هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

داعش لە کەمپی یەرموکی سوریا کێلی گۆڕەکان دەڕوخێنێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی حیسبەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) کێلی گۆڕه‌كان لە کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکانی یەرموك لە دەرەوەی دیمەشق دەڕوخێنن. [وێنەکە لەماڵپەڕە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە داعشەوە وەرگیراوە]

ئەندامانی حیسبەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) کێلی گۆڕه‌كان لە کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکانی یەرموك لە دەرەوەی دیمەشق دەڕوخێنن. [وێنەکە لەماڵپەڕە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە داعشەوە وەرگیراوە]

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستیکردووە بە زیادكردنی سوڕانه‌وه‌كانی پاسه‌وانانی حیسبە ("پۆلیسی ئاینیی") لە كه‌مپی یه‌رموكی ئاوارە فەلەستینیەکاندا لە دەرەوەی دیمەشق و سه‌رنشینانی نیگه‌ران كردووه‌، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

وتیان نیگەرانییەکی تایبەتی دانیشتوانی یەرموك ئەوەیە كه‌ ئه‌و ده‌ورییانه‌ی پاسه‌وانه‌كان هاوشانن بە سزادان لەسەر هۆکاری زۆر بێمانا و روخاندنی کێله‌كانی گۆڕستانەکە.

دانیشتویه‌كی کەمپه‌كه‌، مەجید حومسی، کە مامۆستایەکی خانەنشینە و لە رەققەوە هاتووە، وتی ئەندامانی حیسبەی داعش بەمدواییانە کێلەکانی گۆڕستانی کەمپەکەیان تەختکردووە بە پاساوی ئەوەی پێشێلی شەریعەت دەکات.

حومسی بە دیارونای وت ئەمە دانیشتوانی یەرموکی توڕەکردووە، چونکە ناشتنەکان بەگشتی پابەندبوون به‌ شێوازی ناشتنی ئیسلامییه‌وه‌ و "کێلی گۆڕ گرنگییەکی کۆمەڵایەتی و دەروونیی هەیە بۆ خێزانی مردووەکان".

ئەندامانی حیسبەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) بازاڕێك لە کەمپی یەرموك پاسەوانی دەکەن. [وێنەکە لە ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە داعشەوە وەرگیراوە]

ئەندامانی حیسبەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) بازاڕێك لە کەمپی یەرموك پاسەوانی دەکەن. [وێنەکە لە ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە داعشەوە وەرگیراوە]

ئەندامێکی حیسبەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) سزای گەنجێکی کەمپی ئاوارەکانی یەرموك بە قامچیلێدان دەدات. [وێنەکە لەماڵپەڕە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە داعشەوە وەرگیراوە]

ئەندامێکی حیسبەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) سزای گەنجێکی کەمپی ئاوارەکانی یەرموك بە قامچیلێدان دەدات. [وێنەکە لەماڵپەڕە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە داعشەوە وەرگیراوە]

زیادبوونی چالاکیی حیسبە

حومسی وتی لە سەرەتای ئابەوە، داعش چالاکیی دەزگای حیسبەی زیادکردووە، کە پاسەوانیی چڕوپڕ لە کەمپەکەدا ئەنجامدەدات.

ئەندامانی حیسبە هەینی (4 ئاب) دوکاندارەکانیان ناچارکرد دوکانەکانیان دابخەن و فەرمانێکیان لەڕێگەی مینبەری مزگەوتەكانه‌وە بڵاوکردەوە کە دەبێت دەرگای دوکانەکان دابخرێن لەکاتی هەموو نوێژەکاندا.

هەموو دانیشتوانی کەمپەکە فەرمانیان پێکرا لە مزگەوتەکان نوێژبکەن یان رووبەڕووی سزادان ببنەوە.

حومسی وتی هاوکات، پاسەوانانی حیسبە دوو پیاوی پیریان دایه‌ به‌ر قامچی لەبەردەم ئاپۆرایەك لە خەڵکدا: یەکێکیان بەهۆی ریشتاشینیەوە بەپێچەوانەی رێنماییەکانی داعش و دووەمیان بەهۆی بەئاشکرا جگەرەکێشانەوە لە بازاڕدا.

وتیشی: "تەنانەت منداڵانی ئەمیرەکانی داعشیش لە هەڵکوتانەسەرەکان بەدەرنین." ئاماژەی بەوەشکرد کە گروپەکە ئیبراهیم دەهشانی دەستبەسەرکردووە -- کوڕی بەرپرسی پێشووی "بێچوەشێرانی خەلافەت" به‌ناوی "ئەبو ئیبراهیم بزوریات" -- بۆ ماوەی سێ رۆژ.

حومسی وتی دەهشان بە توندی لێیدرا و درایه‌ به‌ر قامچی لەکاتی دەستبەسەرییەکەیدا، بەهۆی ئەوەی ئامادەی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بووە لە دەرەوەی کەمپەکە و بەشداریی سەمای دەبکەی نەریتیی کردووە.

کاتێکی سەخت لە یەرموك

چالاکوانی فریاگوزاری و دانیشتووی یەرموك، بەها سەهلی، بە دیارونای وت هەڵکوتانە سەرەکان لەکاتێکدایە کە ناڕەزایی لەنێو کەمپەکەدا زیاتردەبێت.

وتیشی دانیشتوانی کەمپەکە رووبەڕووی دۆخێکی ئابوریی خنکێنەر دەبنەوە، له‌پاڵ وەستانی کۆمەك و هەڵکوتانەسەری توندی داعش و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی پیاوان و لاواندا.

سەهلی تێبینیی ئەوەیکرد كه‌ جیالەوەش، "دیارنەمانی به‌كۆمه‌ڵی" ئەندامانی لایەنەکانی دیکە لەناو کەمپەکەدا روویداوە، لەنێویاندا بەرەی نوسرەی توندڕەوی رکابەریان.

وتیشی: "داعش خاڵەکانی پشکنینی لە کەناری کەمپەکەدا بەهێزکردووە بۆ بەرگرتن لە به‌جێهێشتنی دانیشتوان و رێگرتن لە هاتنەناوەوەی شمەك و خۆراکی قاچاخ."

هه‌روه‌ها وتی مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاواز ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئەو بازرگانانەی هاوکاریی گروپەکە دەکەن، تێبینی ئەوەشیکرد داعش وایکردووە ژمارەیەك قاچاخچی بتوانن لە ناوچەکەدا کاربکەن لە بەرامبەر رێژەیەکی سەدی لە بەرهەمەکانیان بۆ هەر ئاڵوگۆڕێك کە رووبدات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500