لهكاتێكدا موسڵ تۆزی جەنگ لەخۆی دەتەکێنێت، گفتوگۆ دەستیپێکردووە بۆ بیناكردنهوهی مزگەوتی گەورەی نوری، کە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) مانگی رابردوو روخاندی بە نزیکبوونەوەی هێزەکانی عێراق.
داعش مزگەوتەکە و منارە لارەکەی حەدبا (قەمبوور)ی تەقاندەوەلە 21 تەمموزدا پێش ئەوەی بکشێتەوە لێی. دوای هەفتەیەك، هێزەکانی عێراق گرتنەوەی ئەو پێگە مێژووییانەی موسڵیان راگەیاند.
منارەی حەدبا، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 12، بۆ ماوەی چەند سەدەیەکە لە ئاسمانی شارەکەدا دەردەکەوێت و وێنەکەی لەسەر پارەی عێراقی 10,000 دینارییە.
مزگەوتەکە زۆر سەرنجی نەدرایە لە 2014دا، بەڵام سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی لە تاکە دەرکەوتنی نێو جەماوەرییدا لە مینبەرەکەیەوە بەناو "خەلافەت"ەکەی راگەیاند، دوای دهستگرتن بهسهر شارەکەدا.
ئێستا داعش لە موسڵ دەرکراوە، دانیشتوانی شارەکە تامەزرۆن بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتهكه و بنیاتنانهوهی ئەو سیمبۆڵه ئەرێنییەی شارەکە.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرێتی کەلەپوری نەینەوا، فالح شیممەری، بە دیارونای وت پارێزگای نەینەوا "سوورە لەسەر بنیاتنانەوەی منارەی لار و پسپۆڕی خۆجێیی بەپێی پێویست هەیە تا کارەکە تەواوبکات".
شیممەری وتی پسپۆڕە بەردەستەکان ئەندازیار و شوێنەوارناس و ئەکادیمیەکانی زانکۆی موسڵ و بەغدادیان تێدایە، وتیشی کە پسپۆڕی باڵای دیکەش پێشنیازیان کردووە یارمەتی هەوڵەکانی بنیاتنانەوە بدەن.
ههروهها وتی: "بەڕێوبەرێتی کەلەپوور پلانی ئامادەی بنیاتنانەوەی مزگەوت و منارەکەی هەیە لەگەڵ نەخشەیەك کە لە یونێسکۆوە دەستیکەوتووە."
شیممەری وتی: "پسپۆڕان قایلبوون بەوەی مزگەوت و منارەکە دروستبکرێتەوە بە پەیکەر و نەخشەسازیی سەرەتایی خۆیەوە، بە بەکارهێنانی هەمان ماددە و زهخرهفهكانی، بەتایبەتی زهخرهفه تایبەتەکانی منارەکە."
وتیشی خێرایی دروستکردنەوە پابەندە بەوەی لە پەیکەرەکە جێماوە و ئاماژەشیکرد بەوەی بنکەی منارەکە و چوار لایەکەی هێشتا وەك خۆیان ماون "سەرەڕای تەقاندنەوە گەورە تیرۆریستییهكه".
میراتی وێرانكاری
ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری له ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حوسامەدین عەبار، وتی مزگەوتی نوری و منارەکەی تەنیا پێگەی کەلەپوری یان مێژوویی نەبوون کە لەلایەن داعشەوە كرانه ئامانج.
لەماوەی داگیرکاریی سێ ساڵەی خۆیدا، گروپەکە بە سەدان مزگەوت، نزرگە، کەنیسە و مۆزەخانەی لە نەینەوا تێكداوه، لەنێویاندا مۆزەخانەی موسڵ، شاری نەمرودی کۆن ونزرگەی نەبی یونس.
عهبار بە دیارونای وت: "ئەم تێكدانه بەمەبەست و پڕكینانهی پێگەکان ... تەنیا لەلایەن ئەو تاکە نەزان و دواکەوتوانەوە ئەنجامدەدرێن کە خاڵیین لەهەر بەهایەکی کلتوری و مرۆیی."
عەبار وتی حکومەتی ناوخۆیی پارێزگاکە پلاندادەنێت بۆ بنیاتنانەوەی ئەم شوێنانە، کە بەشێکی گرنگی کەلەپوری کلتوریی نەینەوان.
وتیشی بەڵام ئێستا کە موسڵ رزگارکراوە "چەند ئەولەویەتێك هەیە کە حکومەتی خۆجێی لەبەرچاویەتی".
وتی: "یەکەمین دهستپێشخهری نەهێشتنی داروپەردووە لەسەر شەقامەکانی موسڵ و دەرهێنانی جەستەکانە لەژێر داروپەردوودا،" لەگەڵ کردنەوەی رێگا سەرەکییەکان و بنیاتنانەوەی ژێرخانی سەرەکی.
وتیشی دروستكردنهوهی منارەی حەدباش ئهولهویهتی ههیه و باسكراوه له هاوکاریکردنی نێوان یونسکۆ و حکومەتی عێراق بە بەکارهێنانی تیمێك لە پسپۆڕان بۆ دروستكردنهوهی پەیکەرێکی نوێ کە هاوشێوەی ئەسڵییەکە بێت.
