هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

شەپۆلی گەرما 3 منداڵ لە کەمپی روکبان دەکوژێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خانووە قوڕینەکان بەنێو کەمپی روکبانی نێو بیاباندا بڵاوبوونەتەوە لەسەر سنووری نێوان ئەردەن و سوریا. تاكو 4 تەمموز، گەرمای بەتین لەگەڵ کەمیی ئاو لە کەمپەکەدا سێ ئاوارەی سوریی کوشتووە. [خاوەندارێتی وێنە: تاریق نوعێمی]

خانووە قوڕینەکان بەنێو کەمپی روکبانی نێو بیاباندا بڵاوبوونەتەوە لەسەر سنووری نێوان ئەردەن و سوریا. تاكو 4 تەمموز، گەرمای بەتین لەگەڵ کەمیی ئاو لە کەمپەکەدا سێ ئاوارەی سوریی کوشتووە. [خاوەندارێتی وێنە: تاریق نوعێمی]

شەپۆلێکی گەرما بووه‌تە هۆی کۆتاییهێنان بە ژیانی سێ منداڵ لە کەمپی روکبان، كه‌ نشینگەیەکی نافەرمیی ئاوارە سورییەکانه‌ لە ناوچەیه‌كی داخراوی سەربازیدا لەسەر سنووری ئەردەن، هه‌روه‌ها دەیانیشی تووشی نەخۆشیی پەیوەست-بەگەرماوە کردووە.

چالاکوانان بە دیارونایان وت 30 لەو کەسانەی تووشبوون لە دۆخێکی هەستیاردان و ئاماژەشیکرد بەوەی كه‌می له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئاوی خواردنەوە لە کەمپە بیابانییەکە فاکتەرێکی بەشداربووە لە دوایین قەیراندا.

میدیا ناوخۆییه‌كان رایانگەیاند گەرما، کە گەیشتۆتە سەروو 40 پلەی سه‌دی، دەمێکە ئاستی مامناوەندی وەرزیی تێپەڕاندووە.

کارمەندی فریاگوزاریی کەمپەکە، تاریق نوعێمی، وتی کەشی پڕوکێنەر لە ناوچەیەك کە خۆپاراستن لە خۆر کەمە، لەگەڵ کەمیی ئاو، کاریگەرییەکی کارەساتباریان لەسەر تەندروستیی ئاوارە سورییەکان دروستکردووە، بەتایبەتی منداڵان.

بەشێکی کەمپی روکبان کەوتە بەر [هێرشی] خۆکوژێکی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە 15 ئایاردا. [خاوەندارێتی وێنە: تاریق نوعێمی]

بەشێکی کەمپی روکبان کەوتە بەر [هێرشی] خۆکوژێکی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە 15 ئایاردا. [خاوەندارێتی وێنە: تاریق نوعێمی]

نوعێمی بە دیارونای وت تا سێشەممە (4 تەمموز)، سێ منداڵ مردوون بەهۆکاری راستەوخۆی گەرما.

وتیشی: "زیاد لە 80 منداڵ نێردران بۆ کلینیکە پزیشکیەکانی کەمپەکە تا چارەسەریان بەدەستبگات بۆ چەندین نیشانەی نەخۆشیی پەیوەست-بەگەرماوە، لەوێ چارەسەریان بەدەستدەگات و 30 کەسیان لە دۆخێکی هەستیاردان."

وتی پێگەیشتووەکانیش لە کەمپەکە نەخۆشیی پەیوەست-بەگەرمایان توشبووە، کە بریتین لە وشکهەڵاتن، رشانەوە، تا، شەکەتی به‌هۆی گەرماوه‌ و بەگەرماکەوتن، لەگەڵ هەندێکی دیکە کە تووشی سکچوون بوون دوای خواردنەوەی ئاوی سوێر.

كه‌میی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئاو

ئەردەن ئەو ناوچەیەی داخست و کردی بە ناوچەی سەربازی ساڵێك لەمەوبەر دوای هێرشێکی خۆکوژیی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە حەوت سەربازی ئەردەنی کوشت و 13ی دیکەی بریندارکرد لە خاڵێکی سەربازیی نزیك کەمپەکە.

کەمپەکە نشینگەی زیاد لە 75,000 ئاوارەی سورییە، زۆربەیان لە ناوچەکانی ژێردەستی داعش هەڵاتوون وەك دێرەزوور و رەققە و حەسەکە.

نوعێمی وتی: "روکبان کەوتۆتە ناوچەیه‌كی بیابانیەوە بەبێ هیچ سەرچاوەیەکی ئاو."

وتیشی: "ئاو بە تەنکەر دابیندەکرێت و نزیکترین سەرچاوەی ئاو نزیکەی هەشت کیلۆمەتر دوورە لە کەمپەکەوە، دوورییەك کە ئەستەمە بەپێ ببڕدرێت بەهۆی گەرماوە."

هه‌روه‌ها وتی رێکخراوە فریاگوزاری و مرۆییەکان زۆرترین هەوڵی خۆیان داوە تا ئاوی خواردنەوە بۆ کەمپەکە دابینبکەن، بەڵام زیادبوونی بەردەوای دانیشتوانی کەمپەکە و کورتهێنانی یارمەتیی مرۆیی بۆشاییەکی گەورەی دروستکردووە.

نوعێمی وتی: "زۆرێك لەو دەستگێڕانەی ئاوی خواردنەوە بۆ کەمپەکە دابیندەکەن ئەم دۆخە دەقۆزنەوە و ئاو بە نرخێك دەفرۆشن کە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە دانیشتوانی کەمپەکە دەتوانن پارەکەی بدەن."

وتیشی کەمپەکە پیویستییەکی زۆری هەیە بە تیمی پزیشکی و فریاگوزاریی زیاتر، قەرەوێڵەی زیاتری نەخۆش و دەرمان و سەرچاوەی هەمیشەیی ئاو.

هه‌روه‌ها وتی: "ده‌كرێت بیری دەستکرد لێبدرێت بۆ دابینكردنی [ئاوی] پێویست بۆ کەمپەکە، یان لانیکەم بەرپرسان دەتوانن تەنکەری پێویست دابینبکەن بۆ گواستنەوەی ئاو بۆ خەڵکی کەمپەکە بەخۆڕایی."

هؤشداریشیدا لەوەی گەر دۆخەکە نەگۆڕێت، دۆخی تەندروستی به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500