گرژییهكان چڕبوونهتهوه لە ناوچەی غۆتەی دیمەشق لەئەنجامی پێکدادانی نێوان باڵە چەکدارەکاندا، چالاکوانێکی سوری بە دیارونای وت.
دانیشتوانی ناوچهكه دهڵێن سهرههڵدانی توندوتیژی هیوابڕاویان دهكات لهوهی ئهو ئاگربەسته ناسكهی لە بەشێکی ناوچەكانی دەوروبەری دیمەشقدا لەنێوان باڵە ئۆپۆزسیۆنەکان و رژێمی سوریادا لهئارادایه، بەردەوامبێت.
چالاکوان، محەمەد بەیك، لە ئەنجومەنی هەماهەنگی رۆژهەڵاتی غۆتە، وتی هاوپەیمانێتی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی جەیشول ئیسلام دووشەممە (7 ئاب) هێرشێکی خافڵگیرانهی ئەنجامدا بۆسەر پێگەکانی تەحریر شام لە ئەشعەری و کێڵگەکانیدا.
تەحریر شام هاوپەیمانێتیهکی توندڕەوە کە دەستی بەرەی نوسرەی پێشوی بەسەردا زاڵە.
![ئەم وێنەیەی 2016 قافڵەیەکی فەیلەق رەحمان پیشاندەدات لە شارۆچکەی سەقبا لەکاتێکی پڕ له گرژیدا لەنێوان ئەو باڵە و ئهحرار شامدا. گرژیەکان بەمدواییانە سەریانهەڵداوەتەوە لەهەمان ناوچەدا لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا. [خاوەنی وینە: محەمەد بەیك]](/cnmi_di/images/2017/08/08/9112-Syria-rahman-patrol-600_384.jpg)
ئەم وێنەیەی 2016 قافڵەیەکی فەیلەق رەحمان پیشاندەدات لە شارۆچکەی سەقبا لەکاتێکی پڕ له گرژیدا لەنێوان ئەو باڵە و ئهحرار شامدا. گرژیەکان بەمدواییانە سەریانهەڵداوەتەوە لەهەمان ناوچەدا لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا. [خاوەنی وینە: محەمەد بەیك]
بەیك بە دیارونای وت دوای شەڕەکان لەنێوان هەردوو لادا هێرشە "بەزەبر و خافڵگیرهكه" کۆتاییهات بە دەستبەسەرداگرتنی جەیشول ئیسلام بەسەر شارۆچکەکە و ناوچە دورەدەستهكانیدا.
وتیشی: "پێکدادانی لێرەولەوێ بەردەوامبوو بە درێژایی شەوی دووشەممە و تا سێشەممە، لهكاتێكدا ئەندامانی جەیشول ئیسلام راوهدووی ئەو ئەندامانەی تەحریر شامیان دهنا کە لە ناوچەکە ههڵدههاتن.
لە بەیاننامەیەکدا دووشەممە، جەیشول ئیسلام رایگەیاند كه جموجۆڵهكانی پهیوهندییان ههبوو به بڕیارەكهیهوه بۆ نههێشتنی تەحریر شام لە ناوچەکەدا و پاککردنەوەی رۆژهەڵاتی غۆتە لە "لهعنهت و كینهی" ئەو گروپە.
هەڵگەڕانەوە بۆناو فەیلەق رەحمان
بەیك وتی ئاڵۆزیەکە پەرەدەستێنێت بۆ ناوچەكانی ژێردەستی باڵی ئۆپۆزسیۆنی فەیلەق رەحمان کە دەستیکردووە بە گوشارخستنهسەر ئەحرار شام.
وتیشی هەر لایەنێك ئەوی تر تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ لەناوبردنی هەژمونی.
بەیك وتی فەیلەق رەحمان دووشەممە هێرشیکردەسەر پێگەکانی ئەحرار شام و تەحریر شام لە عەربین و مەدیارە و توانیی ئەحرار شام لە هەردوو شارۆچکەکە وەدەربنێت و پێگەکانی تەحریر شام بگرێت.
وتیشی: "بەڵام گرژیەکان خراپتر بوون بە هەڵگەڕانەوەی زیاتر لە 150 ئەندامی ئەحرار شام بۆناو فەیلەق رەحمان کە پێگە و هێزی ئەحرار شامی لاوازکرد لە ناوچەکەدا.
هەروەها وتی ئەو هەڵگەڕانەوە گەورەیە دووەم هەڵگەڕانەوەی هاوشێوەیە لە مانگێکدا و ئاماژەشیدا بهوهی 75 ئەندامی ئەحرار شام پێشتر چونەتە پاڵ فەیلەق رەحمان.
بەیك وتی: "سەرەڕای هەڵگەڕانەوەکان ئەو ئەمباری چەك و موشەكانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لەلایەن ئەندامە هەڵگەڕاوەکانەوە رادهستی فەیلەق رەحمان کراون."
وتیشی فەیلەق رەحمان هێرشی ئەنجامداوە لە شارۆچکەکانی عەربین، حهرهسته، سەقبا و كهفربهتنا بۆ گەڕان بەدوای ئەندامانی ئەحرار شامدا.