رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئه‌و نشینگانە چۆڵده‌كات كه ئاواره‌كانی تێدا نیشته‌جێبوون له شاره سوریه‌كانی وه‌ك مه‌یادین و ئه‌لبوكه‌مال بۆ نیشته‌جێكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی خۆی كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له موسڵی عێراقه‌وه هه‌ڵهاتوون.
ئه‌مه هێنده‌ی تر ئازاره‌كانی ئاواره سوریه‌كانی سه‌ختتركردووه، چالاكوانان به دیارونایان وت.
هێزه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند 10 تهمموز، دوای هه‌ڵمه‌ته‌كی سه‌ربازی كه چه‌ند مانگێكی خایاند و چه‌ندین چه‌كداری گروپه‌كه تێیدا هه‌ڵهاتن به‌ره‌و سوریا.
دێره زوور، له رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به‌زۆری له‌ژێرده‌ستی داعشدا ماوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده گروپه‌كه خاك له‌ده‌ستده‌دات له شوێنه‌كانی تری وڵات و له عێراقی دراوسێی.
مه‌حمود نادر، چالاكوانێكی هه‌ڵمه‌تی میدیایی دێره زوور له‌ژێر ئاگردا كه تاوانكارییه‌كانی داعش له ناوچه‌كه تۆمارده‌كات، وتی: "یه‌كه ئه‌منیه‌كانی داعش له شاره‌كانی مه‌یادین و ئه‌لبوكه‌مال له دێره زوور ئه‌و خانووانه چۆڵده‌كه‌ن كه ئه‌و ئاوارانه‌ی تێدا نیشته‌جێن كه له سه‌رانسه‌ری سوریاوه هه‌ڵهاتوون، تا ئه‌و چه‌كدارانه‌ی خۆی تێدا نیشته‌جێبكات كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له موسڵ هه‌ڵهاتوون."
بە دیارونای وت کە ئه‌ندامانی گروپه‌كه دەستیشیانگرتووە بەسەر چەند نشینگەیەکدا کە خاوەنەکانیان لە دەرەوەی سوریان.
نادر وتی سەختە ژمارەی ئەو ئەندامانە بزانیت کە لە موسڵەوە هاتون چونکە بەپچڕپچری دەگەن و جموجۆڵیان بە نهێنییە.
وتیشی: "لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێك نشینگە گەورە چەند قاتەکاندا زیاتر لە یەك خێزانی [داعش] نیشتەجێبووە."
ئاوارەکان ناچارن خۆیان خەمی خۆیان بخۆن
نادر وتی ئاوارەکان ئێستا جارێکی تر بێ لانە ماونەتەوە و "لەگەڵ نەبونی هیچ بەدیلێکی تر لە شارەکەدا."
وتیشی زۆربەیان بەرەو کەمپی ئاوارەکان دەڕۆن کە لە ناوچەکەدا دروستکراون یان خانوەکان بەشدەکەن کە بە ئاستەم دەتوانن دوو ماڵ لەخۆبگرن لەگەڵ چوار یان پێنج خێزانی تر.
هەروەها وتی نیگەرانی سەرەکییان دۆزینەوەی سەقفێکە بۆ داڵدەدانی منداڵەکانیان.
وتیشی: "ئەوان خۆراك و ئاو بەشدەکەن تا بتوانن بەرگەبگرن چەندەی دەتوانن هەتا بەدیلێك بدۆزنەوە."
نادر وتی دێرە زوور بۆتە "سەربازگەیەکی گەورەی پڕ لە ئەندامانی داعش کە لەناوچەکانی ترەوە هەڵهاتون."
رونیشیکردەوە جگەلە موسڵ شەڕکەرانی داعش لە رەققەش هەڵهاتون بۆ دێرە زوور لەگەڵ خێزانەکانیان.
هەروەها وتی: "گروپەکە هەروەها مەخزەن و بارەگای سەرەکی گواستۆتەوە لە رەققەوە بۆ دێرە زوور لە ماوەی رابردودا."