شاندێکی گەنجان و رۆشنبیرانی موسڵ بەمدواییانە سەردانی بەغدایان کرد وەك بەشێك لە دەستپێشخەرییەك بۆ دەربڕینی پێزانینی خۆیان بۆ قوربانیانی هێزەکانی عێراق لە ئازادکردنی موسڵدا لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
لەماوەی ئەو سەردانە سێ رۆژەییەدا، کە دووشەممە (24 تەمموز) کۆتایی هات، شاندەکە چاویکەوت بە بەرپرسانی حکومی و ستایشی ئەو سەربازانەیان کرد کە لە شەڕەکانی موسڵدا کوژراون.
چالاکوان و ئەندامی شاندەکە، سەقر زەکەریا، کە نوێنەرایهتی هەموو رەنگەکانی کۆمەڵگای موسڵ دەکات، وتی: "شاندە 200 کەسیەکە لە چالاکوانانی مەدەنی، رۆشنبیر، شارەزا، هونەرمەند و شاعیر پێكهاتبوو."
ئەندامانی شاندەکە بەشدارییانکرد لە خۆپیشاندانێکدا کە لە مهیدانی ئازادی (تهحریر) لە ناوەڕاستی بەغدا ئەنجامدرا کە دروشمی نیشتیمانییان بەرزکردەوە و داوای "رەتکردنەوەی رەگەزپەرستی و لێکترازانیان کرد".
زەکەریا وتی: "ئێمە هەروەها ستایشی هەموو سەربازانمان کرد لە گۆڕستانی نەجەف کە ژیانیان بەخشی بۆ زامنكردنی ئازادیی ئێمە و پاراستنمان لە دڕندەیی داعش."
هەروەها وتی سەرکەوتنی ئەو سەردانە "هانی ئێمە دەدا بۆ ئەنجامدانی سەردانی هاوشێوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری وڵاتەکە" بۆ دەربڕینی پێزانین بۆ ئەو بەشدارییە مەزنەی کوڕەکانیان له ئازادکردنی موسڵدا.
وتیشی فیستیڤاڵێکی گەورە بەمزوانە لە موسڵ ئەنجامدەدرێت بۆ ئاهەنگگێڕانی ئازادکردنی شارەکە و روناكیخستنهسهر چیرۆکهكانی مرۆڤدۆستی و میهرەبانی لەناوەڕاستی شهڕدا.