هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش لە تەلەعفەر سەدان مەدەنی دەکوژێت

عەلا حوسێن لە بەغدا و خالید تائی

سەربازێکی عێراقی منداڵێكی هەڵگرتووه‌ کە خێزانەکەی لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵهاتن 28 کانونی دووەم. داعش دەستیکردووە بە کردنە ئامانجی مەدەنیەکان لە تەلەعفەر دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق کۆتاییان هێنا بە پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ. [خاوەندارێتی وێنە: شانەی راگەیاندنی سەربازی]

سەربازێکی عێراقی منداڵێكی هەڵگرتووه‌ کە خێزانەکەی لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵهاتن 28 کانونی دووەم. داعش دەستیکردووە بە کردنە ئامانجی مەدەنیەکان لە تەلەعفەر دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق کۆتاییان هێنا بە پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ. [خاوەندارێتی وێنە: شانەی راگەیاندنی سەربازی]

"دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە چەند هەفتەی رابردوودا بەسەدان مەدەنیی لە شارۆچکەی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا لە عێراق کوشتووە، بەرپرسانی ناوچەکە بە دیارونایان وت.

تەلەعفەر لە ژێر دەستی داعشدایە و لەلایەن سوپای عێراق و یەکەکانی حەشدی شه‌عبیەوە بە تەواوەتی گەمارۆدراوە. چەندین راپۆرت ئاماژە دەکەن بۆ پێکدادانی سەخت لەنێوان داعشەکاندا لەناو شارۆچکەکە و زۆربەشیان ئەوانەن کە لە موسڵەوە هەڵهاتوون.

بە پێێ میدیاکانی عێراق، پەشێوی بڵاوبووه‌ته‌وه‌ بەناو ریزەکانی داعشدا لە تەلەعفەر لەسه‌روبه‌ری کودەتایەكدا لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی باڵای دەستڕۆیشتووی گروپەکەوه‌ بەسەر دژه‌كانیاندا لەناو گروپه‌كه‌دا.

به‌رپرسێكی ناوچه‌كه‌، حەسەن ئەمین، كه‌ داوایکرد ناوی خوازراوی بۆ بەکاربهێنرێت له‌ترسی ژیانی ئەندامانی خێزانەکەی کە لەو ناوچەیە گیریانخواردوە، وتی لە هەمانکاتدا "چەکدارانی داعش لە چەند هەفتەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆری مەدەنییان کوشتووە لە تەلەعفەر.

وتی: "ئه‌و زانیاریانه‌ی لەبەردەستماندایە دەستنیشانی دەکەن کە ژمارەی قوربانیەکان نزیکەی سەدانه‌."

ئەمین بە دیارونای وت: "گروپەکە ئەو قوربانیانەی ده‌ستگیركرد دوای ئەوەی شکستیان هێنابوو لەوەی لەژێرده‌ستی داعش هەڵبێن. هەندێك لەو خەڵكە خەریكبوو دەگەیشتنە هێزە ئەمنیەکانی لە نزیكی رۆژهەڵاتی شارۆچکەکەوە جێگیربووبوون."

وتیشی: "زۆربەی قوربانیەکان تورکمانن، بەڵام لەناویاندا عەرەبیش هەیە کە لە گوندەکانی تەلەعفەر ده‌ژیان."

تورکمانەکان بەهۆی بەرگریەوە دەکرێنە ئامانج

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند داعش "دوا سەرۆکی ناوخۆیی" کوشتووە.

بەپێی راپۆرتە ناوخۆییه‌كان، داعش قوربانیەکانی بردۆتە بەردەم ئەوەی ناوی ناوە دادگای شەریعە، کە سزای کوشتنی بۆ دەرکردوون لەسەر ئەوەی "خیانەتیان لە خاکی خەلافەت کردووە".

ئەمین وتی: "کوشتنه‌كان ئەنجامدران بە تەقەکردن لە قوربانیەکان تا مردن." وتیشی داعش ئەشكەنجەی هەندێکیانی داوه‌ بە هەڵواسینیان بە ستونی کارەباوە.

نورەدین قەبلان، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، کە سەرکردەیەکە لە بەرەی تورکمانی عێراق، وتی داعش 200 هاوڵاتی بیتاوانی به‌كۆمه‌ڵ كوشتووه‌ بە گەورە و بچوکەوە لە تەلەعفەر و شارۆچکەکانی مەحلوبیە و عەیادیە له‌ ده‌وروبه‌ری.

قەبلان بە دیارونای وت قوربانییەکان دەستبەسەرکراون لە زیندانەکانی گروپەکەدا لەبەر هەوڵی هەڵهاتنیان لە تەلەعفەر و خۆگه‌یاندنه‌ سەلامەتی له‌لای هێزەکانی عێراق.

