هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

پێکدادانی قورس لە ئیدلیب توڕەیی وروژاند دوایئەوەی دەیان مەدەنی کوژران

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی ئەحرار شام لەپشت تانکێکەوە رێده‌كه‌ن نزیك بە دەروازەی سنووریی باب هەوا لەگەڵ تورکیا کە تەحریر شام هەوڵی چوونە ناوەوەی دەدات. [خاوەندارێتی وێنە: مستەفا عەبود]

ئەندامانی ئەحرار شام لەپشت تانکێکەوە رێده‌كه‌ن نزیك بە دەروازەی سنووریی باب هەوا لەگەڵ تورکیا کە تەحریر شام هەوڵی چوونە ناوەوەی دەدات. [خاوەندارێتی وێنە: مستەفا عەبود]

شەڕی قورس بەردەوامە لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا لەنێوان تەحریر شام، هاوپەیمانێتیەکی توندڕەو کە بەرەی نوسرە تیایدا زاڵە، لەگەڵ هاوپەیمانێتی ئیسلامییە توندڕەوەکانی ئەحرار شام، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

وتیان هاوپەیمانێتیە رکابەرەکان و لایەنە لایەنگرەکانیان شەڕدەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە، لەو شەڕانەدا کە ژمارەیەکی زۆر مەدەنی کوژراون یان برینداربوون، سەرەڕای قوربانیه‌كانی نێو چەکدارەکان خۆیان.

چالاکوان مستەفا عەبود لە سەراقیب کە داوای کرد لەبەر سەلامەتی خۆی ناوی خوازراوی بۆ بەکاربهێنرێت، وتی ململانێ لەتەواوی پارێزگای ئیدلیب بەردەوامە دوای ئەو پێکدادانەی دروستبوو چوارشەممە (19 تەمموز).

عەبود بە دیارونای وت: "لەبەر تێکەڵبوونی ناوچەکانی ژێردەستی تەحریر شام و ئەحرار شام و لایەنەکانی سەر بەوان، پێکدادانی توند، ئۆپەراسیۆنی هەژێنەر و تۆپباران لە چەند شار و شارۆچکەیەکی پارێزگاکە روویداوە."

دانیشتوانی شاری سەراقیبی پارێزگای ئیدلیبی سوریا خۆپیشاندان دەکەن پێشئەوەی تەحریر شام تەقەیان لێبکات. [خاوەندارێتی وێنە: مستەفا عەبود]

دانیشتوانی شاری سەراقیبی پارێزگای ئیدلیبی سوریا خۆپیشاندان دەکەن پێشئەوەی تەحریر شام تەقەیان لێبکات. [خاوەندارێتی وێنە: مستەفا عەبود]

چالاکوان موسعەب وەلید عەزۆ، کە لە وێنەکەدا دیارە، لەلایەن تەحریر شامەوە لە 19 تەمموزدا تەقەی لێکرا و کوژرا لەکاتی خۆپیشاندانێکی ئاشتییانەدا کە داوای دەکرد هاوپەیمانێتییە توندڕەوەکان سەراقیب جێبهێڵن. [خاوەندارێتی وێنە: مستەفا عەبود]

دانیشتوانی کەفر نەبیل خۆپیشاندانێکیان رێکخست دژی ئەو شەڕه‌ی لەنێو پارێزگای ئیدلیبی سوریا پەرەیسەندووە لەنێوان هاوپەیمانێتییە رکابەرەکانی تەحریر شام و ئەحرار شامدا کە وایکردووە زۆر مەدەنی بمرن. [خاوەندارێتی وێنە: مستەفا عەبود]

دانیشتوانی حیزارین لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا خۆپیشاندان دەکەن دژی شەڕی نێوان تەحریر شام و ئەحرار شام کە زۆر مەدەنی بەهۆیانەوە مردن و ژیانی ئەوانیدیشی تێکدا. [خاوەندارێتی وێنە: مستەفا عەبود]

دانیشتوانی حیزارین لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا خۆپیشاندان دەکەن دژی شەڕی نێوان تەحریر شام و ئەحرار شام کە زۆر مەدەنی بەهۆیانەوە مردن و ژیانی ئەوانیدیشی تێکدا. [خاوەندارێتی وێنە: مستەفا عەبود]

ئەمە دوایین وێنەی گیراوی چالاکوان موسعەب عەزۆیە پێشئەوەی تەقەی لێبکرێت و بکوژرێت لەلایەن تەحریر شامەوە. شایەتحاڵان دەلێن بلوزەکەی دانا تا نیشانی چەکدارانی هاوپەیمانێتیەکەی بدات کە چەکی پێنیە. [خاوەندارێتی وێنە: مستەفا عەبود]

وتیشی: "نەخشەی ئەو ناوچانەی هەریەکێك لەم گروپانە کۆنترۆڵی کردووە شلۆقە و لە هەندێك ناوچە سات دوای سات دەگۆڕێت."

هه‌روه‌ها وتی سەرەڕای چەکدارێکی زۆری هەردوولا کە لە پێکدادانەکاندا کوژراون، ژمارەیەك مەدەنی کوژراون یان برینداربوون، چونکە تۆپبارانەکان لە زۆر گەڕەکیان دا.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند تائێستا لانیکەم 15 مەدەنی، لەنێویاندا منداڵ، گیانیان لەدەستداوە. هه‌روه‌ها 50 چەکداری دیکە لەهەردوو لا لە پێکدادان و ره‌میكردندا کوژراون.

عەبود وتیشی ئەوەی زیاتر دۆخەکە ئاڵۆزدەکات ئەوەیە ژمارەیەك لە لایەنەکان لایەنگریی خۆیان لە لایەکەوە بۆ لایەکی دیکە گواستۆتەوە.