راهێنانی پسپۆڕان لە دەرەوەی وڵات
هەشت شوێنەوارناسی عێراقی لە شوباتدا گەشتیانکرد بۆ شانشینی یەکگرتوو وەك بەشێك لە پرۆژەی مۆزەخانەی بەریتانیا بۆ فێربوونی چۆنێتی رزگارکردنی کاڵا کەلەپورییەکان و بنیاتنانەوەی پێگە کۆنەکان کە لەلایەن داعشەوە زیانیان پێگەیەنراوە.
ئەوان توانایی ئەلەکترۆنی و شارهزایی هەڵکۆڵینی پێویستیان پێدرا لەماوەی خولێکی سێ مانگەی راهێنانی تیۆرییدا لە مۆزەخانەی بەریتانیا و سێ مانگی دیکە لە راهێنانی پراکتیکی لە پێگەکانی تەلۆ و دەربەندی رانیە لە عێراق.
لەکاتی راهێنانەکاندا، نیشانیاندرا چۆن مین دەستنیشانبکەن لهكاتی کردهی هەڵکۆڵینهكاندا و توانایی ئەلەکترۆنیش وەك نەخشەسازیی جیۆفیزیکی، درکپێکردنی دوورەدەست و چۆنێتی بەکارهێنانی ئامێرهكانی نەخشەسازی و پێوان.
جێگری بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، نورەدین قەبلان، بە دیارونای وت کە پارێزگاکە پێویستی بە پاڵپشتی دارایی ههیه پێش دەستپێکردنی هەوڵەکانی ئاوهدانكردنهوه.
وتی حکومەتی عێراق 52 ملیار دیناری عێراقی (41 ملیۆن دۆلار)ی تەرخانکردووە بۆ نەینەوا لە بودجەی ساڵانەی خۆیدا، وتیشی کە پارێزگاکە پێویستی بە زیاتر هەیە بۆ دابینکردنی پارەی ئاوهدانكردنهوه، بەهۆی ئاستی وێرانکارییەکەوە.
قەبلان وتیشی بۆ دابینکردنی پارەی زیاتر بۆ ئاوهدانكردنهوه، حکومەتی خۆجێیی گفتوگۆدەکات لەگەڵ دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە عێراق کاردەکەن و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کۆمەك و دەوڵەتە هاوبەشەکانی.
ئەو چەپەڵانەی کە ئایدیۆلۆژیای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەباوەشدەگرن لە هەرکات و شوێنێکدا تەنیا چۆکدادەدەن و بۆ پۆست هەوڵدەدەن و لە فەرمانڕەواکان نزیكدەبنەوە بۆئەوەی ئەوانیتر بخەنە تەڵەوە. ئەمە شێوازی ئەوانە؛ هەریەکەیان مهڵۆیهكه له دووڕوویی، درۆ، بوختان و تەڵەکەبازی. ئەوانه دووڕووییهكن لەسەر زەوی دێن و دەچن.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
ئەمە بۆچوونی توندڕەوی و تیرۆریزمی تەکفیریی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ە کە شوێن ئیبن تەیمییە دەکەون کە شتی رێگەپێدراوی قەدەغەکردووە و شتی رێگەپێنەدراوی رێگەپێداوە. ئەو خەڵکانەی خوێنی موسڵمانانیان رشتووە، هێرشیانکردۆتە سەر پێرۆزیەکانیان و خەونەکانیان دزیون. ئەمە دواتر بۆچونی تەکفیری، لادان، پەراوێزخستن و وەدەرنانە کە لەلایەن ئوممەیاد و ئەندامانی داعشەوە پەیڕەوکرا کە شوێن ئیبن تەیمییە دەکەون. تیرۆریزم دەبێت شەڕی لەگەڵ بکرێت، لەسەروو هەموو شتێكهوه لەروی ئایدیۆلۆژییەوە، کە هەموو جۆرەکانی تیرۆریزم دەرەنجامی ئایدیۆلۆژیای توندڕهوانهیه. باشترین نمونەی ئایدیۆلۆژیای تیرۆرستی و توندڕەوانه شێخ ئیبن تەیمییە و ئەوانەن کە شوێنی کەوتون. ئەنجامی ئەو ئایدیۆلۆژییە توندڕەوە کە بۆ ئیسلامی راستەقینە ئاشکرابووە ئەو تیرۆریزمەیە کە لەناودەبرێت ئەگەر ئایدیۆلۆژیای تەکفیری لەناوببرێت.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
سەرەڕای گرنگیی مزگەوتی نوری و منارەکەی، حەدبا، شتێکی گرنگتر و پێویستتر لەمڕۆدا دروستکردنی خانووبهره و شوێنی سەرەتاییە بۆ دانیشتوان، گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ماڵ و شارۆچکەکانیان و چاککردنەوەی ژێرخانەكهی پێش هەرشتێکی دیکە.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت