هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

وێنەی ئەسەد لەسەر دراوی ده‌بێته‌هۆی بایکۆتكردنی

وەلید ئەبو خەیر لە قاهیرە

دەرکردنی دراوێکی نوێ کە وێنەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریای لەسەرە، بووەهۆی بایکۆتکردن لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن. [وێنەکە لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەته‌وە]

دەرکردنی دراوێکی نوێ کە وێنەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریای لەسەرە، بووەهۆی بایکۆتکردن لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن. [وێنەکە لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەته‌وە]

سوریەکانی هەندێك ناوچەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتەکەدا بە دیارونایان وت بایکۆتی دراوی نوێی 2,000 لیره‌یی دەکەن کە لەلایەن بانکی ناوەندی سوریاوە دەرچووە کە وێنەی سەرۆك بەشار ئەسەدی لەسەرە.

ئەوان دەڵێن دراوەکە مایه‌ی توڕەییه‌ کە زۆربەی سوریەکان ئەسەد بە بەرپرسیاری راستەوخۆ دەزانن له‌ جەنگەکە کە بووه‌ته‌ هۆی كوشتنی زیاتر لە 320,000 كه‌س و ئاوه‌ره‌بوونی زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی سوریا لەوکاتەوەی هەڵگیرسا لە ئازاری 2011.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرەی زیانی گیانی، شەڕەکە ژێرخانی سوریای وێرانکردووە و زیانێکی 226 ملیار دۆلاریشی بە ئابوریەکەی گه‌یاندووه‌، بەگوێرەی ئەو خەمڵاندنانەی لەلایەن بانکی جیهانیەوە دووشەممە (10 تەمموز) بڵاوکرایەوە.

بانکی ناوەندی سوریا لە 2 تەمموز دراوێکی نوێی 2,000 لیره‌یی ده‌ركرد کە وێنەی ئەسەد لەسەر رووەکەیەتی و وێنەیەکی بینای پەرلەمانی سوریاش لە دیمەشق لەسەر دیوی پشتەوەیەتی.

چه‌ند سورییه‌ك بەتەنیشت دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراودا دەڕۆن لە پارێزگای ئیدلیب. دوکانەکانی ئاڵوگۆڕی دراو روبەڕووی کێشە بوونەوە بەهۆی بایکۆتکردنی دراوێکی نوێوە کە وێنەی سەرۆك بەشار ئەسەدی لەسەرە. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

چه‌ند سورییه‌ك بەتەنیشت دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراودا دەڕۆن لە پارێزگای ئیدلیب. دوکانەکانی ئاڵوگۆڕی دراو روبەڕووی کێشە بوونەوە بەهۆی بایکۆتکردنی دراوێکی نوێوە کە وێنەی سەرۆك بەشار ئەسەدی لەسەرە. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

دەرکردنی ئەو دراوە نوێیە بووەهۆی راگەیاندنی بایکۆت لەلایەن حکومەتی کاتیی هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ شۆڕشگێرانی سوری و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ژمارەیەك لە ئەنجومەنی خۆجێیی لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا.

خاوەنی نوسینگەی گۆڕینەوە و گواستنه‌وه‌ی دراو له‌ ئیدلیب، حسێن سەفەر، وتی لە شارۆچکەی ئەختەرینی پارێزگای حەڵەب ئەنجومەنی خۆجێیی رایگەیاند هەرکەسێك ئەو دراوە نوێیەی پێبگیرێت روبەڕووی یەك ساڵ زیندانیکردن دەبێتەوە.

سەفەر بە دیارونای وت: "دراوەکە روبەڕووی رەتکردنەوە بووه‌تەوە لەلایەن خەڵکه‌وه‌ بەهۆی وێنەی ئەسەدەوە کە وەك توڕەکردنێك بینراوە لە روانگەی ئەو شەڕە بەردەوامەوە."

بایکۆته‌كه‌ پێناچێت سەرکەوتووبێت

سەفەر وتی رەشبینە سەبارەت بە ئەگەری سەرکەوتنی بایکۆتەکە، هەرچەندە ئاماژەشیدا به‌وه‌ی هەزاران کارمەندی حکومەت و خانەنشین کە له‌ ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا دەژن هێشتا موچە لە رژێم وەردەگرن.

وتیشی ئەو موچانە بە لیره‌ی سوری دەدرێن.

هەروەها وتی چالاکیی بازرگانی لەنێوان ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمدا نەوەستاوە به‌ڵكو له‌ڕاستیدا دەبوژێتەوە بەهۆی ئاشتەواییه‌وه‌ کە لەزۆر ناوچه‌دا دێته‌ ئاراوه‌.

وتیشی: "ئەوە مانای وایە دزەکردنی دراوەکە فراوان دەبێت و ناتوانرێت بە شیاوی کۆنتڕۆڵ بکرێت کە بازاڕەکان پێویستیان بە دراوێك هەیە له‌گه‌ڕدابێت و دراوی فەرمیش تەنیا دراوە له‌ئێستادا له‌گه‌ڕدابێت."

سەفەر وتی دراوی بیانی لە مامەڵەی داراییدا بەکاردەهێنرێت بەڵام تەنیا به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر کەم لەڕێگەی حەواڵەوە کە لەدەرەوە دێت بەڵام ئەوە دەبێت بە دراوی سوری بگۆڕدرێتەوە بۆ ئەوەی لەبازاڕدا بەکاربێت.

مامۆستایه‌كی خه‌ڵكی سەراقیب، موحسین جەددۆ، وتی: "ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ ئەو دراوە بایکۆت بکەین، هەردەبێت سبەی بەکاریبهێنین. ئەوە راستییەکە ناتوانین لێی رابکەین."

جەددۆ بە دیارونای وت لێدانی ئەو سکە نوێیە "کارێکی توڕەکەرە کە رژێم له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت جەخت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكات کە هێشتا هەیە و هێشتا دەسەڵاتداری رەهایە."

وتیشی بایکۆتەکە لەوانەیە لە گوند و شارۆچکە بچوکەکانی دەرەوەی ناوەندە بازرگانیەکاندا سەرکەوتووبێت کە دانیشتوانەکانیان پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن، بەڵام نەك لە ناوچە بازرگانی و قەرەباڵغەکاندا کە بێگومان سەخت دەبێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500