بەرپرسانی عێراقی هەینی (7 تەمموز) وتیان چوار منداڵی ئێزدی دەربازکراون دوای ئەوەی بۆ ماوهی زیاتر لە 3 ساڵ لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه ڕفێندرابوون.
نوسینگەی کاروباری ئێزدیە رفێندراوەکان لە پارێزگای دهۆك رایگهیاند: "دوو مدناڵی ئێزدی، کە یەکێکیان کوڕێکی 10 ساڵان و ئەویتریان کچێکی 16 ساڵانە، لەدهست داعش ئازادکراون."
سەرۆکی نوسینگەکە، حسێن قائدی، وتی چەکدارانی داعشی باکوری سوریا دوو منداڵەکەیان ڕفاندووە.
وتی: "ئەمڕۆ وەرمانگرتنەوە و دەیاندەینەوە بە خێزانەکانیان." هیچ زانیاریەکەی دیکەی نەدا لەسەرئەوەی هەندێك نهێنیپارێزی پێویستە تاکو ئێزدیە رفێندراوەکان رەوشیان باشدەبێتەوە.
وتیشی: "منداڵەکان لە رەوشێکی زۆر خراپدا بوون لەبەرئەوەی نزیکەی 3 ساڵ لەلای تیرۆریستەکان دەستبەسەربوون."
قائدی وتی چەندین جار لەلایەن داعشەوە گواستراونەتەوە لەگەڵ ژنان و منداڵانی دیکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتیکردن بە مرۆڤهوه.
نوسینگەی کاروباری ئێزدیە رفێندراوەکان 250 ژن و منداڵی ئێزدیی ڕزگارکردووە لە موسڵ لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی شآرەکە لە 17 تشرینی یەکەمی 2016.
قائدی وتی: "لەو ماوەیەدا هێزە عێراقیەکان 20 ژن و منداڵیان لەدهست داعش ڕزگارکرد لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی موسڵدا." وتیشی نوسینگەکەی ئهو لە هێزە عێراقیەکانی وەرگرتوونهتەوە ودواتر داونیهتیهوه به خێزانەکانیان.
2 کچ لە رۆژئاوای موسڵ ئازادکران
وەزارەتی بەرگری عێراق پێنجشەممە (6 تەمووز) رایگهیاند كه بەرێوەبەرێتی گشتی هەواڵگری و ئەمنی لە نەینەوا دوو کچی ئێزدییان ئازادکردووە لە رۆژئاوای موسڵ و بە خێزانەکانیانی ئاشناکردوونەتەوە.
بەیاننامەکەی وەزارەتهکە رایگهیاند: "ڕزگارکردنی ئەو دوو کچە، دالیا و سهمەر، دوای دوو مانگ کارکردن لەگەڵ سەرچآوەکانی موسڵ ئەنجامدرا." باسی لەوەش کرد کە هەوڵەکان بەردەوامدەبن بۆ ئازادکردنی ئەوانەی لەلایەن داعشەوە رفێندراون.
قائدی وتی: "داتاکانی ئێمە نیشانیدەدەن كه 3,050 ئێزدی تاکو ئێستا ئازادکراون لە تشرینی یەکەمی 2014 ەوە."
وتیشی بەڵام نزیکەی 3,300 -- زۆربەیان ژن و منداڵ -- بە رفێندراوی ماونەتەوە.