وتی: "داعش کۆمەڵگەی تورکمانیی كردۆته‌ ئامانج لەبەر ئەو هەڵوێستەی گرتوویانەتە بەر دژی گروپەکە." ئاماژه‌شیكرد بەوەی بە هەزاران تورکمانی چەکیان هەڵگرتووە دژی داعش و لە چەندین بەرەوە پاڵپشتی هێزەكانی عێراق دەکەن.

وتیشی: "تورکمانەکان زیاتر لە 1,000 شەهیدیان داوە لە شەڕدا بۆ ئازادکردنی شارەکان لەدەست داعش لە هەموو ناوچەکانی پێکداداندا و بەردەوامدەبن لە شەڕ تا گروپەکە بەتەواوی لەناودەبرێت."

کردە تۆقێنەره‌كانی تۆڵەکردنەوە

ئەمین وتی ئەم کردە نامرۆییانە بەشێکن لە هەوڵی داعش "بۆ زیاتر توندکردنی کۆنترۆڵ بەسەر مەدەنییەکانەوە و بەکارهێنانیان وەك قەڵغانی مرۆیی".

وتیشی پێشتر گروپەکە فەتوایەکی بڵاوکردبووه‌وە کە رێگەی دەدا بە کوشتنی "هەرکەسێك، بەبێ لێکدانەوەی تەمەن و نەتەوەی، کە هەوڵدەدات لە قەزاکە هەڵبێت".

هه‌روه‌ها وتی: "ئەم رەشەکوژیە تۆقێنەرانە وەك تۆڵەیەکن لە بەرامبەر ئەو زیانە گەورەیەی گروپەکە بەریکەوتووە لە شەڕەکانی ئازادکردنەوەی موسڵی کۆندا."

لە بەیاننامەیەکی 7 تەمموزدا، روانگەی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە "200 مەدەنی لە گەڕەکی قادسیەی تەلەعفەر لەسێدارەدراون لەلایەن ئەندامانی داعشەوە لەبەر هەوڵدانیان بۆ هەڵاتن لە شارۆچکەکە لەکاتی جەژنی رەمەزاندا".

روانگەکە رایگەیاند: "ئەندامانی داعش 17 جەستەیان هەڵواسی بە ستونە کارەباییەکانەوە نزیك بە بەڕێوەبەرێتی پۆلیس و دەروازەی خۆرهەڵاتی شارۆچکەکە بە پێشێلکردنێکی زەقی ستاندارده‌ نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ."

قەبلان سەرکۆنەی توندی رەشەکوژییەکەی کرد و وتی تۆڵەکردنەوە بووە بەرامبەر قارەمانێتی خەڵکی تەلەعفەر کە داعشیان رەتکردۆتەوە.

داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرد تاوانەکان بە بەڵگەنامە بکەن و هەروەها داوای لە سەره‌كوەزیران حەیدەر عەبادی کرد وەك فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، ئازادکردنی شارەکە خێراتربکات.

بانگه‌شه‌ی رزگاركردنی به‌په‌له‌

روانگەکە تکای لە حکومەتی عێراق کرد کە کار بکات بۆ رێگرتن لە پێشێلکاریی زیاتر دژی ئەو مەدەنییانەی لە شارۆچکەکەدا گیریانخواردووە، کە بە 100,000 مەدەنیی گیرخواردوو دەخەمڵێنرێن.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند پێشئەوەی داعش لە ئابی 2014 دەست بەسە تەلەعفەردا بگرێت، دانیشتوانی شارۆچکەکە بە نزیکەی 200,000 دەخەمڵێنرا.

پەرلەمانتاری تورکمانی، محەمەد تەقی، وتی هێزەکانی عێراق بەتەواوی تەلەعفەریان لەدەست داعش رزگارکردووە و هەردوو دانیشتوانی سوننە و شیعە پێکەوە کاردەکەن بۆ رزگارکردنی "وەك نیشاندانی نیشتیمانپەروەری و برایەتی".

شیکاروانی سیاسی، زیاد عەرار، بە دیارونای وت تەلەعفەر ماوەیەکی زۆرە لە هەموو لایەکەوە لەژێر گەمارۆدایە، کە شەڕەکە ئاسانتر دەکات لە هەندێکی دیکە، سەرەڕای بەرەنگاریی چاوەڕوانکراو.

وتی گرنگترین بابەت لە شەڕی تەلەعفەردا هێشتنەوەی ده‌سه‌ڵاته‌ به‌رسه‌ر ناوچەکەدا دوای ئازادکردنی و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی یاسا و رێساكان لێی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500