2017-08-08
بانکی ناوەندی عێراق لیژنەی دژەتیرۆر دادەمەزرێنێت
خالید تائی

کارمەندێکی بانكهكه پێداچوونەوە دهكات بە ناسنامەی باری کەسێتیی بەشداربوویەکی بانکێك له عێراق. بانکی ناوەندی عێراق ئەم هەفتەیە لیژنەیەکی نوێی دروستکرد بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەوانەی پاڵپشتیی دارایی تیرۆریزم دەکەن. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی ناوەندی ئابوری عێراقییەوە وەرگیراوە]
بانکی ناوەندی عێراق، سێشەممە (8 ئاب) رایگەیاند لیژنەیەکی تایبەتی دامەزراندووە بە هاوکاری دەزگاکانی حکومەت بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەوانەی پاڵپشتی دارایی تیرۆریزم دەکەن.
وتەبێژی بانکی ناوەندی، ئەیسەر جەبار، وتی: "لیژنەیەکمان پێكهێناوه كه لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت و پێکهاتووە لە نوێنەرانی وەزارەت و دەزگا ئەمنی و ئابورییەکان، کە بەتوندی کاردەکات دژی ئەوانەی پاڵپشتی دارایی گروپە تیرۆریستییەکان دەکەن."
جهبار بە دیارونای وت لیژنەکە راپۆرتی پێدهگات دەربارەی ئەو کەس و رێکخراوانهی تێوەگلاون لە پشتگیریكردنی تیرۆریزمەوە، لە نوسینگەیهكی دژی پارەشۆردنەوەی سهربه بانکەکە و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان و له هاوڵاتیانەوە.
وتی کاتێك پشتڕاستکرانەوە، راپۆرتەکان وەك "تاوانی تیرۆریزم" لەقەڵەمدەدرێن و لیژنەکە هەنگاوی پێویست دەنێت دژی لایەنە بەشداربووەکان.
ههروهها وتی ئەمەش دەستبەسەراگرتنی سەرمایەی دارایی و موڵكی کەسی لەخۆدەگرێت.
جەبار وتی لیژنەکە دامەزراوە بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی بانکەکە و هی ئەو دەزگایانەی کاردهكن بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی تیرۆریزم و هێشتنەوەی ئەمنیەت دوای سەرکەوتنەکانی هێزەكانی عێراق بەسەر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا.
بانکی ناوەندی، لەڕێگەی نوسینگەكهیهوه دژی پارەشۆردنەوە، یارمەتیداوە لە دەستبەسەراگرتنی سەرمایەی دارایی چەندین کەس و کۆمپانیای حەواڵەدا کە تاوانبارکرابوون بە پاڵپشتیكردنی دارایی تیرۆریزم.
جەبار وتی: "لەڕێگەی لیژنە نوێکەوە، بانکەکە هەوڵدەدات بەهاوبەشی و هەماهەنگیی دەزگا دەوڵەتییەکانی دیکە کاربکات بۆ شوێنپێهەڵگرتن و راگرتنی سەرچاوەکانی پاڵپشتی دارایی چەکداران."
وتی بانکەکە کاریش دەکات بۆ بوژاندنەوەی ئابوری لەو ناوچانەی لەدەست داعش رزگارکراون لەڕێگەی پاڵپشتی ئابوریی ناوخۆییهوه لەگەڵ قەرز و قیست، تا یارمەتی دانیشتوان بدات ژیانی ئاسایی خۆیان دەستپێبکەنەوە و ناوچەکانیان بنیاتبنێنەوە.
جەبار جەختی کردەوە لە "رۆڵی گرنگ"ی بانکی ناوەندی لە دەستەبەرکردنی رێژەی ئاڵوگۆڕی دراوی سەقامگیر و بەرگرتن بە دابەزینی بەهای دیناری عیراقی دژی دراوە بیانیەکان له ئاکامی قەیرانی ئەمنی و ئابوری لە وڵاتەکەدا.