وتی ئێستا هەمووان له‌ دەروازەی باب هەوا دەڕوانن لەسه‌ر سنووری تورکیا، کە لە ئێستادا لەلایەن ئەحرار شامەوە کۆنترۆڵکراوە و وەك دەبینرێت تەحریر شام دەیەوێت بیگرێت تا کاریگەریی ئەحرار شام لاوازبکات.

وتی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای هەینیدا (21 تەمموز)، شەڕ لەسەر گردەکان و لە دەوروبەری باب هەوا و تەوەرەکانی نێوان شارۆچکەکانی مەرعەیان و کەفر حایا لە دەوروبەری باشوری پارێزگای ئیدلیب.

لە چەند کاتژمێری رابردوودا، ئەحرار شام کشایەوە لە تەل عەمار و عەزمارین لە دەوروبەری باشوری ئیدلیب و ئەتما لە دەوروبەری باکوری ئیدلیب و چووە ناو شارۆچکەی مەغارە و ناوچەکانی دەوروبەریه‌وه‌.

مەدەنیە خۆپیشاندەرەکان بە تەقەلێکردن دەکوژرێن

عەبود وتی ئێستا شەڕ بەتەواوی چالاکیی کارکردنی ئیفلیجکردووە، چونکە دانیشتوانی ناوچەکە لە سەلامەتی خۆیان دەترسن و دوودڵن لەوەی بچنە دەرەوە.

وتی توڕەیی جەماوەری گەیشتۆتە ئاستی تەقینەوە لەنێوان خەڵکدا، بەوەی چەند خۆپیشاندانێك لە چەندین ناوچەی جیاواز کراوە بۆ داواکردنی وەستاندنی شەڕ.

توندوتیژی لە هەندێك لەم خۆپیشاندانانەدا سەریهەڵدا، لەنێویاندا لە سەراقیب، کە خۆپیشاندەران دەستگیرکران لەسەر ئەوەی داوایان دەکرد تەحریر شام شارەکە بەجێبهێڵێت.

دۆخەکە هەر بە ئاڵۆزی مایەوە تا ئێوارەی چوارشەممە (19 تەمموز)، کاتێك ئەندامانی تەحریر شام راستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی، موسعەب وەلید عەزۆیان کوشت.

هەندێکی دیکەش برینداربوون، لەنێویاندا پیاوێك کە بە ئیبراهیم خەلیل ناسێنرا، ئەندامی تیمی ئەمبوڵانسی شارەکە بوو.

خۆپیشاندان گەیشتە شارۆچکەکانی دیکەش، لەنێویاندا کەفر نەبیل و حەزارین.

عەبود وتی چالاکوانەکە و دانیشتوانی سەراقیب داوای مانگرتنی گشتییان کرد تا بکوژری عەزۆ رابكێشرێته‌ به‌رده‌م دادگا.

وتیشی: "شایەتحاڵان وتیان عەزۆ بلوزەکەی دانا کاتێك بەرەو چەکدارێك رۆیشت تا قسەی لەگەڵدا بکات و ببینێت کە چەکی پێنیە و پشتێنی بۆمبڕێژكراوی نەبەستووە، بەڵام چەکدارەکە بەمەبەست تەقەی بە ئاراستەی ئەودا کرد."

هه‌روه‌ها وتی عەزۆ پەیوەندییکرد بە خۆپیشاندانەکەوە بە چڵه‌ زەیتونێكه‌وه‌ لەدەستیدا، وەك سیمبۆڵی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و پێشئەوەی بکوژرێت هەوڵی هێواشکردنەوەی ململانێکەی دا هەرچەندێك توانیی.

عەبود وتی: "فیشەکەکان لەو خێراتر و بەهێزتربوون."

به‌ربه‌ره‌كانێ بۆ ده‌سه‌ڵات

ئاژانسی فرانس پرێس هەینی رایگەیاند كه‌ پسپۆڕان ده‌ڵێن دروستبوونی توندوتیژی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رێککەوتننامەیه‌ك ئیمزاكرا له‌ ئاستانەی پایتەختی کازاخستان له‌ ئایاردا بۆ دیاریكردنی چوار "ناوچەی هێورکردنەوە" لە سوریا.

رێککەوتنی نێوان هاوپەیمانانی رژێم، روسیا و ئێران و هه‌روه‌ها توركیای پشتیوانكه‌ری ئۆپۆزسیۆن، ئیدلیبی به‌ یەکێك لەو ناوچانه‌ دانا كه‌ بڕیاره‌ تێیاندا شەڕ لەنێوان چەکدارانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆندا بوەستێت.

تەحریر شام دژی ئەم رێککەوتنەیە و داوای به‌رده‌وامبوونی شەڕ دەکات دژی گروپە توندڕەوەکانی وەك بەرەی نوسرە كه‌ ركابه‌ری سه‌ره‌كییه‌تی و ئێستا بەرەی فەتحی شام ناسراوە.

شیکاروانی سەربازی لە ناوەندی ئۆمران بۆ بیرمه‌ندان (سینك تانك) لە ئەستەنبوڵ، نەوار ئۆلیڤەر، وتی: "هەرکە ئیدلیب بە ناوچەی هێورکردنەوە راگەیەنرا، ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌ بوو."

ئۆلیڤه‌ر بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "تەحریر شام هەستیکرد شەڕێکی لەبەردەمدایە."

وتیشی شەڕەکە دەرفەتێك بوو بۆ هه‌موو لایەك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچە پڕبه‌هاكان، لەوانه‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌ کە دەکرێت باج و گومرگی لێ وەربگیرێت.

هه‌روه‌ها وتی: "ئەمە هەوڵێکە لە هەر لایەکەوە بۆ زیادکردنی هه‌ژمون و ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ناوچەی نوێ."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500