هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

میلیشیاكانی سەر بە ئێران رێپێوان دەکەن لە سوریا و دانیشتوان توڕەدەکەن

خالید تائی لە قاهیرە

شەڕکەرانی لیوای میلیشیای زولفه‌قاری عێراقی هه‌واداری ئێران لە نمایشێکی سەربازیدا رێدەکەن لە دیمەشق لە 26 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی فەیسبوکی لیوای زولفه‌قار]

شەڕکەرانی لیوای میلیشیای زولفه‌قاری عێراقی هه‌واداری ئێران لە نمایشێکی سەربازیدا رێدەکەن لە دیمەشق لە 26 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی فەیسبوکی لیوای زولفه‌قار]

هێزێکی میلیشیای عێراقی هه‌واداری سوپای پاسدارانی ئێران کە نمایشی سەربازیی ئەنجامدا لە دوو شاری سوری لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بووەهۆی توڕەکردنی دانیشتوان.

دووشەممە ( 26 حوزەیران) چەندین شەڕکەری چەکبەدەست لە لیوای دەمامکداری زولفه‌قار بە جلی سەربازییەوە رژانە سەر شەقامەکانی حەڵەب و دیمەشق و وێنەی سەرکردەکانی ئێران و دروشمی رەگەزپەرستییان بەرزکردەوە.

میلیشیاکان هەروەها ساڵیادی دامەزراندنی سوپای قودسیان كرده‌وه‌.

چالاکوانی میدیایی لە حەڵەب، فەیسەڵ ئەحمەد، وتی: "نمایشه‌ سەربازیه‌كانی لیوای زولفه‌قار لە [شارۆچکەی] سەیده‌ زەینەب لە دیمەشق و حەڵەب بوونه‌تە هۆی شەپۆلێکی توڕەیی لەنێو سوریەکاندا."

ئەحمەد بە دیارونای وت: "ئەم هەنگاوە وەك هەڵسوکەوتێکی زۆر وروژێنه‌ر بینراوە."

وتیشی ئامانجی نمایشەکان بۆ شەرعیەتدان بوو بە بوونی لیوای زولفه‌قار لەرێگەی ئاشکراکردنی شەڕکەرانیه‌وه‌ دوایئەوەی میلیشیاکە لەلایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ داپۆشرابوو لەسەرەتای دروستبوونیەوە لە 2013.

هه‌روه‌ها وتی: "هەندێك ئەفسەری سوپای سوریا و ئەندامانی هێزەکانی بەرگری نیشتیمانیش ئامادەی نمایشەکە بوون." ئاماژەشیدا به‌وه‌ی هەندێك لە رێگا سەرەکیەکانیان داخست بۆ رێگەدان بە نمایشە سەربازیەکە تا بە ئازادی بجوڵێت.

'وروژانی رەگەزپەرستی'

ئه‌حمه‌د وتی دانیشتوانی سوری لە ناوچەکانی دەرەوەی ژێردەسەڵاتی رژێم نمایشەکەیان وەك "وروژانی رەگەزپەرستی" و "مەترسییەکی راستەوخۆ بۆ سوریەکان" له‌قه‌ڵه‌مدا بەتایبەتی کە هەواڵەکانی پێشێلکاری کە لەلایەن لیواکەوە ئەنجامدراون دژی خەڵکی مەدەنی بە شێوەیەکی فراوان بڵاوکرانەوە.

هەروەها وتی: "ئەندامانی ئەو گروپە میلیشیایە کاری وروژێنه‌ر ئەنجامدەدەن لە ناوچەکانی ژێردەستی خۆیاندا و بە لوتبەرزانە هەڵسوکەوت لەگەڵ دانیشتوان دەکەن."

وتیشی ئەوان بەبێ جیاوازی هەرکەسێك دەستگیردەکەن کە ناڕەزایی لەدژی کردەوەکانیان دەرببڕێت.

ئەحمەد وتی ئەو سوریانەی لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێمیش دەژین ئەو کردەوانە وەك بەردەوامیدان به‌ بێ یاسایی و نەبوونی ئاسایش و هێزی فەرمی ئەمنی دادەنێن.

میلیشیاکانی عێراق لە سوریا شه‌ڕده‌كه‌ن

خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی قاهیرە، شیار تورکۆ، کە لێکۆڵینەوە لە دارایی سوپای پاسداران دەکات، وتی لیوای زولفه‌قار لە حوزەیرانی 2013 لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دامەزرا.

تورکۆ بە دیارونای وت: "میلیشیاکە باڵێکی سەربازییە کە بەزۆری لە ئەندامانی عێراقی پێکدێت لەگەڵ هەندێك شەڕکەری کەم كه‌ خه‌ڵكی لوبنان و سوریان."

وتی ئەفسەری ئێرانیشی تێدایە.

گروپەکە لە لیوای ئەبو فازڵ عەباسەوە چەکەرەیکرد و لەلایه‌ن حەیدەر جبوریەوە رابەرایەتی دەکرا.

تورکۆ وتی پێدەچێت هەندێك لە شەڕکەرانی راکێشرابن لە لیواکانی جەیشی مەهدی و عەسائیب ئەهل ئەلحەقه‌وه‌، ئاماژەشیدا به‌وه‌ی لەنێوان 5,000 بۆ 6,000 شەڕکەری هەیە.

وتیشی شەڕکەرانی میلیشیاكه‌ یەکەمجار لە دیمەشق دەرکەوتن لەژێر ناوی بەرگریکردن لە پەرستگا پیرۆزەکان لە سەیده‌ زەینەب.

هەروەها وتی: "بەڵام هەواڵەکانی لیوای زولفه‌قار زوو بڵاوبوونەوە دوای بەشداریکردنیان لە شەڕدا له‌ چەندین ناوچه‌،" لەنێویاندا شەڕه‌كانی ده‌وروبەری دیمەشق، دەرایە، نابەك، زەبادانی، حەڵەب و حومس.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500