لە هەوڵێکدا بۆ گەڕاندنەوەی هەستی باری ئاسایی لە موسڵ دوای ڕزگاربوونی لەدهست "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە خوێندکارانی دوایین ساڵی قۆناغی دواناوەندی بتوانن دوا تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ئەنجامبدەن.
هەرچەندە موسڵ ماویەتی ببوژێتەوە دوای 9 مانگ لە شەڕێکی سەخت کە دواجار داعشی دەرپەڕاند، دەسەڵاتی پەروەردە پێداگرە لەسەر ئەوەی تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆیاندا ئەنجامبدرێن تەنانەت ئەگەر ئەمە مانای ئەوە بێت رێژەی دەرچوان کەمدەبێتەوە.
هەزاران خوێندکار تاقیکرندەوەی وانەی پەروەردەی ئیسلامییان ئەنجامدا 19 تەمموز و تاقیکردنەوەی وانەکانی دیکەش بەدوایدا دێن. تاقیکرندەوەکان لە سەنتەرەکانی تاقیکردنەوە ئەنجامدران لە رۆژهەڵاتی شارەکە، کە کەمترین زیانیان پێگهیشتووه بههۆی شەڕەکەوە.
تاقیکردنەوەکان ئەنجامدران سەرباری کەمیی خزمەتگوزاریەکان، چونکە هەندێك لە خوێدنکارەکان تاقیکردنەوەکانیان لەو هۆڵانەدا ئەنجاداوە کە کارەبایان نەبووە، لەلایەکی ترەوە هەندێکی دیکە ئاوی ساردیان نەبوو بیخۆنەوە.
زۆربەی خوێنداکارەکان باش خۆیان ئامادە نەکردبوو، بەهۆی ئەوەی رێنمایی تەواویان وەرنهگرتووە بە درێژایی ئەم ساڵی خوێندن لەو وانانهدا كه تاقیکردنەوەیان تێدا دهدهن.
وتەبێژی وەزارەتەکە، ئیبراهیم سەبتی، بە دیارونای وت: "بڕیارەی ئهوهی تاقیکردنەوەکان لە موسڵ بکرێن لەبری ئەوەی دوابخرێن تاوەکو ساڵی داهاتوو خۆی لە خۆیدا گرفتێکی گەورە بوو."
وتی بەڵام وەزارەتەکە سەرکەوت بەسەریدا و بەوەش بۆ جیهانی سەلماند لەگەڵ گەنجانی موسڵ دەتوانن بەردەوام بن سەرباری هەموو بەربەستەکان.
مامهڵهی تایبهتی ناکرێن
سەبتی وتی وەزارەتەکە هیچ مامهڵهیهكی تایبهتیی نەکردووە لهگهڵ خوێندکارانی موسڵ جیاواز له ناوچەکانی دیکە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه هەموو ئەوانەی تاقیکردنەوە دەکەن بە یەك شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، هەرچەندە هەندێکیان رەوشی زۆر ناوازەی خراپایان ئەزموونکردووە.
رونیکردەوە کە ئەم رێکارە لەبەرئەوەیە تاقیکردنەوەکان ئاستێکی نیشتمانییان ههیه کە ناکرێت کەمبکرێتەوە یان سازشی لەسەربکرێت.
وتی وەزارەتەکە لەگەڵ ئاژانسەکانی دیکەی حکومەت کاردەکات بۆ درووستکردنی کەشێکی باش بۆ خوێندکارانی ساڵی خوێندنی داهاتوو، وتیشی رەوشەکە تەنیا بەرەو باشبوون دەچێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئەندام پەرلەمانی عێراق ساجیدە محەمەد، کە نوێنەری پارێزگای نەینەوایە لە کۆمیتەی پەروەردە لە پەرلەمان، بە دیارونای وت بڕوای وایە ئهو خوێندکارانهی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکان ئهنجامدهدهن لە پارێزگاکەی ئەودا پێویستیان بە خزمەتی تایبەتی هەیە.
وتی: "خوێنداکارانی موسڵ داوایانلێکراوە و دەبێت بچنە تاقیکردنەوەکانیان بەبێ رەچاوکردنی ئەو سەختیەی کە چەشتویانە، بەتایبەتی لە چەند مانگی رابردوودا کە شەڕەکان گەرمبوون لەناو شارەکەدا."
