خەڵکی دەوروبەری سوەیدا شایەتی زیادبوونی چالاکیی قاچاخ و نەوتن کە بەتایبەتی لە ناوچەکانی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە دێن، چالاکوانان بە دیارونایان وت.
وتیان بەبوونی چالاکیی قاچاخی بەردەوام لەو دەروازانەوە کە دەچنە سەر بیابانی سوەیدا و نەبوونی هێزی حکومی، خەڵکی ناوچەکە بەرپرسیارێتی داخستنی [دەروازەکانیان] لەئەستۆی خۆیان گرتووە.
چالاکوانێكی بواری میدیای خهڵكی ناوچەکە، موهەنەد موقەلید، بە دیارونای وت: "شاری سوەیدا و ناوچەکانی دەوروبەری دەناڵێنن بەدەست فەرامۆشکردنی توندیان لەلایەن حکومەتهوه و ههروهها تاڵانی و رفاندن و داواکردنی پارە بەرامبەر بە بارمتەکان."
وتیشی هەندێك لە بازرگانان چەك و تەقەمەنی بەقاچاخ دەبەن لەڕێگەی سوەیداوە بۆ ناوچەکانی ژێردەستی داعش.
وتی بەڵام کێشەی هەرە جدی برەوپێدانی قاچاخچێتیی سوتەمەنیە لە ناوچەکانی ژێردەستی داعشەوە بۆ ئەم ناوچەیە، لەگەڵ فرۆشتنی ئەم "نەوتی ئەنباری"هیە لە بازاڕەکاندا.
گوندییەکان دەروازە نایاساییەکان دادەخەن
موقەلید وتی لهژێر رۆشنایی ئەم چالاكیهدا، خەڵکی ناوچەکە کارگێڕیی ناوچەکەیان لەدەستی خۆیان گرتووە بە داخستنی هەموو دەروازەکان.
وتی دەروازەکان لە کەناری ئەو ناوچەیەدا چڕبوونەتەوە کە دەچنە نێو بیابانی سوەیداوە، لە کەناری گوندەکانی رهشیدە، مەلاح، هەویا، کەسیب و ئەوانیدیکە.
بە پشتگیریی تەواوی خەڵکی ناوچەکە، ژمارەیەك لە فهسیله تازە پێكهێنراوهكانی ناوچەکە یەکشەممە (25 حوزەیران) هەموو دەروازەکانی خۆرهەڵاتی تەل عەراجەیان داخست بە دروستکردنی بهربهستی خۆڵی بەرز بۆ رێگرتن لەوەی ببنە رێچکەی پەڕینەوە.
موقەلید وتی: "تیمی هاوبەش کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ئەم لایەنانە و خەڵکی ناوچەکە، دواتر پێکهاتن بۆ چاودێریکردنی ئەم دەرچەیە و دەروازەکانی دیکە بەدرێژایی رۆژ بۆ رێگرتن لە هەرهەوڵێکی دیکەی قاچاخ."
وتیشی سەرەڕای داواکاریی بەردەوام لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە تا بێن و کاربکەن بۆ وەستاندنی چالاکیی قاچاخ، هێزی پۆلیس و هێزەکانی دیکەی سەر بە حکومەت هیچ هەنگاوێك نانێن بۆ رێگرتن لێی.
موقەلید وتی بەڵام خەڵکی ناوچەکە سورن لەسەر گرتنی دەروازە قاچاخەکان تا هەموو سەرچاوەیەکی داهات یان چەك بۆ داعش بوەستێنن.
ههروهها وتی "مامەڵەكردنی بەردەوامی گروپەکە به نهوتهوه وایکردووە بەردەوام داهات و چەکی پێبگات." ئاماژهشی بهوه كرد كه هەندێك لە بازرگانان مامەڵە لەگەڵ ئەندمانی داعش دەکەن و چەکیان پێدەدەن لە بەرامبەر نەوتدا.
وتی هەرچەندە نەوتی داعش لە بازاڕەکانی سوەیدادا بە نرخێکی کەمتر لە نرخە فەرمییەکەی دەستدەکەوێت، زۆربەی خەڵک کڕینی رەتدەکەنەوە، سەرەڕای پشتگوێخستنی رژێم و شکستهێنانی لە دابینکردنی نەوت بۆ ئەم ناوچانەدا.