موسڵ بەدووریی 70 کیلۆمەتر، بەرپرسانی عێراق چوارشەممە (16 ئاب) بە دیارونایان وت.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شەبیب سەبعاوی، بە دیارونای وت جیاوازیەکان لەنێوان چەکدارانی داعش لە تەلەعفەر بۆ ماوەیەکەی زۆرە دەرکەوتوون.
وتیشی: "بەڵام ئەمڕۆ لەهەموو کات بەهێزترن بەتایبەتی کە هێزەکانی عێراق خۆیان ئامادەدەکەن بۆ هەڵکوتانە سەر شارەکە."
هەروەها وتی ململانێكان، کە هەندێكجار گهیشتۆته پێکدادانی سەربازی، بەزۆری لەنێوان ئەندامانی داعشی عێراقی و شەڕکەرانی بیانیی گروپەکەدا روودهدهن.
سەبعاوی وتی کەمبوونەوەی لهڕادهبهدهری سەرچاوەکانی گروپەکە لەئەنجامی گەمارۆیەکی چەند مانگیدا بۆسەر تەلەعفەر و شەڕ بۆ سەرکردایەتی و جیاوازیی بیروڕا لە بەڕێوەبردنی شەڕەکە بووەتە هۆی ناکۆکیە نێوخۆییەکە.
وتیشی: "تۆمەتبارکردن به خیانەت و دزەپێکردنی زانیاری زیاتربوون، لهپاڵ هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان و عێراقیشدا."
هێزەکانی عێراق ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشی زەمینی
هێرشی ئاسمانی چڕوپڕ پێگەکانی داعشیان لە تەلەعفەر بۆردومانکردووە لەماوەی دوو رۆژی رابردودا له خۆئامادهكردندا بۆ هێرشێكی زهمینی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، محەمەد ئیبراهیم، وتی.
هەروەها وتی: "هێرشە ئاسمانیەکان ئهو شوێننه گرنگانهیان کردۆتە ئامانج کە لەلایەن داعشەوە بەکاردەهاتن بۆ کۆبوونەوە و ئەمبارکردنی چەك و تەقەمەنی و ههروهها وەك شوێنی پتهو بۆ خۆپاراستن."
وتیشی هێزە سەربازیەکان پلانی هێرشهكهیان تەواوکردووە و ئابڵوقەیەکی سەختیشیان لە هەموو لایەکەوە خستۆتهسەر شارەکە وەك ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی شەڕەکە.
ئیبراهیم وتی هیچ ئامارێكی ورد نیە سەبارەت بە ژمارەی ئەندامانی داعش لە تەلەعفەر "بەڵام سەرچاوە ناوخۆییهكان باس له 2,000 ئەندامی [داعش] دەکەن" لە شارەکەدا.
وتیشی چەکدارەکان لە بارودۆخێکی خراپدان و "لەڕووی دەرونییەوە تێکشکاون کە گروپەکە ئازاردەچێژێت بەدەست شڵەژانی سەربازییەوە."
ئیبراهیم وتی كه گەشبینە سەبارەت بە شەڕی داهاتوو، ئاماژەشیدا بهوهی "بەدەستهێنانی سەرکەوتن رەنگە تهنها چەند رۆژێکی پێبچێت."