داواشیکرد لایەنە پەیوەندیدارەکان رەوشی ئەو خوێندکارانە لەبەرچاو بگرن کە باوك و دایک و ئەندامانی خێزانەکانیان لەدەستداوه، یاخود بەهۆی رەوشەکەوە لە رەوشێکی دەروونیی نالەباردان.
وتیشی: "سەرباری هەموو سەختی و گرفتەکانمان، بڕیاری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان خۆی لە خۆیدا گەواهیی ئەگەری ژیانی ئاساییه لەناو موسڵدا."
بوژاندنەوەی كهرتی پەروەردە
خاتو ساجیده وتی حکومەتی فیدڕاڵی ئامادەکاریی کردووە بۆ پلانێکی تۆکمە بۆ بوژاندنەوەی كهرتی پەروەردە لە نەینەوا.
هەنگاوی یەکەم پێكهێنانی داتابهیسێكی (بانکێکی زانیاری) ورده کە زانیاری لهخۆدهگرێت دهربارهی بارودۆخی قوتابخانهكانی پارێزگاکە و دەستنیشانکردنی ئەوانەی دەکرێت بەکاربهێنرێن لەگەڵ ئەوانەی پێویستە بڕوخێندرێن و دووبارە درووستبکرێنەوە.
هەنگاوی دووەم بوژاندنەوە و کارەکانی چاککردنەوە بەخۆوە دەبینێت لەناو قوتابخانەکاندا لەژێر چآودێریی راستەوخۆی وەزارەتی پەروەردەدا.
وتیشی هەنگاوی سێهەم و دوایین بوژاندنەوەی سایکۆلۆژیی خوێندکاران و مامۆستاکانە، کە چەند ساڵێك رووبهڕووی چەوساندنەوە و ئایدۆلۆژیای توندڕەو بوونهتهوه لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا.
خاتو ساجیده وتیشی بەدڵخۆشیەوە سەرسامبووە کە بینیویەتی "کاریگەری داعش بەسەر خوێندکار و مامۆستاکانەوە سنوورداربووە، لەبەرئەوەی دانیشتوانی پارێزگاکە زۆرینەیان ئایدۆلۆژیا لادەرەکەی گروپەکەیان رەتکردۆتەوە".
ناوبراو داوای لە حکومەتی فیدڕاڵ کرد کە رەچاوی رەوشی ئابوری ستافی مامۆستاکان بکات و موچەی رابردوویان بۆ بگەڕێنێتەوە، چونکە زۆربەیان دهوامیانكردووه سەرباری ئەو سەختیانەی رووبەڕوویان بووهتەوە.
ژمێریاری بودجەی پەروەردەی نەینەوا، رائید ئیسماعیل، وتی دەسەڵاتی پەروەردەی پارێزگاکە موچەی بۆ 10 گروپ لە مامۆستاکان (14,515 مامۆستا) ناردووە، بەمەش سەرجهم 13.5 بلیۆن دینار (11.6 ملیۆن دۆلار) دەدات.
ناوبراو بە دیارونای وت: "بهرپرسان بەردەوامدهبن لە پێدانی موچە بەو مامۆستایانەی کە ماون لە رۆژانی داهاتوودا تاکو بەتەواوەتی دەتوانێت پارەی ستافەكه بدات کە 24,000 ئەندامی هەیە."
رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) وەك نەفرەتێك وایە کە پێی دەوترێت گەڕیی حوشتر. تەنیا عەرەبەکان چارەی ئەو جۆرە نەخۆشیە دەزانن. وەك ئەمەی خوارەوە وایە: هەموو ئەوانەی دوچاری ئەو نەخۆشیە بوون دەبێت لە رەوەکە دووربخرێنەوە و ئەوانی تر دەهێڵدرێنەوە. لەبەرئەوە، چارەسەرەکە دەبێت بەتەواوی عەرەبی بێت نەك بیانی یان خۆرئاوایی. من پشتڕاستیدەکەمەوە کە داعش لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نێودەوڵەتییەوە دروستکرا و وەك چەکێك بەکاردێت، چەکی ناوەکی، هایدرۆجین، ئەتۆمی یان چەکی فۆسفۆر. ئەو چەکە دەرکەوت وەك ئەوەی لە گوانتانامۆ دروستکرا و دواتر نێردرا بۆ زیندانی/کامپی بوککا و دواتر سەگە هارهكانیان تێبهرداین. نهێنی و بەرهەمەکانیان ناسنامەی پشتیوانیانیكهرانیان پشتڕاستدەکاتەوە.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت