هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکردووە بۆ ئازادکردنی گوندێك لە باشوری موسڵ کە ئەو چەکدارانەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دزەیانکردە ناوی کە لە شەڕەکانی موسڵی کۆن رایانکردبوو، بەرپرسانی عێراق چوارشەممە (12 تەمموز) رایانگەیاند.
داعش دزەیکردە نێو ئیمام غەربی لە گەیارە لە 5 تەمموز، بەشێك خاکی گوندەکەی گرت و خۆیان مۆڵدا لەنێو بیناکانیدا.
ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین، عەدنان فەرەجی، وتی هێزە هاوبەشەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین و پۆلیسی پارێزگاكه ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی گوندەکە.
فەرەجی بە دیارونای وت: "نزیکەی 125 بۆ 200 ئەندامی داعش لە سەربانی بیناکان و نێو ماڵەکانی گوندەکەدا جێگیربوون و چەکی نیشانگریان پێیە."
وتی لەکاتی دزەکردنە ناو گوندەکەوە، چەکدارەکان کوشتاری دڵڕەقانە و رەشەکوژییان بەرامبەر دانیشتوانەکەی ئهنجامداوه.
چهكدارهكان حەرب هەزاع دلێمیشیان کوشت، كه پەیامنێری کەناڵی هونا سەلاحەدین بوو، لەگەڵ سوداد دوری، کامێرامانی هەمان وێستگە.
فەرەجی وتی ئەو دوو رۆژنامەوانە "لە ڕێگەیاندا بوون بەرەو موسڵ بۆ روماڵکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کاتێك داعش هێرشیکردە سەر گوندەکە".
وتی ئیمام غەربی کەوتۆتە 70 کیلۆمەتر باشوری موسڵ و لەسەر سنووری کارگێڕیی نێوان سەلاحەدین و نەینەوایە، نزیکەی 10 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و نزیکەی 5,000 بۆ 6,000 کەس دانیشتوانیەتی.
رێوشوێنی ئەمنیی توند
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی گەیارە، مەحمود عەبدولڕەحمان تابور، بە دیارونای وت: "چەکدارەکان دزەیانکردە نێو گهندهكهوه لەڕێی رووباری دیجلەوە، دوای ئەوەی لە شەڕەکانی موسڵی کۆن بە بەلەم هەڵاتن لەکاتی شەودا."
وتی دانیشتوان بەرەنگاریان بوونەوە بەڵام توانییان بچنەناو گوندەکەوە و ئاماژەشیکرد بەوەی كه ژمارەی ئهو هێزە ئەمنییانهی لە ئیمام غەربی بوون بەپێی پێویست نەبوو تا رێگربێت لەو هێرشە.
تابور وتی زۆربەی هێرشبەرەکان نیشانگربوون.
وتیشی: "لەئێستادا گوندەکە لەهەموو لایەکەوە هێزی سەربازی دەورهیداوه." ههروهها وتی هێزی ئاسمانی عێراق شهنوكهوی رووباری دیجلە دهكات و رێگەی گەیشتنی کاڵای لە چەکدارەکان بڕیوە.
تابور وتی: "گوند و ناوچەکانی دەوروبەر لەئیستادا لەژێر هۆشداری ئەمنییدان تا رێ لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بگیرێت."
یەکێك لە هەنگاوەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق دامەزراندنی خاڵی پشکنینە لەسەر سنورەکانی دیجلە و فورات بۆ رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان بۆناو شار و گوندەکان. هەنگاوێکی گرنگی دیکە دروستکردنی دەزگای بەهێز و راستگۆ و راهێنراوە بۆ چاودێریکردنی ئەوەی روودەدات لە عێراق و سنوورە ناوەکی و دەرەکییەکانی بە شەو و بهڕۆژ. هەربۆیە دەبێت سەربازیی زۆرهملێیی دابمەزرێنێتەوە چونکە هێزەکانی ئێستای بهس نیین بۆ ئامانجهكانی پاراستن.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت