دانیشتوانی کەمپەکە بە دیارونایان وت هەفتەی رابردوو، رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئامادەیی خۆی لە یەرموك زیاترکردووە، کە کەمپێکی ئاوارە فەلەستینیەکانە لە باشوری دیمەشق.
داعش خۆی رایگەیاند چەکدارێکی لەسێدارەداوە کە سەربە هاوپەیمانێتیەکی رکابەرەکەی تەحریر شام بووە، کە تیایدا بەرەی نوسرەی پێشوو لایەنی زاڵە، لەسهروبهری هەڵگیرسانی توندوتیژی و پێکدادان لەنێوان ئەو دوو گروپەدا.
دانیشتووی کەمپهكه و چالاکوانی فریاگوزاری، بەهاء سەهلی، بە دیارونای وت لە هەفتەی پێشووەوە، لەوەتەی هەواڵی ئازادیی موسڵ لە عێراقی دراوسێ بڵاوبۆتەوە، چالاکی برەوسەندووی داعش لە کەمپی یەرموك بەدیدەکرێت.
وتی: "ئەندامانی گروپەکە ماڵی زۆرێك لە دانیشتوانی کەمپەکەیان سووتاند، لە سوری و فەلەستینی، زیاتر لەو شوێنانەی کەمپەکە ئەم چالاکیانەیان دەکرد کە هاوسێی ناوچەکانی ژێردەستی رژێمە."
![چەکدارانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لەنێو کەمپی ئاوارەکانی یەرموکدا جێگیردەبن، کە لەوێ شەڕی رکابەرەکەیان تەحریر شام دەکەن. [خاوەندارێتی وێنە: لاپهڕهی فەیسبوكی عەدهسەت موخەیەم]](/cnmi_di/images/2017/07/17/8802-ISIS-Tahrir-Sham-600_384.jpg)
چەکدارانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لەنێو کەمپی ئاوارەکانی یەرموکدا جێگیردەبن، کە لەوێ شەڕی رکابەرەکەیان تەحریر شام دەکەن. [خاوەندارێتی وێنە: لاپهڕهی فەیسبوكی عەدهسەت موخەیەم]
![دەستبەسەرێك کە لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)ەوە لە کەمپی یەرموك دەستبەسەرکراوە لەنێو تەوق و زنجیر و بە داماوی لەبەردەم دانیشتوانی کەمپەکەدا. [خاوەندارێتی وێنە: پەیجی فەیسبوكی عەداسەت موخەیەم]](/cnmi_di/images/2017/07/17/8803-Syria-yarmouk-humiliation-600_384.jpg)
دەستبەسەرێك کە لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)ەوە لە کەمپی یەرموك دەستبەسەرکراوە لەنێو تەوق و زنجیر و بە داماوی لەبەردەم دانیشتوانی کەمپەکەدا. [خاوەندارێتی وێنە: پەیجی فەیسبوكی عەداسەت موخەیەم]
سەهلی وتی بەگوێرەی دانیشتوانی کەمپەکە، ئەم کردە تێکدەرانە بە بەکارهێنانی "بۆمبی دەستکرد و ماددە سوتێنهرهكان" ئەنجامدراون.
وتیشی هەندێك لە ماڵە بەئامانجکراوەکان خەڵکی ئاوارەیان تێدانیشتەجێبوو کە لە دەوروبەری دیمەشق و ناوچەی غۆتەوە هەڵاتبوون.
یەکشەممە (16 تەمموز)، داعش ئەندامێكی تەحریر شام، محەمەد ئەبو عومەری لەسێدارەدا، كه تۆمەتباریکردبوو بە وەرگرتنی پارە و ئیشکردن دژی داعش لە کەمپەکەدا.
سەهلی وتی ئەم کوشتنە هەفتەیەك دوای پێکدادانی چەکداریی خوێناوی نێوان داعش و تەحریر شام روویدا کە هەفتەی پێشوو برەویسەندبوو، شەش کەسی تێدا مرد.
دانیشتوانی یەرموك خۆیان بۆ خراپتر ئامادەدەکەن
سەهلی وتی دۆخەکە لە کەمپی یەرموك هێشتا ئاڵۆزە و دانیشتوانی کەمپەکە خۆیان بۆ خراپتر ئامادەدەكهن لە چەند رۆژی داهاتوودا.
وتیشی: "داعش پێگەکانی خۆی قایمدەکات بە بهربهستی گڵ و چیمەنتۆ و هێنانی چەکداری زیاتر بۆ گەڕەکی حەیفا، یەکێك لە ناوچە سەرەکییەکانی ژێردەستی گروپەکە لە کەمپەکەدا."
ههروهها وتی چەکدارانی داعش گەمارۆی ناوچەکەیان داوە لە بەشی خۆرئاوای کەمپەکە کە لانیکەم 200 خێزانی تێدانیشتەجێن، لەنێویاندا ژن و منداڵ و پیر و نەخۆش و پەککەوتە هەن.
وتی مەدەنییەکان بەدەست خراپەکاریی گروپەکەوە دەناڵێنن، کە رسواکردن و تەمێکردن تا دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی لەخۆدەگرێت.
ههروهها وتی گروپەکە هەوڵیشدەدات هەموو ئەو شمەك و کاڵایانە کۆنترۆڵ بکات کە دەگەنە ناوچەکە. وتیشی لەئێسستادا کەمپەکە لەلایەن داعش و تەحریر شامەوە کۆنترۆڵکراوە، هەندێك بەشیشی لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە کۆنترۆڵکراوە.
وتی چەندین لایەنی سەر بەو گروپانەش لە کەمپەکەدا دەبینرێن و "دۆخەکە کارەساتبارە لەنێو کەمپەکەدا چونكه نزمتین ئاستی پێداویستییهكان بۆ ژیانێکی ئاسایی بوونیان نیە".