هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشڕەویدەکەن به‌ره‌و باشوری رەققەی قه‌ڵای داعش

ئاژانسی فرانس پرێس

ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەنێو بینا روخێنراوەکانی رەققەدا دەڕۆن لە 28 تەمموزدا. [دەلیل سلێمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەنێو بینا روخێنراوەکانی رەققەدا دەڕۆن لە 28 تەمموزدا. [دەلیل سلێمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە شەڕدەکەن بۆ دەرکردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە قەڵاکەی سوریای، رەققە، پێشڕەوییانکردووە به‌ره‌و باشوری شارەکە و گەڕەکێکی نوێیان گرتووە، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (1 ئاب) رایگەیاند.

هێزەکانی سوریای دیموکرات ساڵی رابردوو دەستیانکرد بە کەمپینێك بۆ گرتنی رەققە لە داعش، له‌سه‌رخۆ شارەکەیان گەمارۆدا پێشئەوەی بۆ یەکەمجار لە حوزەیراندا بچنە ناویەوە.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ بەپاڵپشتیی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەو هاوپەیمانێتییە لە ئێستادا کۆنترۆڵی زیاد لەسه‌دا 50ی شارەکە دەکات.

سەرۆکی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "لە شەوورۆژێکدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشڕەوییان لە باشوری شارەکە کرد، دوای گرتنی گەڕەکی نازلەت شەهادە".

وتیشی چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنترۆڵی بەشێکی گەورەی گەڕەکی هاوسێی، هیشام بن عەبدولمەکیشیان کرد، دوای پێشڕەوییان لە باشوور لە هەردوو بەرەی خۆرهەڵات و خۆرئاواوه‌.

هه‌روه‌ها وتی: "داعش چیتر ئامادەیی لە گەڕەکەکانی باشوری رەققە نەماوە، دوای هاتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەرەی خۆرهەڵاته‌وه‌ کە گەیشتنەوە بە پێشڕەویی بەرەی خۆرئاوا."

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) کە [هێزی] زاڵە لەنێو هێزەکانی سوریای دیموکراتدا، نوری مەحمود، بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی پشتڕاستکردەوە کە لە باشوور پێشڕەوی دەکەن.

وتی: "داعش تاڕاده‌یه‌ك بەتەواوی لە گەڕەکەکانی نەزلەت شەهادە و هیشام بن عەبدولمەلیك بنەبڕکراوە."

داعش مەدەنییەکان به‌كارده‌هێنێت بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی

عەبدولڕەحمان وتی شەڕەکە ئێستا لە دەوروبەری ناوچەی باشوری ناوەندی شارەکەیە و لە دەوروبەری گەڕەکی هیشام بن عەبدولمەلیك.

وتیشی: "هێزەکانی سوریای دیموکرات چەند سەد مەترێك دوورن لە بنکە سەرەکییەکانی مەیدانی سەعات، کە گروپەکە لەوێ لەسێدارەدانەکانی جێبەجێدەکرد."

هه‌روه‌ها وتی چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەوروبەری گەڕەکی سه‌کەنه‌ش بوون، یەکێك لە چڕترین گەڕەکەکانی شارەکە بە دانیشتوان.

چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات به‌ره‌وڕووی بەرەنگارییەکی توند بوونه‌ته‌وه‌ لەوکاتەوەی لە سەرەتای حوزەیراندا هاتنە ناو شارەکەوە و شەڕەکە بە هەزاران مەدەنیی ئاوارە کردووە.

هێزه‌ رزگاركه‌ره‌كان له‌سه‌رخۆ پێشڕه‌ویده‌كه‌ن له‌ هه‌وڵیاندا بۆ پاراستنی گیانی مه‌ده‌نیه‌كان.

مەحمود وتی داعش "مەدەنییەکان، مین، ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تونێل و خۆکوژ بەکاردەهێنێت بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی لەنێو رەققەدا".

نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئەوە مەدەنییانەی لە شارەکەدا ماونەتەوە بە 20,000 بۆ 50,000 خەمڵاند، هەرچەندە خەمڵاندنی دیکە ژمارەکە بە کەمتر دادەنێن.

گروپە کۆمەكبه‌خشه‌كان دووشەممە هۆشدارییان لەوەدا کە دەستڕاگەیشتن بە خواردن گەیشتۆتە "خاڵێکی هەستیاری وەرچەرخان" بەوەی بازاڕەکان داخراون و دانیشتوان پشت بە خۆراكه‌ ئه‌مبارکراوه‌كان دەبەستن كه‌ له‌ كه‌مبوونه‌وه‌دان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500