هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

بەرەی نوسرە هاوپەیمانێتیەکی نوێ لە غۆتەی خۆرهەڵات رادەگەیەنێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خەڵکی ناوچەی غۆتەی خۆرهەڵاتی دیمەشق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لە 28 تەمموزدا بۆ رەتکردنەوەی بوونی بەرەی نوسرە. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بێك]

خەڵکی ناوچەی غۆتەی خۆرهەڵاتی دیمەشق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لە 28 تەمموزدا بۆ رەتکردنەوەی بوونی بەرەی نوسرە. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بێك]

بەرەی نوسرەی پێشوو، کە سەرەتا ناوی خۆی گۆڕی بۆ بەرەی فەتحی شام و دواتر خۆی لەژێر هاوپەیمانێتی تەحریر شامدا شاردەوە، هەوڵدەدات جارێکی دیکە ناوی خۆی بگۆڕێتەوە، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

ئەندامی لیژنەی هەماهەنگیی غۆتەی خۆرهەڵات، محەمەد بێك، وتی بەهۆی توشبوونی بەرەنگارییه‌وه‌ لە ناوچەی غۆتەی خۆرهەڵاتی دیمەشق، گروپەکە پێشنیازی دامەزراندنی هاوپەیمانێتیەکی نوێی کردووە کە هەموو لایەنەکانی ناوچەکە لەخۆبگرێت لەژێر ناوێكی نوێدا.

وتی هەنگاوەکە وەڵامێکە بۆ زیادبوونی ژمارەی ئەو خۆپیشاندانانەی ئەنجامدەدرێن لەدژی بوونی ئەو لە ناوچەکەدا کە بۆتە هۆی پێکدادان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن و ئەو مەدەنیانەی لەدژی خۆپیشاندان دەکەن.

بێك بە دیارونای وت پێشنیازەکە لە بەیاننامەیەکدا هات کە سێشەممە (1 ئاب) بڵاوکرایەوە و وتیشی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ناوچەکە بەخێرایی رەتیانکردۆتەوە.

دانیشتوانی غۆتەی خۆرهەڵات رژانە سەر شەقامەکان لە 28 تەمموزدا تا ناڕەزایی دەرببڕن دژی بوونی بەرەی نوسرە لە ناوچەکانیان. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بێك]

دانیشتوانی غۆتەی خۆرهەڵات رژانە سەر شەقامەکان لە 28 تەمموزدا تا ناڕەزایی دەرببڕن دژی بوونی بەرەی نوسرە لە ناوچەکانیان. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بێك]

خەڵکی ناوچەی غۆتەی خۆرهەڵاتی دیمەشق خۆپیشاندانیان کرد دژی قەدەغەکردنی ئاڵای شۆڕشی سوریا لەلایەن بەرەی نوسرەوە. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بێك]

خەڵکی ناوچەی غۆتەی خۆرهەڵاتی دیمەشق خۆپیشاندانیان کرد دژی قەدەغەکردنی ئاڵای شۆڕشی سوریا لەلایەن بەرەی نوسرەوە. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد بێك]

پشێوی غۆتەی خۆرهەڵات دەتەنێتەوە

بێك وتی پشێوی لەنیوان فەیلەقی رەحمانی سوپای سوریای ئازاد و بەرەی نوسرەدا به‌رپابووه‌ و لە پێکدادانەکانی هەفتەی کۆتایی تەمموزدا لە ناوچەی حەموریە گەیشتە لوتکە.

ئەو دوو لایەنە لە نیسانیشدا شەڕی سەختیان کرد کە بە دەیانی لە هەردوولا کوشت.

بێك وتی: "زۆربەی شارۆچکە و گوندەکانی غۆتەی خۆرهەڵات بوونی بەرەی نوسرە رەتدەکەنەوە" و ئاماژەیکرد بەوەش کە پێکدادانی راستەوخۆ لەنێوان ئەو دوو گروپە توندڕەوە و خەڵکی ناوچەکەدا روویداوە، بەتایبەتی لە شارۆچکەی کەفربەتنە.

