هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

وەك نیازپاکی، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەندییەکانی مەنبیج و تەبقە ئازاددەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هێزەکانی سوریای دیموکرات 111 بەندکراویان ئازادکرد لە مەنبیج، هەندێکیان لە وێنەکەدا دیارن، لە ئێوارەی جەژنی رەمەزاندا. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات 111 بەندکراویان ئازادکرد لە مەنبیج، هەندێکیان لە وێنەکەدا دیارن، لە ئێوارەی جەژنی رەمەزاندا. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات 221 دەستبەسەریان ئازادکرد لە شاری مەنبیج و تەبقەی باکور لە ئێوارەی پێش جەژنی رەمەزاندا (23 حوزەیران) کە زۆرێك ستایشی هەنگاوەکەیان کرد بۆ گەڕاندنەوەی ته‌بایی له‌ ناوچه‌كه‌.

لەکاتی شەڕەکانی ئازادکردنی ئەو دوو شارەدا، بەندکراوەکان تۆمەتبارکرابوون بە پەیوەندیکردن یان هاوکاریکردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، بەڵام ئێستا ساغبۆتەوە کە بەشدارییان نەکردووە لە تاوانەکانی گروپەکەدا.

بڕیاری ئازادکردنیان ستایشکراوە وەك هەنگاوێك بۆ هاندانی پێکەوەژیان لەنێوان دانیشتوانی ناوچەکەدا و پێدانی دەرفەتێك بەو گەنجانەی کە لەلایەن داعشەوە ناچاركرابوون یان هه‌ڵخەڵەتێندرابوون بۆ پشتگیریكردنیان تا ژیانیان بەدەستبهێننەوە.

ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی، عیماد شێخ عەلی، وتی لیژنەکە، بەهاوکاریی سه‌ره‌كخێڵه‌كانی ناوچه‌كه‌، سازشیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاسایشدا كرد بۆ گه‌ره‌نتیكردنی ئازادکردنی 111 بەندکراو لە مەنبیج.

بەرپرسە ئەمنی و مەدەنی و خێڵەکییەکان هەینی (23 حوزەیران) ئامادەی بۆنه‌یه‌ك ده‌بن بۆ ئازادکردنی بەندییەکان لە مەنبیج کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستبەسەرکرابوون. [خاوەندارێتی وێنە: لاپه‌ڕه‌ی فەیسبوکی مەنبیج حەدەس]

بەرپرسە ئەمنی و مەدەنی و خێڵەکییەکان هەینی (23 حوزەیران) ئامادەی بۆنه‌یه‌ك ده‌بن بۆ ئازادکردنی بەندییەکان لە مەنبیج کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستبەسەرکرابوون. [خاوەندارێتی وێنە: لاپه‌ڕه‌ی فەیسبوکی مەنبیج حەدەس]

بەندییەکانی تەبقە ئامادەی بۆنەی ئازادکردنیان دەبن لە شارەکەدا دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئازادکران. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

بەندییەکانی تەبقە ئامادەی بۆنەی ئازادکردنیان دەبن لە شارەکەدا دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئازادکران. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ناوبراو بە دیارونای وت: "بەندکراوەکان بە چەندین تۆمەت زیندانی کرابوون، هی ئەو کاتەی کە شارەکە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوو." هه‌روه‌ها ئاماژەشی به‌وه‌ کرد كه‌ "هیچ یەك لە ئازادکراوەکان دەستی بە خوێن سوورنیە".

وتی ئازادکردنیان لە بەرژەوەندیی شارەکەیە و یارمەتی پەرەپێدانی پێکەوەژیان دەدات بە بنەبڕکردنی هەر دەرفەتێك بۆ ئەوانەی هەوڵدەدەن ناکۆکی بخەنە نێوان خێڵەکان و هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە و وێنای بەندیخانەکان بکەن وەك شوێنێك کە چەند خێڵێکی تایبەت دەکەنە ئامانج.

هەوڵە میانگیرییەکان

ناوبراو وتی کۆبوونەوەیەك پێش جەژنی رەمەزان لەنێوان ژمارەیەك سەرکردەی خێڵەکی و بەرپرسانی ئیدارەی مەدەنییدا بووه‌ ده‌رنجامی بۆ ئازادکردنی بەندییەکان.

وتیشی هەوڵەکانی میانگیری له‌وه‌پێشیش سەرکەوتوبوون لە ئازادکردنی ژمارەیەك لاو لە سەرەتای رەمەزاندا و ئاماژەشیکرد بەوەی لیژنەی میانگیری بەدواداچوون بۆ ئەو لاوانە دەکات.

ئه‌ندامی خێڵێكی تەبقە، مەحمود غەلماش، وتی: "ئازادکردنی لاوان لە تەبقە و مەنبیج لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئاماژەیەکی ئەرێنیە و هاوکاتە بە جەژنی رەمەزان و دانیشتوانی ناوچەکە باش پێشوازییان لێكردووه‌."

غەلماش هیوای خواست کە ماوەی بەندبوونی لاوەکان بووبێتە هۆی "پێدانی کات بۆ پێداچوونەوە بە بۆچوونەکانیاندا" و جەختیشیكرده‌وه‌ لەوەی زۆربەیان بۆ نێو داعش راکێشرابوون بەهۆکاری دارایی یان ناچارکرابوون پەیوەندیی پێوەبکەن.

غەلماش بە دیارونای وت: "تەنیا ژمارەیەکی کەمیان به‌ خواستی خۆیان پەیوەندییان پێوەکردن و تەنانەت ئەوانەش هەڵخەڵەتێندرابوون بەوەی پێیانوابێت بەناوی ئایین و ئیسلامەوە کاردەکەن بەهۆی پروپاگەندە بێماناکانی گروپەکەوە."

وتی زیندانیەکانی تەبقە، كه‌ هەموویان 110 کەس بوون، ئازادکران لە بۆنەیەکی بچوکدا کە لە بنکەی ئەنجومەنی مەدەنی تەبقە سازدرا، ئەندامانی ئەنجومەن و سەره‌كخێڵەکانی ناوچەکە بەشدارییان تێداکرد.

غەلماش جەختیکردەوە كه‌ "هیچ کەس لەوانەی ئازادکران دەستیان بە خوێن سوورنیە." هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد كه‌ هەندێکیان ئامادەییان نیشانداوە بۆ پەیوەندیکردن بە هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بۆ شەڕکردن دژی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500