هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق بەدوای ئەندامە هەڵهاتووەکانی داعشدا دەگەڕێن لە باشوری موسڵ

خالید تائی

هێزەکانی عێراق بە شەقامێکی رۆژئاوای موسڵدا دەڕۆن لە 13 تەمموز، چەند رۆژێکی کەم دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئازادکردنی شارەکەی راگه‌یاند لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [سەفین حەمەد/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی عێراق بە شەقامێکی رۆژئاوای موسڵدا دەڕۆن لە 13 تەمموز، چەند رۆژێکی کەم دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئازادکردنی شارەکەی راگه‌یاند لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [سەفین حەمەد/ئاژانسی فرانس پرێس]

هەڵمەتێك دەستیپێکرد سێشەممە (18 تەمموز) بۆ دۆزینەوەی ئەندامە هەڵهاتووەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە پەنایانبردۆتە بەر ناوچەکانی سەرانسەری روباری دیجلە لە باشوری موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.

هەڵمەتەکە جەخدەکاتە سەر ناوچەکانی زێی گەورە، شەمسییەت و گوندی قەبر عەبد، باکوری حەمام عەلیل، دوای دەنگۆی ئه‌وه‌ی ئەندامانی داعش دزەیانکردۆتە ئەم ناوچانە دوای شکستیان لە موسڵ.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید فیراس بەشار سەبری، بە دیارونای وت: "ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لەو پلانەی لەلایەن فەرماندەییەکەمانەوە دارێژراوە دوای سەرکەوتنە گەورەکەمان لە موسڵ."

وتیشی: "ئامانجەکە بۆ پاراستنی سەرجەم ناوچە ئازادکراوەکان و راگەیاندنی ئاسایشە لەوێدا بە بەشداری و پشتیوانیی دانیشوانی خۆجێیی."

هەروەها وتی: "ئێمە هەماهەنگی لەگەڵ یەکە سەربازیەکانی تر و دانیشتوانی ناوچەکەدا دەکەین بۆ راوەدونانی تیرۆریستان و رێگەیان پێنادەین شانەی نوستوو یان حەشارگەی نهێنی دروستبەکەن."

سابیر وتی هەڵمەتەکە تا ئێستا "چەندین داواکراوی عێراقی" بە تۆڕەوە کردووە، ئاماژەشیدا به‌وه‌ی چەکی جۆراوجۆر و پشتێنی بۆبڕێژکراو دەستیانبەسەردا گیراوە.

وتیشی: "ئەو ئۆپەراسیۆنانە کە بەوردی پلانیان بۆ داڕێژراوە، پەیامی دڵنیاکەرەوە بۆ دانیشتوان دەنێرێن کە هێزەکانیان کاردەکەن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆیان و پاراستنی ناوچەکانیان لە مەترسی تیرۆریزم."

هێزەکانی عێراق لە 12 تەمموزەوە دەستیانکردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ پاککردنەوەی گوندی ئیمام عەریب لە نزیك گەیارە، باشوری موسڵ، لە ئەندامانی داعش.

حکومەتی عێراق 10 تەمموز ئازادکردنی تەواوی موسڵی لەدەست داعش راگەیاند.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500