لە کەفربەتنە، تەحریر شام تەقەی لە خۆپیشاندەران کرد تا بڵاوەیان پێبکات، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران دروشمی وایان دەوت کە داوای جێهێشتنی هاوپەیمانێتییەکەیان دەکرد.

بێك وتی هاوکات، خۆپیشاندانی رۆژانە لە شارۆچکەکانی عەین تەرمە و ئەربین ئەنجامدەدرێن وەك پشتگیریی سوپای سوریای ئازاد، خۆپیشاندەران داوای ئەوە دەکەن بەرەی نوسرە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە یان ناوچەکە بەجێبهێڵێت.

وتیشی "دانیشتوانی غۆتەی خۆرهەڵات دەبینن ئەو دۆخەی تێیدان خراپتر دەبێت لە ئەنجامی بوونی بەرەی نوسرەوە." ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو ناوچانەی هاوپەیمانێتییەکە بوونی لێیان هەیە رووبەڕووی تۆپبارانی چڕ بوونەتەوە.

هه‌روه‌ها وتی ئەمە لە عەین تەرمە بەوشێوەیە بوو، کە لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە تووشی تۆپبارانێکی چڕبووه‌وە گوایە بەرەی نوسرە لە شارۆچکەیەیە و ئاماژەی بەوەشکرد کە ناوچەکانی دیکە ئاگربەستیان تێدایە یان لانیکەم پشێویی کەمترە.

خۆشاردنەوە لەپشت لایەنەکانی دیکەوە

فەرماندەی یەکەی فەیلەقی رەحمان وائیل تۆخی وتی بەرەی نوسرە هەوڵدەدات سوود لە رێكکەوتنی ئەو ئاگربەستە ببینێت کە داڕێژراوە بۆ کەمکردنەوەی ململانێ لەنێوان رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنە میانڕەوەکان.

تۆخی کە بە "ئەبو فیراس دیمەشقی"ش ناسراوە وتی: "بەرەی نوسرە لەو رێککەوتنە بەدەرکراوە کە تەمموز بەسترا بۆ چەندین بەشی غۆتەی خۆرهەڵات."

وتی فەیلەقی رەحمان لەهەمان ئەو ناوچانەیە کە بەرەی نوسرەی لێیە، نەیتوانیوە سوود لە ئاگربەستەکە ببینێت.

وتیشی: "سەرکردەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەکە بەباشی دەزانن کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەی نوسرە رەتدەکاتەوە، کە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی لەقەڵەمدراوە" و هەربۆیەش ناوی خۆی گۆڕی.

هه‌روه‌ها وتی: "کە ئەم فێڵە سەرینەگرت، هەوڵدەدات رێگەیەکی دیکە بدۆزێتەوە تا خۆی بپارێزێت لە رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێرشی سەربازی."

تۆخی وتی فەیلەق رەحمان ئەو پێشنیازەی رەتکردۆتەوە کە پەیوەندی بکات بە هاوپەیمانێتییەکی سەربازییەوە لەژێر ناوێکی نوێدا.

وتیشی گروپەکە پێشتر داوای لە ئەندامانی بەرەی نوسرە کردووە کە جیاببنەوە و پەیوەندی بە ریزەکانیەوە بکەن یان بڕۆن بۆ ئیدلیب.

هه‌روه‌ها وتی دوای ئەوە، چەندین ئەندامی بەرەی نوسرە لەڕاستیدا رۆیشتن، بەڵام فشاری ناوخۆیی دەستبەجێ کرا بۆ رێگرتن لەوەی زیاتر لەوانە بڕۆن بۆ ئیدلیب، چونکە ئەوە هەڕەشەبوو بۆ بوونی گروپەکە لە غۆتەی خۆرهەڵات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500