هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

دانیشتوانی ئیدلیب خۆپیشاندان ده‌كه‌ن دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دانیشتوانی شاری سەراقیب خۆپیشاندانێکی هه‌ڕه‌مه‌كییان ئەنجامدا لە 13 تەمموزدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی شکستی گروپە چەکدارەکان لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئاو و کارەبادا. [خاوەندارێتی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەراقیب]

دانیشتوانی شاری سەراقیب خۆپیشاندانێکی هه‌ڕه‌مه‌كییان ئەنجامدا لە 13 تەمموزدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی شکستی گروپە چەکدارەکان لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئاو و کارەبادا. [خاوەندارێتی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەراقیب]

دانیشتوانی شاری سەراقیبی سوری لە دەوروبەری پارێزگای ئیدلیب پێنجشەممە 13 تەمموز چوونەسەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەك ئاو و کارەبا، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

ئەم شارە کە لەلایەن تەحریر شامی هاوپەیمانێتی لایەنە توندڕەوەکانەوە کۆنترۆڵکراوە، لەنێویاندا بەرەی نوسرەی پێشوو، دەناڵێنێت بەدەست نەبوونی یاسا و رفاندن و تاڵانیی بەردەوامەوە.

محەمەد خالید لە لیژنەی هەماهەنگیی سەراقیب کە سەر بە لیژنەی هەماهەنگیی خۆجێیی سوریایە، وتی باری ژیان لە ناوچەی ئیدلیب و بەتایبەتی لە شاری سەراقیب و ناوچەکانی دەوروبەری زۆر خراپە.

ناوبراو بە دیارونای وت: "دانیشتوان دەچنەسەر شەقامەکان تا توڕەییان دژی دۆخە خراپەکە دەرببڕن."

دانیشتوانی سەراقیب هەموو رێگەکانیان بە تایەی سوتێنراو داخست لە 13 تەمموزدا بۆ داواکردنی دەستڕاگەیشتنی زیاتر بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. [خاوەندارێتی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەراقیب]

دانیشتوانی سەراقیب هەموو رێگەکانیان بە تایەی سوتێنراو داخست لە 13 تەمموزدا بۆ داواکردنی دەستڕاگەیشتنی زیاتر بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. [خاوەندارێتی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەراقیب]

وتی پێنجشەممە رێگەکانیان داخست بە سوتاندنی تایە بۆ ده‌ربڕینی ناڕەزایی دژی دابەشکردنی نادادپەروەرانەی کارەبا و ئاو لەنێوان گەڕەکە جیاوازەکانی شارەکەدا.

خالید وتی: "هەندێك گەڕەکی دیاریکراو، کە ئەمیر و بەرپرسانی ئەمنی گروپە چەکدارەکانی لێدەژین، سوود لە پێدانی بێبڕانی کارەبا و ئاو دەبینن،" لەکاتێکدا ئەوانیدیکە بەزەحمەت خزمەتگوزارییان پێدەگات.

وتیشی چەکدارانی تەحریر شام پاساو بۆ ئەمە دەهێننەوە گوایە "پێداویستی ئەمنی"یە.

نەبوونی حوکمڕانی

خالید وتی دانیشتوانی ناوچەکە بەشدارییان کرد لە خۆپیشاندانێکی هه‌ڕه‌مه‌كیدا بە ژمارەیەکی زۆرەوە، كه‌ وایکرد بەرپرسانی ئەنجومەنی خۆجێی دەستوەردان بکەن بۆ ئارامکردنەوەی خەڵکەکە بە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکە.

وتی: "بەڵام مەدەنییەکان ناتوانن چیتر باوەڕ بەو جۆرە بەڵێنانە بکەن، کە پێشتریش بەڵێنی لەوشێوەیەیان پێدراوە."

وتیشی ئەو گروپە چەکدارانەی ناوچەکە کۆنترۆڵدەکەن جددی نین لە بەدەمەوەهاتنی خەم و پێداویستیەکانی رۆژانەی هاوڵاتیان.

هه‌روه‌ها وتی "کاتێك دانیشتوان داوایانکرد شەقامەکان قیرتاوبکرێن، ئەنجامەکەی کارەساتباربوو،" چونکە قیرەکە دەستیکرد بە توانەوە و هەندێك بەشی شەقامەکان چاڵ و تاسەیان تێدا دروستبوو.

وتی نەبوونی فه‌مانڕه‌وایی بابەتی ئەمنییش دەگرێتەوە. وتیشی کە ناوچەکە "پڕە لە [کردەی] نایاسایی".

هه‌روه‌ها وتی کردەكانی تاڵانی و رفاندن و کوشتن برەودەسەنن، بەڵام یاسا جێبەجێناکرێت بەهۆی ئەو راستییەوه‌ کە زۆرینەی ئەوانەی ئەو تاوانانە ئەنجامدەدەن ئەندامی ئەو گروپە چەکدارانەن کە ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

خالید وتی: "دوای ئەو هەموو قوربانییە، دانیشتوانی ناوچەکە پێیانوابوو شیاوی ئەوەن کە لانیكه‌م ئاستێك له‌ ژیان و ئەمنیەتیان هەبێت. بەڵام ئێستا هەموو شتێك کەوتۆتە دەستی گروپە چەکدارەکانەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500