هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

خێڵەکانی ئەنبار پەیوەندیدەکەن بە هێزەکانی عێراقەوە دژی داعش

خالید تائی

چەکدارە خێڵەکییەکانی ئەنبار مارشی سەربازی دەکەن لە کۆتایی خولێکی مەشقدا. [خاوەندارێتی وێنە: پەیجی فەیسبوکی لیوای حەدیسە]

چەکدارە خێڵەکییەکانی ئەنبار مارشی سەربازی دەکەن لە کۆتایی خولێکی مەشقدا. [خاوەندارێتی وێنە: پەیجی فەیسبوکی لیوای حەدیسە]

خێڵەکییەکانی ئەنبار ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پەیوەندیکردن بە سوپای عێراقەوە و چوونە ناو دوا بنکەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ لە پارێزگاکەیاندا.

شێخ عەواد حسێن جوغەیفی کە فەرماندەیی یەکەیەکی چەکدارانی خێڵەکی دەکات لە حەدیسە، وتی: "هێزێك لە خێڵەکانی ئەنبار ئامادەیە پەیوەند بکات بە سوپاوە لە شەڕی داعشدا، بە ئامانجی ئازادکردنی شارەکانی قائیم و عەننە و راوە."

جوغەیفی بە دیارونای وت هێزەکان 6,000 چەکدارن لە خێڵە جیاوازەکانی پارێزگاکەوە، بەسەر پێنج فیرقەدا دابەشبوون لە رەمادی و حەدیسە و چواری دیکە لەو شارانەوە كه‌ هێشتا لەژێردەستی داعشدان.

وتی لە چەند مانگی رابردوودا، ئەم چەکدارانە مەشقی چڕوپڕی جەستەیی و سەربازییان پێکراوە لە بنکەی عەین ئەسەد لەلایەن پسپۆڕان و راهێنەرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەفسەرانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرەوە.

وتیشی "هێزەکە لەڕووی چەکەوە باش چەکدارکراوە،" بەڵام پیویستی بە ئۆتۆمبیلی سەربازیی زیاتر و ئامرازای دیکەیە بۆ برەودان بە توانا جەنگییەکانی.

جوغەیفی وتی: "لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەماندا لەگەڵ سەره‌كوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، زۆر ستایشی ئەو قوربانییە گەورەیەی کرد کە خێڵەکانی ئەنبار داویانە لە جەنگی دژی داعشدا."

زۆرێك لە خێڵەکانی ئەنبار شەڕی گروپەکە دەکەن لەوکاتەوەی گروپەکە چەند بەشێکی خۆرئاوای پارێزگاکەی گرت لە هاوینی 2014.

وتی لە ئابی 2014، جوغەیفی [هێزی] شێرەکانی حەدیسەی پێکهێنا، کە بە چەکدارە ئازادەکانی جوغەیفەش ناسراون. گروپەکە شەڕی داعشی کرد و رەتیکردەوە خۆی بەدەستەوە بدات.

خێڵەکییەکان ئامادەی شەڕن

جوغەیفی وتی خێڵەکییەکانی ئەنبار ئامادەکراون بۆ پەیوەندیکردن بە شەڕەوە هەر کە ئۆپەراسیۆنەکان دەستیانپێكرد و جەختی كرد لەسه‌ر دەستەبەرکردنی سنووری نێوان عێراق و سوریا و بڕینی هێڵی گەیشتنی کاڵا بە داعش.

چوارشەممە (26 تەمموز) فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بە هەزاران نامیلکەیان بەسەر عەننە و راوەدا بەردایەوە و رێنمایی دانیشتوانیان کرد دووربکەونەوە لە پێگەکانی داعش و گوێ لە رادیۆ بگرن بۆ زانیاریی زیاتر لە سوپاوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە وتارێكدا کە لەلایەن تەلەفزیۆنی دەوڵەتەوە پەخشکرا، وتی نامیلکەکان ژمارەی تەلەفۆنی تێدابوو بۆ پەیوەندیکردن بۆ هەواڵدان لەسەر پێگەکانی داعش بە هێزە ئەمنییەکان، لەگەڵ چەند دروشمی سەرکەوتن کە سەرکۆنەی داعشی دەکرد و ستایشی هێزە هاتووەکانی دەکرد بۆ شارۆچکەکانی خۆرئاوای ئەنبار.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500